بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو فەرید زامدار

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و نووسەر و ڕۆشنبیر، کاک (فەرید زامدار)م پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی کاک فەرید دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک فەرید زامدار بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
٢٢ـی٧ـی٢٠١٩