هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد ( كاروان حه‌مید حه‌لاق ) ژه‌نیاری باڵه‌بانه و ماوه‌یه‌كه له ئه‌وروپا كاری هونه‌ری هاوبه‌ش ده‌كات، ئه‌مجاره به هاوبه‌شی گۆرانی (کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێوو شینە)، به هاوبه‌شی و به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركی و یۆنانی ده‌ڵێنه‌وه … گۆرانی ( كه ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌شت و كێ‌و شینه ) یه‌كێكه له‌و ئاوازانه‌ی سه‌رجه‌م رۆژهه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌وه ..ئه‌م ئاوازه له‌لایه‌ن چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ( عاره‌ب و تورك و ئازه‌رو به‌لوچ و ئه‌رمه‌نی و گریك _ یونانی ) ه وه گوتراوه‌ته‌وه ..
كاروان له باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه باس له‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی میلله‌تانی دیكه، گفتوگۆیان له باره‌ی سه‌ره‌تای درووستبوونی ئاوازه‌كه كردووه و هه‌ر میلله‌تێكیش به موڵكی خۆی ده‌زانێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له هونه‌رمه‌ندان بڕیاریاندا پارچەکانی ئەم گۆرانییە به زمانه جیاوازه‌كان کۆبکەنە و بیکەن بە گۆرانییەکی هاوبەش و سەرنجڕاکێش تا زۆرترین گوێگری هەبێت.
هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كانیش بریتینه له: كاروان حه‌مید حه‌لاق، خاوه‌نی پرۆژه‌كه و وه‌ك ژه‌نیار باڵه‌بان و ده‌نگبێژ به‌شدار بووه، باقل سه‌رهه‌نگیش ژه‌نیاری پیانۆ و به‌شێك له گۆرانییه‌كه ده‌ڵێته‌وه … شه‌زا حه‌ییاكیش، كۆپله عه‌ره‌بییه‌كه و دۆیگۆ ئولك، كۆپله توركییه‌كه‌ی ده‌ڵێته‌وه.هه‌رچی كۆپله‌ی یۆنانی گۆرانییه‌كه، ئاندریا ئاشتیزانۆڤا، هه‌م وه‌كو ژه‌نیاری نه‌ی و هه‌میش وه‌كو ده‌نگبێژ به‌شداره.
به بروای من ئه‌م گۆرانیه موڵكی هونه‌رمه‌ندی ره‌وانشاد ( مه‌لا كه‌ریم )ه كه ساڵی 1881 له شاری مهاباد له دایك بووه‌و له ساڵی 1941 له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردوه .. ده‌ستخۆش بۆ كاكه كاروان و ئه‌و گروپه جوانه كه جارێكی دی سه‌لماندیان موزیك په‌یامی خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تییه ..
رێبوار هه‌ورامی









