سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس فەرید زامدار کرد و ڕای گەیاند کە زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەری بەهەڵوێست بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ٧ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس فەرید زامدار کرد و تێیدا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستەکانی کرد.

هاوکات ئەوەی ڕاگەیاند کە مامۆستا فەرید زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەری بەھەڵوێست بوو.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

بۆ بنەماڵەی نووسەر و رۆژنامەنووس فەرید زامدار

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و راگەیەندنکاری ناسراوی کوردستان فەرید زامدار مان بیست . پرسە وسەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و ھاوڕێ و دۆستەکانی دەکەین . مامۆستا فەرید زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەری بە ھەڵوێست بوو. خوای مەزن بە بەھەشتی  شاد بکات و ئارامی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

٢٢/٧/٢٠١٩