خه‌بات: سابیر حوسێن‮:-
‬‮‬رائید باڵەكی‮‬،‮ ‬ناوێكی‮ ‬تازە پشكوتووی‮ ‬باخچەی‮ ‬هونەری‮ ‬گۆرانی‮ ‬كوردیە،‮ ‬ئەم لاوە خودان حەزو خولیایەكی‮ ‬زۆری‮ ‬گۆرانی‮ ‬گوتنی‮ ‬هەیەو بەهەگبەیەك دنیابینی‮ ‬خۆیەوە بە گەرموگوڕی‮ ‬هاتۆتتە مەیدانەكەوەو دەیەوێ بوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بسەلمێنێ،‮ ‬رائید بورهان مستەفا ناسراو بە رائید باڵەكی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1992 لە لە شارۆچكەی‮ ‬باڵەكیان سەر بە شاری‮ ‬سۆران دایكبووە،‮ ‬ماوەی‮ ‬چوار ساڵە لە بواری‮ ‬هونەر كاردەكات و خاوەن چەند بەرهەمێكە،‮ ‬وەك خۆی‮ ‬دەڵێت‮: ‬هەر لە منداڵییەوە خولیای‮ ‬هونەر هەبووە و لەڕێگەی‮ ‬مامێكییەوە كە گۆرانی‮ ‬گوتووە ئەویش بەو هۆیەوە كاریگەری‮ ‬لەسەر‮ ‬هەبووەو هانی‮ ‬داوە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬بكات‮. ‬ئەوە بوو لە ساڵی‮ ‬2000‮‬ مامی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایكرد،‮ ‬بەڵام كاریگەری‮ ‬ئەو هەر لەسەری‮ ‬مایەوە‮. ‬رائید باڵەك ئێستاكە خەریكی‮ ‬گۆرانییەكە بە ناوی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە لێدوانێكیدا بۆ‮ ‬ڕۆژنامەكەمان گوتی‮: ‬ئەم گۆرانیە لە ئاواز و تێكستی‮ ‬دلێر نەقەبییە،‮ ‬كاری‮ ‬دەرهێنان و كامیرەش لەلایەن ئیسماعیل شەمزینی‮ ‬بۆ كراوە،‮ ‬كاری‮ ‬میوزیكیش وڵات خەلیل ئەنجامی‮ ‬داوە،‮ ‬هەروەها لەستۆدیۆیی‮ ‬حاجی‮ ‬عادل زاخۆیی‮ ‬كاری‮ ‬تەواوكراوە‮.‬