خه‌بات: توانا زرار:-
هونەرمەند ئەیوب عەلی‮ ‬لە دواین كاری‮ ‬هونەری‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬بەرهەمهێنای‮ ‬ڤیدیۆكلیپێكی‮ ‬نوێیە بە ناوی‮ ‬نامەكانت‮ ‬كە گۆرانییەكی‮ ‬خۆشەویستییە و بە شێوازی‮ ‬سینگڵ كاری‮ ‬لەسەر كردووە و‮ ‬ڕێگا بەرزنجی‮ ‬كاری‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬بۆ كردووە،‮ ‬هاوكات كاری‮ ‬میكسی‮ ‬ئەم‮ ‬بەرهەمەی‮ ‬ئەیوب عەلی‮ ‬لە لایەن هونەرمەند ئاریۆس ئەنجام دراوە و كۆمپانیای‮ ‬ئەدیابین پڕۆدەكشن بەرهەمی‮ ‬هێناوە‮.‬،‮ ‬ئەیوب عەلی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەش كرد كە بڕیارە بۆ‮ ‬یەكەمجار بەشداری‮ ‬لە كارێكی‮ ‬ڕیكلامدا بكات بۆ پڕۆژەیەكی‮ ‬نیشتەجێبوون لە شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬كە ئەمەش هۆكارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەردانەكەیەتی‮ ‬بۆ كوردستان‮.‬
ئەیوب عەلی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1973‮ ‬لە دایك بووە و لە ساڵی‮ ‬1993ـەوە دەستی‮ ‬كردووە بە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬و ئێستاش لە وڵاتی‮ ‬بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات‮.‬