هەڵبژاردەی‮ ‬جەزائیر بۆ دووەم جار لە مێژووی‮ ‬خۆیدا توانی‮ ‬نازناوی‮ ‬جامی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬ئەفریقیای‮ ‬32ەمین بباتە كە‮ ‬میسر میوانداری‮ ‬كردبوو،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەتاكە گۆلی‮ ‬بەغدا بونجاح لە خولەكی‮ ‬دووی‮ ‬یارییەكه لە گۆڵی‮ ‬سەنیگالیان تۆماریان كرد،‮ ‬لەبەرامبەردا سەنیگالییەكان زۆر هەوڵیاندا‮ ‬یارییەكە بەرامبەر بكەنەوە،‮ ‬بەڵام لەهەوڵەكانیاندا سەركەوتوو نەبوون‮.‬
ئەمجارەش‮ ‬VAR كێشەیەكی‮ ‬نایەوە و بووە جێی‮ ‬گومانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ناوبژیوانی‮ ‬كامیرۆنی‮ ‬لە رەتكردنەوە پەنالتی‮ ‬بۆ هەڵبژاردەی‮ ‬سەنیگال و ئەم بڕیارەی‮ ‬ناوبژیوان مقۆ مقۆیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬نایەوە و دەزگا میدیاییەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە لە دوێنێوە هێرشی‮ ‬نارەوا دەكەنە سەر ناوبژیوان و تاخمی‮ ‬ڤار كە لەبریارەكەیاندا زولمێكی‮ ‬گەورەیان لە سەنیگال كرد‮.‬