خه‌بات‮: ‬بەرهەم شێخ عزەدین:-
هونەرمەندی‮ ‬بەئەزموون و دەنگ زوڵاڵ‮ ‬بورهان محەمەد‮ ‬دەربارەی‮ ‬نوێترین بەرهەمی‮ ‬هونەری‮ ‬و دوا پرۆژەی‮ ‬هونەری‮ ‬بەخەباتی‮ ‬گوت‮: ‬ئێستا سەرقاڵی‮ ‬چەند بەرهەمێكی‮ ‬هونەریم لەوانە:گۆرانی‮‬بەزەڕان‮ ‬كەوشەیەكی‮ ‬لوڕ‮ ‬یەو باواتای‮ ‬زە نگی‮ ‬شادی‮ ‬دێت.ئاوازەكەی‮ ‬لوڕیە و شیعری‮ ‬میر نەورۆزە و ئامادە ودابەش كردنی‮ ‬ئیبراهیم نەقدیان‮ ‬و ژەنیارەكان‮ :‬راستی‮ ‬جەمال كوردی،عازف عود‮ ‬،‮‬ئیبرایم نەقدیان‮ ‬لەهەمان كات‮ ‬ژەنیاری‮ ‬جۆزەیە،‮‬ئاكۆ جەمال‮ ‬بەزەڕب،‮ ‬بەڕێز نەورۆزبەدایرە بەدەف،بەدەهۆڵ‮. ‬كاری‮ ‬كلیپی‮ ‬تەواو بووە كە كاری‮ ‬دەرهێنانەكەی‮ ‬بڕیار فەتاحە.ئەم كارە ئێستا لەدواقۆناغی‮ ‬مۆنتاژدایە.ئەوهونەرمەندە دەنگ خۆشە زیاتر دەدوێت و دەڵێت:لەگەڵ ئەوكارە كار لەبەرهەمێكی‮ ‬دیكەش دەكەین بەناوی‮ ‬لەیل و لەیلئەم بەرهەمە تەسەوفە،ئاوازەكەی‮ ‬لەگەڵ گروپی‮ ‬لوڕ‮ ‬كراوە كە هونەرمەندی‮ ‬بەتوانانزار زێوەی‮ ‬ئامادە و دابەشی‮ ‬دەكات.هۆنراوەی‮ ‬حەسەن هەڵەبجە‮ ‬ییە‮.‬

بورهان محەمەد بەردەوام دەبێت لەباس كردنی‮ ‬بەرهەمە نوێیەكانی‮ ‬و دەڵێت:لەهەمان كاتدا كارێكی‮ ‬دیكەشم ئامادەیە بەناوی‮ ‬چاوەڕێمكە ئاوازی‮ ‬خۆمە و شیعری‮ ‬شاعیری‮ ‬گەورە‮ ‬رازییە‮ ‬ئێستا لای‮ ‬مامۆستا دلێر حوسێنە.كەئامادەو دابەشی‮ ‬دەكات،‮ ‬دواپرۆژەی‮ ‬هونەری‮ ‬ئەم هونەرمەندە ئامادەكاری‮ ‬دەكات بۆئەنجامدانی‮ ‬كۆنسێتێكی‮ ‬گۆرانی‮ ‬بۆهێزە ئەمنییەكان وپێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بێ بەرامبەر،‮ ‬بورهان محەمد دەربارەی‮ ‬ئەم كۆنسێرتە گوتی‮: ‬براپێشمەرگەو هێز ئەمنییەكانی‮ ‬كوردستان ماندوو شەكەتن تازە لەشەڕ‮ ‬بونەتەوە و‮ ‬سەركەوتو بوون بەسەر داعش بۆیە دەمەوێت كۆنسێرتێكی‮ ‬گەورەیان بۆ سازبكەم بۆی‮ ‬كەمێك ماندووێتییان بحەسێتەوە‮ ‬،هاتن بەبێ‮ ‬بەرامبەر،هەمووشتێكم ئامادەكردوە بەرنامەم پێش كەش كردوە،پێم خۆشە ئەم كۆنسێرتە لەهەمووشارەكانی‮ ‬كوردستان ئەنجام بدەم‮ ‬،‮ ‬ئەگەرهاوكاری‮ ‬بكرێم‮ ‬و پشتگیری‮ ‬بكرێم‮. ‬لەدوماهیدا ئەوهونەرمەندە بەئەزموونە دەڵێت‮ : ‬ئێمە ئامانجمان خزمەت كردنی‮ ‬هونەری‮ ‬رەسەنی‮ ‬كوردی‮ ‬و خزمەتی‮ ‬ئەم گەلەیە،بەڵام كار بەتەنیا ناكرێیت بۆیە پێویستە پشتگیری‮ ‬بكرێین و هاوكاری‮ ‬بكرێین بۆئەم كارانەم گەر سپۆنسەر هەبێت و پشتیوانی‮ ‬بكرێم چەندین كاری‮ ‬دیكەشم ئامادەیە،بۆیە هیوادارم لایەن و كەسێك هەبێت سپۆنسەری‮ ‬ئەم كارانەم بكات‮.‬