هەژماری فەرمیی دژە تیرۆری كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، ئاگادارييه‌كی له ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بە وێنەی تۆمەتبارێكەوە بڵاوكردەوە.
لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە “ئاگادارى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ى ته‌مووز، كه بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه”.
دەشڵێ “ئه‌و كه‌سه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه ناوى مه‌زلوم داغه، له‌دايكبووى ساڵى 1992ی شاری دیاربەكرە له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراوه”.
راگەیاندراوەكە داوای له هاووڵاتيان دەكات هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره، به زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه.










