نقشبەندی‮ ‬ئیبراهیم‮ ‬سرینی‮ ‬
وتەیەك هەیە دەڵێ‮ ” ‬گەر گەورەیەكت نەبوو،‮ ‬بچۆ گەورەیەك بۆخۆت بكڕە‮”. ‬هەروەها لە وتەیەكی‮ ‬پێشیناندا دەڵێ‮ ” ‬تەگبیركارت بمێنێ پیشەكار دروست دەبێتەوە‮” ‬ئەم دوو وتەیە ماناو واتای‮ ‬زۆر دەبەخشێ بەتایبەتی‮ ‬بۆ كۆمەڵگای‮ ‬كوردی‮ ‬كە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو ستەمی‮ ‬لێكراوەو دابەش كراوە؟‮! ‬وە بەردەوام دوژمنایەتی‮ ‬و رق و كینە لەنێوانیاندا چێندراوە،‮ ‬بۆیە دەبینین هەركاتێ میللەتی‮ ‬كورد هەنگاوێك بهاوێژێت بۆ پێشەوەو نزیك بووبێتەوە لە ئامانجە سەرەكییەكەی‮ ‬ئەوا بەشێوەیەكی‮ ‬دوور لە مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و بێ ویژدانانە بەرنامەڕێژی‮ ‬كراوە بۆ ئەوەی‮ ‬لەم مافە دووربكەوێتەوە بێ ئەوەی‮ ‬میللەت درك بەوە بكات كە چ كارەساتێك بۆ نەوەی‮ ‬دوای‮ ‬خۆی‮ ‬جێ دەهێڵێت!؟‮ ‬
وەك چۆن دابەش بوون و قوڵ بوونەوەی‮ ‬كێشەكان و رق زیاتر بەناویاندا رۆ دەچێ كە بێ شك دەستی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و فیتنە لە پشتەوەی‮ ‬ئەو كارەساتە گەورانەیە كە بەسەر نەتەوەی‮ ‬كورد داهاتووە و چەندین دەیەیە دەناڵێنێ بەدەستی‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬و نا سیستەم بوون و دوواكەوتنی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هیچ لەو شەنس و هەلانەی‮ ‬هاتنە پێشەوە كە وەكو هەلی‮ ‬ئەڵماسی‮ ‬و زێڕی‮ ‬بوون نەتوانرا سودیان لێوەربگیرێت‮ ‬یا هەڵبقۆزرێنەوە،‮ ‬ئەم مافە رەوایە ببێتە راستەقینە بەهۆی‮ ‬ململانێی‮ ‬نێو خۆیی‮ ‬و خیانەت‮! ‬بێ گوێدانە ئەو هەموو كارەسات و ماڵوێرانیەی‮ ‬بەسەر ئەم گەلە داهاتووە و ئەم خوێنە بەهەدەر چووەی‮ ‬كە لەپێناویدا رشتراوە‮! ‬رابردوو روونە ئەوەی‮ ‬بیەوێت لێكۆڵینەوە بكات و مێژووی‮ ‬راستی‮ ‬و زانستی‮ ‬بخوێنێتەوە‮.‬
لەم وتارەدا راشكاوانە باس لە مەرجەعی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەورەی‮ ‬كورد سەرۆك‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬دەكەین سەبارەت بەم هەڵوێستانەی‮ ‬كە لە رابردووداو لە ئێستادا دەینوێنێ وەكو سەركردەو رابەری‮ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬ستەمدیدە،‮ ‬كە ئاشكرا نیە بەرەو كوێ هەنگاوی‮ ‬پێدەهاوێژرێت لەلایەن ئەمەریكاو وڵاتانی‮ ‬دیكە مەبەست لە كوردانی‮ ‬رۆژئاواو رۆژهەڵات و باكورە وە ئەو بارودۆخە هەستیارەی‮ ‬ماوەی‮ ‬رابردوو و ئێستا پێی‮ ‬تێپەر دەبێ هەستیارو تا راددەیەكی‮ ‬زۆر ترسناكە بۆیە هەنگاوی‮ ‬جددی‮ ‬و حەكیمانە فریادرەس دەبێت و كەشـتی‮ ‬كوردستان بە سەلامەت لە شەپۆلە تاریكو ترسناكەكانی‮ ‬بەرەو ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست هاتووە دەربازی‮ ‬دەبێت و لەكەناری‮ ‬ئارامیدا ئۆقرە دەگرێت،‮ ‬بە پێچەوانەوە هەر كەموكوڕیێك‮ ‬یا هەوڵدانێك بۆ نغرۆ كردنی‮ ‬ئەم كەشتیە لەناوەوە ئەوە كەس بە سەلامەتی‮ ‬تیای‮ ‬دەرناچێ و هیچ تاقم و لایەنێك سەلامەت نامێنن؟‮!‬،‮ ‬دەبێتە نەفرەتێكی‮ ‬گەورە كە نەوەكانی‮ ‬داهاتوو لە ئێستای‮ ‬دەكەن و ئەوانیش بێ ناسنامەو وڵات بەنادیار دەسپێردرێن‮!!. ‬لێرەدا بە كورتی‮ ‬چەند هەڵوێست و هەنگاوی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەخەینە روو كە لە رابردوودا ناویەتی‮.‬
ئەوكاتەی‮ ‬توركیای‮ ‬سەردەمی‮ ‬عەسكەر هەڕەشەی‮ ‬دەستوەردان لەكاروباری‮ ‬ناوەخۆی‮ ‬كوردستان و هێرش كردنە سەر باشوری‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەكرد لە ساڵی‮ ‬1999‮ -‬2000 دا هەر ئەوكات سەرۆك‮ ‬مسعود‮ ‬بارزانی‮ ‬بەرەنگاری‮ ‬هەڕەشەكانیان بوویەوە و رایگەیاند كە ئەوانیش ئامادەن دەستوەردان لە توركیا لە دیاربەكرەوە دەست پێ بكەن و رووبەڕووی‮ ‬هەر هێرشێك دەبنەوە لەپێناو پاراستنی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردو خاكی‮ ‬كوردستان كە ئەمە هەڵوێستێكی‮ ‬مەردانەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مێژووی‮ ‬بوو وە بە وڵاتانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬وت كوردستان هێلی‮ ‬سوورەو بۆ هیچ كەس نیە دەستوەربداتە خاكی‮ ‬كوردستان لەكاتێكدا كە كوردستان هیچ پشتگیریێكی‮ ‬وای‮ ‬نەبووە لە دنیادا بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ناسنامەو دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬نەبووە‮!‬،‮ ‬كەواتە بۆ هەر كۆمەڵگایێك كە دابەش كرا بێت و بێ پاڵپشتی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬بێت ئەوا پێویستی‮ ‬بە سەركردەیەكی‮ ‬كاریزمی‮ ‬و تێكۆشەرو چاونەترس هەیە كە بە هەر وڵاتێك بڵێت نا وە سنوری‮ ‬بۆ دابنێت‮!‬،‮ ‬تا دەگاتە سەر‮ ‬ڕێرەوی‮ ‬سروشتی‮ ‬خۆی‮ ‬و مافەكانی‮ ‬نەتەوە دەستەبەر دەكات‮. ‬بەڵام خەمی‮ ‬هەرە قوڵ و برین سارێژ نەبووی‮ ‬گەڵی‮ ‬كورد خیانەتكارانی‮ ‬ناوەخۆیەتی‮ ‬كە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو كوردیان بەش كردووەو نەیانهێڵاوە كورد بگات بەم مافە رەوایەی‮ ‬كە ببێتە خاوەن دەوڵەت‮! ‬بۆیە جێی‮ ‬ئاماژە پێدانە كە سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك رابەرو سەركردەیەكی‮ ‬خەمخۆر بەردەوام لەهەوڵی‮ ‬ئەوەدا بووە كە ئەم دابەش بوونەو كێشەی‮ ‬نێوان براكان نەهێڵێت وە جوهدێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پێشكەش كرد تا كوردستان گەیشت بە كەناری‮ ‬دڵنیایی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆیە بۆ پرسە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان هیچ كەس ناتوانێ لەم رۆڵەی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەورەی‮ ‬كورد كەم بكاتەوە تەنانەت بەخستنە مەترسی‮ ‬گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬و بنەماڵەی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬چەندان مەترسی‮ ‬راستەقینە بۆتەوە تەنها تا پاشەكشە بكات لەو مافە رەوایەی‮ ‬كە سەدان ساڵە لەم نەتەوە ستەملێكراوە زەوت كراوەو وەك كاڵایەك سەیركراوە‮ !‬؟ وڵاتانی‮ ‬وەك ئەمەریكا تەنها بۆ بەرژەوەندی‮ ‬و خزمەت كردنی‮ ‬ئەجێنداكانی‮ ‬خۆیان میللەتانیان بەكارهێناون بەو شێوەیەی‮ ‬كە ویستویانە بۆیە كاتێك سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك سەركردەیەكی‮ ‬كاریزمایی‮ ‬دڵسۆزانەو چاونەترسانە رووبەڕووی‮ ‬ئەم ئەجێندایانە دەبێتەوە و دەڵێ نا بۆ هەر هێزێك لەدنیادا كە بیەوێت كورد لە مافی‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬بوون و ناسنامە بێبەش بكات‮! ‬ئەوە كارێكی‮ ‬ناوازەو مەزنە هەردەم بەبەرزی‮ ‬دەمێنێتەوە‮! ‬دەگمەنن ئەو جۆرە سەركردانەی‮ ‬كە بتوانن بە دنیای‮ ‬سەرمایەداری‮ ‬سیاسی‮ ‬مافیایی‮ ‬جیهانی‮ ‬بڵێن نەخێر‮!! ‬وە گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬گیانفیدایانە بخاتە مەترسی‮ ‬لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬ئەم خەونەو مافە رەوایەی‮ ‬گەلێكی‮ ‬ستەمدیدە وە دروست كردنی‮ ‬شورەیەك بۆ نیشتیمان كە هیچ كام لە وڵاتانی‮ ‬داگیركار نەتوانن سنور ببەزێنن و هێرش بكەنە سەر خاك و نیشتیمان كە ئەمەش بەشێكی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بەوە هەیە كە پێشەوای‮ ‬كورد بارزانی‮ ‬باوك لەپێناو پاراستنی‮ ‬شەرەف و ناسنامەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و سەربەرزكردنی‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬گەورەترین نسكۆو مەترسی‮ ‬بۆتەوە،‮ ‬وە لەوكاتانەی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان دووای‮ ‬8 ‮ ‬مانگ لەلایەن ئیران و ئەمەریكا لەناو دەبرێت و پێشەوای‮ ‬كورد قازی‮ ‬محەمەد بەرەو پەتی‮ ‬سێدارەدان دەبرێت دەڵێت‮ (‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە دەستێكی‮ ‬ئەمیندایە‮) ‬كە مەبەست لێی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬بوو‮. ‬هەر لەوكاتدا كاتێك ئەرتەشی‮ ‬ئیران داوای‮ ‬چەككردنی‮ ‬كورد لە پێشەواو سیمبولی‮ ‬كورد مستەفا بارزانی‮ ‬دەكات بەڵام تەسلیم نابێت و بە چەكێكی‮ ‬سادە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬ئەرتەشی‮ ‬سوپای‮ ‬ئیران دەبنەوەو بەدەم شەرەوە داستانێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬نەبەردی‮ ‬و مەردانەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬تۆمار دەكەن و چەندین شەهیدو قوربانی‮ ‬بەخت دەبن لەپێناو رزگاری‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬و سەربەرزی‮ ‬كورد ئینجا پاشەكشە دەكەن بەرەو باشوری‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەمان شێوەی‮ ‬شۆرشی‮ ‬لیبیای‮ ‬عومەر موختار دژ بە داگیركاری‮ ‬ئیتالیا لەپێناو گەلەكەی‮ ‬قارەمانیێكی‮ ‬نەبەردی‮ ‬و مێژووی‮ ‬تۆمار دەكات و دوواجار لیبیا ئازادو سەربەخۆ دەبێت‮. ‬
لەچەند هەڵوێستێكیتری‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و مێژووی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دا جێی‮ ‬وەبیرهێنانەوەیە كە هەڵوێستێكی‮ ‬جوامێرانەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و خۆنەویستی‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬كە كۆنگرەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد لە هەولێر لەسەر بڕیاری‮ ‬بارزانی‮ ‬دەستی‮ ‬پێ كردو سەركردایەتی‮ ‬كرد كە بۆ‮ ‬یەكەمین جار بوو لەمێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد كۆنگرەیەكی‮ ‬لەم جۆرە بكرێت كە لایەنە سیاسی‮ ‬و كەسایەتیەكانی‮ ‬هەرچوار پارچەی‮ ‬كوردستان بەشداریان تێیدا كرد بۆ پرسی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بەڵام بەداخەوە بەهۆی‮ ‬هەبوونی‮ ‬دەستی‮ ‬خیانەت و عوقدەی‮ ‬نەقس لەلایەن‮ ‬pkkــەو حیزبە نزیكو هاوبیرەكانی‮ ‬كە جگە لەجەهالەت و لوت بەرزی‮ ‬و زیانی‮ ‬ترسناك بۆ گەلی‮ ‬كورد و نۆكەرایەتی‮ ‬كردن بۆ وڵاتانی‮ ‬دیكە سودێكیان بۆ كورد نەبووە؟‮!! ‬كۆنگرەكە هەڵوەشێندرایەوە كە لەسەرەتادا داوایان كرد لە كۆی‮ ‬1200 ‮ ‬ئەندام دەبێت‮ ‬800ی‮ ‬هی‮ ‬ئەوان بن و پاشانیش حیزبێكی‮ ‬ناوەخۆیی‮ ‬دژە وڵات بەناو میدیا سەربەخۆكانیان هاندا تا رای‮ ‬گشتی‮ ‬و تاكی‮ ‬كورد چەواشە بكەن و بەلارێدا ببەن بەوەی‮ ‬كە بارزانی‮ ‬دەیەوێت قۆرخی‮ ‬دەسەڵات بكات؟،‮ ‬لەكاتێكدا تاكە داوای‮ ‬مەرجەعی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد‮ ‬مسعود‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەوە بووە كە تەنها پابەند بن بە بنەماو ئامانجەكانی‮ ‬ئەم كۆنگرەیەو هەڵنەوەشێندرێتەوە كێشە نیە هەر لایەنێك‮ ‬یا كەسێك دەیەوێت سەرپەرشتی‮ ‬بكات با بفەرموێت تەنها دەبێ هەنگاوەكان ووردبینانە بن و مەسەلەكە زۆر لەوە گەورەترە كە ئێوە داوای‮ ‬ئاغایەتی‮ ‬دەكەن بۆ خۆتان كەچی‮ ‬مەسەلەكە پرسێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەو بۆ نەوەكانی‮ ‬داهاتووە بەرپرسیاریەتیێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬و نیشتیمانیەو لە ئەستۆی‮ ‬هەموو لایەكمانە‮! ‬وە بەدیهێنانی‮ ‬خەونی‮ ‬گەلێكی‮ ‬ستەمدیدەی‮ ‬پارچە بووە پرسێكی‮ ‬نەتەوەییە چۆن دەبێ ئێوە كە خۆتان بەنوێنەری‮ ‬گەل دابنێن ئاوا بچوك بیر دەكەنەوەو لەم پرسە دەڕوانن؟‮! ‬هەروەها لەكاتی‮ ‬داواكردنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و كۆتایی‮ ‬هێنان بە كێشەی‮ ‬كورد لە باكوردا لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬توركیا لەوانكاتاندا بارزانی‮ ‬گەورەترین‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بینی‮ ‬لەپێناو چەسپاندنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و بەرقەرار بوونی‮ ‬ئارامی‮ ‬چەندین جار تەئكیدی‮ ‬لەوە دەكردەوە كە پێویستە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬رابگیرێت و خەباتی‮ ‬مەدەنی‮ ‬دەست پێ بكرێت و بچنەوە ناو شارەكانی‮ ‬توركیا لەوێوە خەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬بۆ دابین كردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد دەست پێ بكەن تا چیتر زیانی‮ ‬گەورە بەر كورد نەكەوێت و ماڵوێرانی‮ ‬بۆ میللەت بەدوادا نەهێت كەچی‮ ‬بڕیاری‮ ‬بیروشكانی‮ ‬سەرانی‮ ‬pkk ـــە مانەوە بوو لە دۆڵ و ناو ئەشكەوتو چیاكان تا ئەوەی‮ ‬بەتەواوەتی‮ ‬شارو شارۆچكەكانی‮ ‬كوردیان خستە بەر موشەك و هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬و وێران كردن و دابەش بوون و پێدانی‮ ‬بەهانە بە سوپای‮ ‬توركیا تا رۆژئاواش بە مەترسی‮ ‬بۆ سەر خاكی‮ ‬خۆیان بزانن و ئەنجامەكەیشمان بینی‮! ‬هەموو ئەوانە بەهۆی‮ ‬نەزانین لە سیاسەت و دوور نەبینی‮ ‬و بەشێكی‮ ‬زۆریش خۆفرۆشی‮ ‬و خاكفرۆشی‮ ‬و عەمالەت كردن و خزمەت كردن بە ئەجێندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬بوو،‮ ‬بۆیەش بینیمان لەكاتی‮ ‬ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەر لە ئاغاكانیان دژ بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان وەستانەوە‮!! ‬لەكاتێكدا سەرۆك و مەرجەعی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد‮ ‬مسعود‮ ‬بارزانی‮ ‬لە هەڵوێستێكی‮ ‬جوامێرانەو مەردانەدا وەك رێبەری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەكاتی‮ ‬ریفراندۆم تەحەددای‮ ‬تەواوی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دنیای‮ ‬كرد تەنها لەپێناو راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان تا چیتر ئەم گەلە بێ شورەو پشتیوانی‮ ‬نەمێنێتەوە‮! ‬بەدنیا راگەیەندرا كە گەلی‮ ‬كورد دەتوانێ خۆی‮ ‬بەڕێوە ببات و دەبێت خاوەنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬خۆی‮ ‬بێت لەڕیزی‮ ‬تەواوی‮ ‬ئاڵای‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دنیا وتی‮: ‬هیچ حیسابێك بۆ رەئیا هیچ كەس‮ ‬یا وڵاتێك ناكرێت بیەوێت كورد بێ وڵات و هەمیشە بەژێردەستەیی‮ ‬بمێنێتەوەو بەكاربهێنرێت‮!. ‬وە بۆ هەتاهەتایی‮ ‬كەركوكی‮ ‬وەكو هەر شارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان هەولێرو سلێمانی‮ ‬و دهۆك و هەلەبجەو مهاباد و شنۆو سەقزو ساپلاغ‮ ‬و ئورمیەو ئامەدو قامیشلۆو عەفرین و كرمانشان بەخاكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ناساندو كردی‮ ‬بە تاپۆیێكی‮ ‬رەش و جێگیری‮ ‬كرد بەبێ گوێدانە هیچ فشارێكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮!! ‬وە هیچ كەسێك‮ ‬یا حكومەتێك ناتوانێ ئەم ئەنجامەی‮ ‬ریفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە كە میللەتی‮ ‬كورد بڕیاری‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬داوەو لە رۆژهەڵات و رۆژئاواو باكوری‮ ‬كوردستان هاتنە سەر شەقامەكان و بەچاوی‮ ‬پڕ‮ ‬ئەسرین و ئومێدەوە ئاهەنگیان گێرا بۆ ریفراندۆم‮! ‬كە ئەمە هەڵوێستێكی‮ ‬نەبەردانەو تێكۆشانی‮ ‬سەرۆك و مەرجەعی‮ ‬هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان‮ ‬مسعود‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو‮. ‬بەڵام ئەم خۆشیەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بە خیانەتێكی‮ ‬گەورەو رەش لە كوردو كوردستان لە‮ ‬16ــی‮ ‬ئۆكتۆبەردا وەڵام درایەوە‮!!‬؟ نزیك بوو شەڕی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دوو ئیدارەیی‮ ‬لێبكەوێتەوە بەڵام بەهۆی‮ ‬پشودرێژی‮ ‬و هەنگاونانی‮ ‬حەكیمانەو لەسەر خۆی‮ ‬سیمبولی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بارزانی‮ ‬بۆ پاراستن و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كوردو خوێن نەڕشتن بوو بەڕێگر لە پیلان و ئامانجی‮ ‬دوژمنان و خیانەتكاران‮! ‬وە پیلانەكە خرایە مەزبەلەی‮ ‬مێژوو‮! ‬بۆیە بەدڵنیاییەوە تەواوی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬نەیانتوانی‮ ‬دەنگ بە بەڵێ بدەن‮ ‬یا كەمتەرخەم بوون تەواو هەست بە ئازاری‮ ‬ویژدان دەكەن بەرامبەر بە نیشتیمان و نەتەوەی‮ ‬كوردو نەوەی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬وە گەر بێت و لە ئێستادا‮ ‬ڕاپرسیێك بكرێت‮ ‬یا دووبارە دەنگدان بكرێتەوە بۆ ریفراندۆم بێ شك تەواوی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد بە بەڵێ دەبێت جگە لەكەمینەیەكی‮ ‬زۆر كەمی‮ ‬نیشتیمان فرۆش كە پەروەردەی‮ ‬دەستی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كوردن و هەمیشە بە نۆكەریكردن بۆ بێگانە ئامادەن بە جاشایەتی‮ ‬ژیاون و بە سەرشۆری‮ ‬سەر دەنێنەوە‮!!. ‬وە ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمیش لەهەر كات و ساتێكی‮ ‬لواودا ئامادەیەو نەتەوەی‮ ‬كورد دەگەیەنێتە ئامانج و مافی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬سەدان ساڵەی‮!. ‬
‮ ‬بۆیە زۆر گرینگە بۆ میللەتی‮ ‬ئێمە كە رۆڵەكانی‮ ‬لە ونبونی‮ ‬ناسنامەو مێژوویان و سیمبولە تێكۆشەرە نەتەوەییەكانیان و شۆڕشە مەزنەكانیان هەمیشە ئاگادار بكرێنەوەو وانەی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬نیشتمانیان فێربكەین تا نەبن بە نێچیرێكی‮ ‬گوناح و دەستەمۆ‮!. ‬بۆیە ئەركی‮ ‬گشت تاك و لایەنێكە كەوا مێژووی‮ ‬پرشنگدارو وەرچەرخانی‮ ‬ئەم گەلە فەرامۆش نەكات و تاكێكی‮ ‬وشیارو نەبەرد پەروەردە بكرێت و پاراستنی‮ ‬خاك و نیشتیمان لە خوێن و مۆخیدا بچەسپێت‮.‬