فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا‮*‬

ئەو دەستەواژەیەم لە رەحمەتی‮ ‬دایكم بیستووە،‮ ‬دەیگووت داپیرەم‮ (‬نەنكی‮ ‬باوكم ناوی‮ ‬دورێ‮) ‬بوو دەیگووت لە سەردەمی‮ ‬حوكمرانی‮ ‬ئیمپراتۆریەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬باج‮ (‬زەریبە‮) ‬بە زۆری‮ ‬زۆرداری‮ ‬لە خەلك وەردەگیرا بە كۆمەڵێك بیانووە و ناو و نازناو وەك سەرانە و مەڕانە و بابەتی‮ ‬تر لەسەر دانەوێڵە و بەروبووم بە هەموو شێواز و جۆرێك هەبووە و وەرگیراوە‮.‬
دیارە ئەوانەی‮ ‬ئەوكات لە كوێستانەكان ژیانی‮ ‬رەوەندایەتیان بەسەردەبرد لەو شاخ و داخە جەندرمەی‮ ‬تورك ئەو سەردەم لە كوێستانەكان بە دوایاندا دەگەڕان و بە زۆرەملێ پارەیان لە خەڵك دەستاند جا ئەوەی‮ ‬رەوەنداتی‮ ‬كردووە‮ ‬یان خەڵكی‮ ‬ناوچەكە بووە زیاتر بە دوو شێواز باجی‮ ‬لێ وەرگیراوە وەك سەرانە بە مانای‮ (‬لە سەر كەسەكە و ژمارەی‮ ‬خانەوادەكە حیسابی‮ ‬بۆ دەكرا‮) ‬و مەڕانەش بە مانای‮ ‬باج لەسەر ژمارەی‮ ‬چەند سەر مەڕ‮ ‬و بزنە‮ ‬یان هەر ئاژەڵێكی‮ ‬تری‮ ‬هەیە جا ئەوەشیان بە مەزاجی‮ ‬ئەو جەندرمەیە بووە كە چووە بۆ شوێنەكە و گەر كەسەكە‮ (‬لیرە و پارەشی‮) ‬نەبووایە لە جیاتی‮ ‬لیرە و پارە بە زۆری‮ ‬زۆرداری‮ مەڕ‮ ‬و ماڵاتیان دەبرد (‬هەروەك ئێستاش‮ ‬pkk ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەكات لە كوێستانەكان سەرانە و مەڕانە لە رەوندەكان وەردەگرێ و لەوەش خراپتر رۆژانە باج لە هێلكەی‮ ‬مریشك وەردەگرن لەو شوێنانەی‮ ‬تێدانە ئەم كارە بە ئاشكرا دەكەن و هەمان سیاسەتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬پەیرەو دەكەن‮).
‬ئەم بابەتە لە مێژووی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬زۆر بە فراوانی‮ ‬هەبووە و نووسراوە و باسكراوە، ئەوەی‮ ‬من مەبەستمە لەو بابەتەم گێڕانەوەی‮ ‬باسی‮ ‬مێژووی‮ ‬ئەو سەردەمە نییە، بەلكو مەبەستم قسەی‮ ‬داپیرە‮ (‬دورێ‮)‬یە كە وەك مەدح و سەنایێك باسی‮ ‬باوكی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە گوایە سەرانە و مەڕانەی‮ ‬نەداوە‮! ‬كەواتە باجی‮ ‬نەداوە. دیارە پرسیارێك دروستبووە و پرسیاریان لێكردووە و گوتراوە جا چۆن قبوڵ كراوە نەیدات؟ داپیرە دەڵێت لە ئەنجام سجن كراوە و بەڵام هەر نەیداوە‮! ‬جا پرسیار قووڵتر دەبێتەوەو گوتراوە دوای‮ ‬سجن كە نەیداوە چی‮ ‬لێكراوە؟ دەڵێت ئازار دراوە‮! ‬جا دوایی‮ ‬چی‮ ‬لێكراوە؟ كورتی‮ ‬كەینەوە داپیرە دەڵێت باوكمیان دەبرد لەسەر بەفر درێژیان دەكرد و بەو سەرمایە رووتیان دەكردەوە و بە جەلدە لێیان دەدا، بەڵام هەر نەیدەدا؟ دەڵێت لە كۆتاییەكەی‮ ‬زۆر ئازاری‮ ‬دەخوارد،‮ ‬بێ تاقەت دەبوو و لێیان دەستاند‮!!! ‬كەواتە باجەكەی‮ ‬دەدا تا نەجاتی‮ ‬دەبوو‮! ‬هەروەها شتێكی‮ ‬زیاتریش لە خەڵك تێری‮ ‬لێدەدرا و رەزیل دەكرا و نەخۆش دەكەوت و چەندین رۆژیش دووردەكەتەوە لە ماڵ و منداڵی‮ ‬و كاتی‮ ‬بە فیڕۆ دەچوو و مال و منداڵیشی‮ ‬بێتاقەت دەبوون،‮ ‬كەواتە تا كۆتایی‮ ‬هەمووی‮ ‬هەر گرفت بووە‮.‬
گەر سەیر بكەین هەرچی‮ ‬عەقڵ و مەنتق هەیە لە ئەنجامدانی‮ ‬ئەو كارەدا نیە و نەبووە چونكە لەكۆتاییدا باجەكە هەر وەردەگیرا و ئەوەی‮ ‬وای‮ ‬دەكرد زۆر ئەزیەتیشی‮ ‬دەخوارد و رەنگە بشمردبا بەهۆی‮ ‬ئازاردانەكە‮ ‬یان ئەو ئازارە بۆ ماوەیەكی‮ ‬دیاریكراو سەبر سەبر بێتە بەهۆی‮ ‬مردن لە كەسێكی‮ ‬تری‮ ‬لەو بابەتە گەر واش بوو كاركەر و گەورەی‮ ‬ماڵ مرد و خانەوادە هەمووی‮ ‬هیلاك بووە و سەرەرای‮ ‬ئەو مردنەش ماڵ و سەروەتی‮ ‬لە دەست دەدا و خەرجیشی‮ ‬زیاد دەبێ لە جێی‮ ‬دینارێك دەیان دینار دەبێ سەرف بكرێ كەواتە خانەوادە و میللەت و كەسوكاری‮ ‬هەمووی‮ ‬زەرەرمەندبوون و پووكانەوە, ئەم نموونەیەم بۆ ئەوە بوو گەر بەراوردی‮ ‬بكەین لە گەڵ حوكمرانی‮ ‬ئەو سەردەمەمان و زۆر نەچینە خوارەوە باسی‮ (‬سەدام حسین‮) ‬و عەقڵییەتی‮ ‬سەدام حوسێن بكەین كاتێك وڵاتانی‮ ‬زلهێز و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬و نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ پێیان دەگووت دەبێ پەیرەوی‮ ‬یاسا و رێساكانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بكەیت‮! ‬دەبێ لە سنوری‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬دەرنەچی‮! ‬دەبێ چەكی‮ ‬كوشندە بەكارنەهێنی‮! ‬دەبێ مافی‮ ‬مرۆڤ بپارێزی‮! ‬دەبێ رێز لە مافی‮ ‬دراوسێكانت بگری‮! ‬دەبێ و دەبێ،‮ ‬بەڵام سەدام چیكرد؟ مافی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬نەپاراست،‮ ‬رێزی‮ ‬لە جیران نەگرت،‮ ‬چەكی‮ ‬قەدەغەكراوی‮ ‬بەكارهێنا،‮ ‬لە هەموو‮ ‬یاساكانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬دەرچوو‮ ‬،دەرئەنجام لە بەرامبەر ئەم كارە‮ (‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮) ‬سنووریان بۆ دانا،‮ ‬كەچی‮ ‬نەخۆی‮ ‬ناسی‮ ‬و نە گوێی‮ ‬لە كەس گرت نە لە لایەنی‮ ‬خێرخوازی‮ ‬و رای‮ ‬گشتی‮ ‬گاڵتەی‮ ‬بە هەموو شتێك دەهات رۆژ بە رۆژ‮ ‬غرورتر دەبوو و قسەی‮ ‬دەكرد ئەوەبوو جاری‮ ‬یەكەم لێیاندا لە كوێت و بەهێز دەریان كرد و لە نێوان‮ (‬100‮)‬ رۆژ سوپای‮ ‬عێراقیان والێكرد كە لە سوپایەكی‮ ‬پلە‮ (‬5‮)‬لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان،‮ ‬سوپایێكی‮ ‬لەرزۆك و بێ توانا كەچی‮ ‬سەدام هەر تێنەگەیشت تا وایلێهات لە لایەنی‮ ‬ئابووریش دراوی‮ ‬عێراقی‮ (‬پارە‮) ‬لە‮ (‬300‮)‬سێسەد جار زیاتر بەهای‮ ‬خۆی‮ ‬لە دەست بدات كەچی‮ ‬هەر تێ نەگەیشت, هەموومان لە‮ ‬یادمانە لە ساڵانی‮ ‬شەڕی‮ ‬عێراقی‮ ‬و ئێرانی‮ ‬و كوێتی‮ ‬و عێراقی‮ ‬و ئەمریكی‮ ‬و عێراقی‮ ‬بێجگە لە شەری‮ ‬زیاتر لە‮ (‬30‮)‬ ساڵەی‮ ‬لەگەڵ بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردی‮ ‬و شەڕی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬عێراقی‮ ‬چ شیعی‮ ‬یان سونی‮ ‬یان شەری‮ ‬هەموو بۆچوونە ئازادیخوازەكانی‮ ‬تر كەچی‮ ‬هەر تێنەگەیشت‮! ‬لە كاتێكدا پارەی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەر لە هەفتاكان و هەشتاكان هەر دینارێك لە بانك بەرامبەر بە سێ دۆلار بوو كەواتە‮ ‬33دیناری‮ ‬عێراقی‮ ‬لە بانكی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەرامبەر بە‮ ‬100دۆلاری‮ ‬ئەمریكی‮ ‬بوو كەچی‮ ‬لە كۆتاییدا وایلێهات‮ ‬100دۆلاری‮ ‬ئەمریكی‮ ‬لە نێوان‮ (‬9000‮)‬دینار تا‮ (‬10000‮)‬دینار گەمەی‮ ‬دەكرد و گەر بە نۆ هەزار حساب بكرێت كەواتە‮ (‬9000‮)‬ دینار پێشووتر بەر لە جەنگەكان لە عێراق‮ (‬30,000‮)‬دۆلاربوو،‮ ‬كەواتە بەراوردی‮ ‬بكەین رێژەی‮ ‬بۆ‮ ‬300جار نرخی‮ ‬دراوی‮ ‬عێراقی‮ ‬دابەزی،‮ ‬ئەوە لە لایەك لە لایەكی‮ ‬تر هەزار دیناری‮ ‬سویسری‮ ‬بەرامبەر بە دراوی‮ ‬چاپی‮ ‬عێراقی‮ ‬كە پاش شەڕی‮ ‬عێراق و كوێت بە بێ گوێدان بە‮ ‬یاسای‮ ‬بانكی‮ ‬جیهانی‮ ‬چاپیكرد ئەویش‮ ‬یەك ملیونی‮ ‬چاپ‮ ‬بۆ لە نێوان‮ ‬17 تا‮ ‬50 هەزاری‮ ‬سویسری‮ ‬بەرامبەر بوو ئەمە جیاوازی‮ ‬سویسری‮ ‬لە گەل چاپی‮ ‬تەزویری‮ ‬عێراقی‮ ‬یەك بەرامبەر بە‮ (‬60‮)‬بوو جا‮ (‬60 X300‮)‬= 18000 كەواتە بە چاپی‮ ‬تەزویر هەژدە هەزار جار دابەزی‮ ‬بەڵكو زیاتریش كەواتە عێراق لە رێگای‮ ‬ئابوریەوە وێران بوو نەیدەتوانی‮ ‬هەستێتەوە سەرپێ‮ ‬تا لە كۆتاییدا وایلێهات كە هەموومان وا دەیبینین كە رەنگە سەدەیەكی‮ ‬تریش وەك خۆی‮ ‬لێنەهێتەوە‮! ‬دەرئەنجام سەدام رووخا عێراق وێران بوو لە هەموو بوارەكان بوو بە وولاتێكی‮ ‬وێران وە هەروەك دەیبنین عەقلیەتی‮ ‬سەدام دەرئەنجام توندرەوی‮ ‬دروست كردووە وڵاتێكی‮ ‬سونی‮ ‬و شیعی‮ ‬هێنا وجود و بونیاد واش پێدەچێ‮ (‬100‮)‬ساڵی‮ ‬تریش نەكرێ ئەو عەقڵییەتە رەگەز پەرستییە و وێرانكاریە لە ناو ببردرێ تا ئەو رادەیەی‮ ‬سەدام لە ماڵ و منداڵی‮ ‬خۆشی‮ ‬تێكدا و شوێنێكی‮ ‬ئارام بۆیان نەما نەك لە عێراق بەڵكو لە جیهان كە بتوانن تێیدا بژین هەروەك دەبینین ماڵ و منداڵ و كچەكانیشی‮ ‬سەرگەردان بوون،‮ ‬شوێنیان نەما لەم عێراقە لێی‮ ‬دانیشن جا حەقمانە بپرسین بلێین عەقڵی‮ ‬سەدام فەرقی‮ ‬چیبوو لە گەڵ ئەو عەقڵییەتەی‮ ‬سەرانە و مەڕانەی‮ ‬نەدەدا و تا تێر جەلدە نەكرابا و ئیهانە نەكرابا نەیدەگووت باشە و دەیدەم‮!. ‬
ئەمە نموونەیەكی‮ ‬دیارە و زۆر سەیرە،‮ ‬دەتوانین بڵێین كە ناوچەكە‮ ‬یاخود دەسەڵاتداریی‮ ‬دەڤەری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست خەریكە هەمووی‮ ‬لەم عەقڵییەتەدا دەژین وەك دەبینین لیبیا و‮ ‬یەمەن و ئێستاش لەم ماوەی‮ ‬رابردوو سودان سەرۆكەكەی‮ (‬عومەر بەشیر‮) ‬وا پێدەچێ بە هەمان دەرد و چارەنوسی‮ ‬سەدام بچێ و بێجگە لەوەی‮ ‬بەم عەقڵییەتە ناوچەكەیان تەسلیم بە تیرۆرستان و پیاوكوژان كرد هەموویان دۆراند و میللەتیان سەرگەردان كرد‮.‬
ئەوەی‮ ‬مەبەستمە لێرەدا دەبینین گۆرەپانی‮ ‬ناوچەكە بووە بە ئاگردانێك هەرچەندە هەمووشیان دەزانن كە رژێمە دیكتاتۆرەكان چارەنووسیان چۆنە،‮ ‬ئاگاداری‮ ‬خۆیانن كەچی‮ ‬پەند لە مێژوو وەرناگرن‮!! ‬هەروەك دەبینین توركیاش لە وڵاتێكی‮ ‬نیمچە دیموكرات خەریكە بۆ دیكتاتۆرێكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬لەگەڵ رەگەز پەرستی‮ ‬و‮ ‬غروری‮ ‬كەسیدا دەچێت رۆژانە هەزاران كەس لەسەر بیرورا بەند دەكرێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬گوێ بیست دەبین لە نێوان ئەو‮ (‬3‮)‬ساڵە دەگووترێ سەرەوەی‮ (‬250,000‮)‬ كەس بەند كراون لە سەر بیرورا،‮ ‬ئەم ژمارەیەش بوو بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەیان هەزار بەندیخانە دروست بكرێت لە جیاتی‮ ‬نەخۆشخانە و قوتابخانە‮! ‬بۆ خزمەتكردنی‮ ‬تاكی‮ ‬توركی‮.
‬بەهەرحاڵ ئەم عقڵییەتەش لەوە دەچێ چ جیاوازییەكی‮ ‬نەبێ لە گەل عەقڵییەتی‮ ‬سەردەمی‮ ‬پیاوەی‮ ‬سەرانە و مەرانەی‮ ‬نەدەدا تا ئیهانە نەكرابا, وە ئەوەی‮ ‬زەقی‮ ‬لە شەقامی‮ ‬توركیش دەبینرێ دووشتە رۆژانە بەندیخانە زیاد دەبێ وە نرخی‮ ‬لیرەی‮ ‬توركی‮ ‬دادەبەزێ بۆیە دەڵێین خۆزگە سەدام دێننەوە‮ ‬یادی‮ ‬خۆیان تا پێیان نەكەوێتە ناو هەمان چاڵ سەدام تێیكەوت‮!! ‬كەواتە ئەوەی‮ ‬دەمینێ كە باسی‮ ‬بكەین و زۆر بە راشكاوانە پێمان دەلێ كە بە قۆناغەكانی‮ ‬حوكمرانی‮ ‬سەدام وا تێدەپەری‮ ‬و بێ ئاگانە لە خۆیان خەریكە بگاتە قۆناغەكانی‮ ‬گەیشتن بە عەقڵییەتی‮ (‬سەدا سەدی‮) ‬سەدام،‮ ‬ئەویش وەك ئەوانی‮ ‬ترن كە باسمان كرد بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئێرانە بەهۆی‮ ‬غروری‮ ‬و گوێ نەگرتن لە شارع و لە رای‮ ‬گشتی‮ ‬هەمان عەقڵییەتی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬نەگۆڕی‮ ‬پێشوتریانن‮.‬
‮ ‬بەڵێ هەمان گەمەی‮ ‬سەردەمی‮ ‬سەدام حسێن و حوكمرانییە‮ (‬37‮)‬ ساڵییەكەی‮ ‬وا لە ئێران دەستی‮ ‬پێكردووە و مێژووی‮ ‬عێراق لە ئێران وا دووبارە دەبێتەوە بەڵێ ئەوەی‮ ‬ئێستا لە ئێران دەگوزەرێ وەك كۆپییەكە لە مێژووی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە نێوان‮ ‬1990 تا‮ ‬2003 گەر سەیر بكەین هەمان سینارۆیە لە ئێران دەبینین و ئێرانیش بە زمانی‮ ‬هەرەشە قسە دەكات،‮ ‬عێراق دەیگووت مزدەوجم هەیە ئەو مزدەوجە گەنجەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬دروستیان كردیە و سەدام بە پێكەنین و گالتەوە بە خەڵكی‮ ‬پیشان دەدا،‮ ‬لە كاتێكدا ئەو كارەی‮ ‬دەكرد گەلی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە برسان دەمرد،‮ ‬هەروەك گووتمان دینارێكی‮ ‬عێراقی‮ (‬18000‮)‬ جار بگرە زیاتریش بەرامبەر بە قیمەتی‮ ‬پێشووی‮ ‬نرخی‮ ‬دابەزیبوو سەربازی‮ ‬عێراقی‮ ‬جلی‮ ‬دڕاوی‮ ‬لەبەربوو،‮ ‬پارەی‮ ‬نان خواردنی‮ ‬لە گیرفان نەبوو،‮ ‬كەچی‮ ‬عێراق دەیگووت ئیسرائیل لە ناو دەبەین و ئەمریكاش لە ناوچەكە دەردەكەین لەو كاتانەی‮ (‬عێراقی‮ ‬سەدامی‮) ‬ئەم قسانەی‮ ‬دەكرد سەربازی‮ ‬عێراقی‮ (‬22‮)‬دینار و‮ ‬500 فلس مووچەی‮ ‬مانگانەی‮ ‬بوو كە‮ ‬یەك جەم نانی‮ ‬پێ دەخورا‮ ‬یان نا‮. ‬لە كۆتاییشدا وایلێهات سەربازی‮ ‬عێراقی‮ ‬بە ئاشكرا دەرۆزەی‮ ‬دەكرد‮.
‬ بەڵێ عەقڵییەتی‮ ‬سەدام حوسێن،‮ ‬جەیشی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە ناوبرد بە دەرۆزەی‮ ‬خست حقد و دوژمنداری‮ ‬لە عێراق دروست كرد‮!! ‬جەیشی‮ ‬عێراقی‮ ‬كرد بە داعش بەلێ هەمووە هەڵەی‮ ‬سەدام و برسییەتی‮ ‬بوو ئەو كارەساتانەی‮ ‬دروست كرد كە بە سەدەیێكی‮ ‬تر وەك خۆی‮ ‬لێ نایێتەوە بەڵێ ئێرانیش عەقڵییەتی‮ ‬سونی‮ ‬و شیعی‮ ‬لە عێراق دروست كرد ئەوەی‮ ‬ماشبوو ئێران تێكیدا‮. ‬وەزعی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەمان فیلم و هەمان سینارۆیە ئێستا وا لە ئێران دەستی‮ ‬پێكردووە و بەرچاو دەكەوێ،‮ ‬بە پێی‮ ‬زانیاری‮ ‬كرێكاری‮ ‬ئێرانی‮ ‬رۆژانە بە‮ (‬25000 تا‮ ‬35000‮)‬ تومەن كار دەكات گەر كرێكار ئیشی‮ ‬هەبێت و وە هەرسی‮ ‬رۆژ كاربكات و لە سەر‮ (‬35000‮)‬ بۆی‮ ‬حساب بكرێ كە ئەمەش مەحاڵە پارەكەی‮ ‬دەكاتە‮ ‬یەك ملیون و پەنجا هەزار توومەن, لە كاتێكدا نرخی‮ (‬100‮)‬دۆلار نزیكەی‮ ‬ملیۆن و شەشسەد هەزار تمەنە هەندێ كات, كەواتە هەرچەندە نرخ جێگیر نیە بەلام بە پێی‮ ‬ئەم نرخە داهاتی‮ ‬كرێكارێك هەر سی‮ ‬رۆژ كاربكات لە نێوان‮ (‬65 تا‮ ‬70‮)‬ دۆلار تێناپەری‮ ‬خەڵك بە كۆلە مەرگی‮ ‬دەژین و دەبێت بە كۆلبەر،‮ ‬بەڵام دەكوژرێت سەبارەت بە سەربازی‮ ‬ئێرانی‮ ‬جل شر بێ دەرامەتن وەك عێراقی‮ ‬سەدامی‮ ‬كەچی‮ ‬وڵات خەریكی‮ ‬دروست كردنی‮ ‬ئەتۆمیە‮! ‬شار بن ئاو دەكەوێ دەیان خانوو بەسەر خەلكدا دادەرووخێن ناتوانن خانویێك بۆ لێقەوماوان دروست بكەن كەچی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئازادیخوازانی‮ ‬سوری‮ ‬دەكەن دیفاع لە بەشار ئەسەد دەكەن‮! ‬نانیان نیە بیدەن بە میللەت كەچی‮ (‬حزب اللە‮)‬ی‮ ‬لوبنانی‮ ‬بەخێو دەكەن‮! ‬لە هەموو ناوچەكە كار دەكەن،‮ ‬یەمەن بەرەو مێژووی‮ ‬چاخی‮ ‬بەردین دەگەڕێنەوە لە هەموو شوێنێك كار دەكەن و چاو لە كوردی‮ ‬باشوور سوور دەكەنەوە بەلام پرسیار لە لێقەوماوانی‮ ‬ووڵاتەكەی‮ ‬خۆیان ناكەن‮. ‬گەلی‮ ‬ئێرانی‮ ‬خەریكە لە برسان بمرێ بەڵام بانگەوازی‮ ‬شەڕی‮ ‬هەموو دونیا دەكەن و باسی‮ ‬ئازادی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ لە وولاتانی‮ ‬دژ بە بۆچوونەكانیان دەكەن گوایە خۆیان پەیڕەوی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەڵام رۆژانە چەندین ئازادیخوازی‮ ‬خۆیان بە ناوی‮ ‬جۆراوجۆر هەندێ جار بە بیانووی‮ ‬تریاك خۆری‮ ‬لە بەر چاوی‮ ‬دونیا لە سێدارە دەدەن‮! ‬دونیا پێیان دەلێ دەبێ بگەرێنەوە نێو‮ (‬مەحافلی‮ ‬دەولی‮)‬كەچی‮ ‬گاڵتە بە هەموو دونیا دەكەن بە كورتی‮ ‬كار بۆ تێكدانی‮ ‬چەندین وڵات دەكەن و لە سەر حسابی‮ ‬میللەتی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەڵام كار بۆ خەڵكی‮ ‬خۆیان ناكەن،‮ ‬ئاگایان لە جوڵەی‮ ‬هەموو دونیایە و لە هەموو شوێن كار دەكەن تا جێ پێی‮ ‬خۆیان خۆش بكەن بەلام تەنها جێی‮ ‬پێی‮ ‬خۆیان لە ناو گەلی‮ ‬ئێران خۆش ناكەن‮! ‬وە هەمووی‮ ‬دەگووترێ،‮ ‬دەبینرێ،‮ ‬داوا دەكرێ ئاگادار دەكرێن كەچی‮ ‬وەك سەدام حسێن گاڵتەیان بە هەموو شتێك دێت و مێژوو ناخوێننەوە لە كۆتاییدا دەكرێ بڵێین ئەمەشیان جیاوازی‮ ‬چیە لە گەڵ ئەو باپیرەی‮ ‬داپیرەمان كە‮ (‬ئابڵوقەی‮ ‬لە سەر دانرا كەواتە سجن بوو كە نەوتی‮ ‬لێ قەدەغەكرا بفرۆشێ كەواتە مەڕو ماڵاتی‮ ‬بێبەرهەم و بێ سەرپەرشتی‮ ‬كاربوو بوو كە ئازاردرا كەواتە میللەت هیلاك بوو كەواتە وەك باپیرە زامدار بوو كە رێگای‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬پێ نەدرا،‮ ‬كەواتە وەك باپیرە لە سجن برسی‮ ‬بوو خوا نەخواستە گەر ئێران تووشی‮ ‬شەڕبوون كەواتە لە سەر بەفر درێژ كران جەلدە كران‮) ‬ئەو كاتەش كار لە كار دەترازێ وەكو باپیرە باجیان لێ دەسەندرێ‮.‬
‮ ‬جا هیوادارین هەڵەی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئێران تێی‮ ‬نەكەوێ،‮ ‬بە داخەوە وەك دەبینرێ لە هەموو قۆناغەكان وەك عەقڵییەتی‮ ‬عێراق رۆیشتووە خۆزگە لە قۆناغی‮ ‬ئەخیریش پێش جەلدە لێدان نەكەونە هەمان چالی‮ ‬سەدامییەكان و خۆیان خۆیان رێكخەن نەك جەلدەی‮ ‬سەر تاشە بەرد و بەفری‮ ‬كوێستانان, ئەو گەمەیە ئاسان نیە گەر باش بیربكەنەوە لە وەزعی‮ ‬عێراقییەكان حەق نیە بە هیچ شێوەیەك بەرپرسانی‮ ‬ئێران پێ بخەنە ناو هەمان چاڵی‮ ‬دۆڕاوی‮ ‬سەدامییەكان لە كۆتاییدا دەڵێن مێژوو بۆ خوێندنەوەیە بۆ پەندە،‮ ‬نەوەك بۆ حكایەت و بەر ئاگردان و نووسین لە لاپەرەی‮ ‬پەڕاوەكان‮.‬

‮* ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ (‬پ.د.ك‮).‬