بەرێز نوری مالكی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی

بەرێزان لە ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوە

سلاوی خواتان لێ بێت
بە بۆنەی گریدان و سەركەوتنی حەڤدەھەمین كۆنگرەی حزبە تیكۆشەرەكەتان و هەلبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتی، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەریزتان دەكەین و لە رێی ئیوەشەوە لە ئەندامانی كۆنگرە و كۆی ئەندام و لایەنگران و جەماوەری تیكۆشەری حزبەكەتان دەكەین. هیوادارین كۆنگرە و بریار و راسپاردەكانی لە خزمەت پیشكەوتنی حزبەكەتان و قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و ئاشتی و لەئاست چاوەڕوانی ھەموولایەک بیت.

ئیمه لە پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن و پیشفەچوون بۆ حزبە تیكۆشەر و دیرینەكەتان، لەم بۆنەیەدا جاریكی دیكە تەئكید لە پەیوەندی میژوویی و ھاوخەباتی دریژخایەنی نیوانمان دەكەینەوە كە بەرهەمەكەی روخاندنی دیكتاتوریەت و هاتنە ئارای عیراقی نوی، عیراقی دیموكراتی و شەراكەت و تەوافوق و تەوازونی نیوان پیكهاتەكانی بوو. هەمیشە هیوادارین بە گیانی هاوخەباتیی جاران و لە پیناو عیراقیكی ئاسودە و ئارام كە هەمووان تییدا بە ماف و ئازادی و عەدالەت شاد ببن برەو بە پەیوەندی نیوانمان بدەین.

جاریكی دیكە بە گەرمی پیرۆزباییتان لی دەكەین و هیوای سەركەوتن و پیشكەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٥ی٧ی٢٠١٩