خهبات- سەید فاتیح بەرزنجی:
رۆژانە هاووڵاتیان گلەیی و گازندە لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دەكەن كە بۆچی رێگاوبانەكانی دەرەوە دووبارە قیرتاو ناكەنەوەو هەوڵی چاككردنەوەی دەدەن ئەگەرچی ئەو رێگاوبانانە شادەماری ئابووری كوردستانن و هاووڵاتیان خوازیارن حكومەتی تازەی هەرێم پرۆژەی تۆڕی رێگاوبانەكان دووبارە دەخاتە بەرنامەو هەموو رێگا یەك سایدەكان بكرێتە جووت ساید تا چیتر ئەو رێگاوبانانە نەبنە دێوەزمەی مەرگ بۆ هاووڵاتیان دەربارەی ئەو بابەتە وەك رۆژنامەی خەبات ئەو راپۆرتەمان ئامادەكرد
رۆژانە هاووڵاتیانی دەوروبەری هەولێرو گەشتیاران گلەییان لە خراپ بوونی رێگاوبانەكان دەكەن بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەك لە هاووڵاتیان سەبارەت بە خراپی رێگاوبانەكان گلەییان هەیە
محەمەد شوفێری هێڵی سۆران هەولیرەو گووتی: بەرلە قەیرانی دارایی چەندین پڕۆژەی گرنگی رێگاوبان لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لەبواری رێگاوبان ئەنجامدرا و بووە مایەی بەختەوەری هاووڵاتیان و شوفیران، بەڵام بەداخەوە ماوەیەكە قەیرانی دارایی نەماوە نازانین بۆچی ڕێگاوبانەكان فەرامۆش كراوەو بودجەی پێویست نییە بۆ دووبارە قیرتاو كردنەوەی رێگاوبانەكان هیوادارین كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم لە سەرەتای بەرنامەی خۆی گرنگی بە رێگاوبانەكان بدات
لوقمان شوفیریكی دیكەبوو گووتی: رێگاوبانەكان ڕۆژانە لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی چاككردنەوەی رێگاوبانەكان چاكك دەكریتەوە بەڵام ئەو رێگاوبانانە بە چاككردنەوە چارەسەر ناكرێ بەڵكو بە دووبارە قیرتاو كردن چاك دەبیتەوە
شاكر شوفیریكی دیكەبوو گوتی: بەجووت سایدكردنی رێگاوبانەكان پڕۆژەیەكی گرنگی حكومەتی هەرێم بوو، بەڵام قەیرانی دارایی نەیهیشت بەرنامەكە ئەنجام بدریت ئومیدیكی گەورەمان بە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم هەیە تا زیاتر گرنگی بە رێگاوبانەكان بدریت.
كاروان هیمداد دانیشتووی شاری كۆیە گوتی: ماوەی چەندین ساڵە رێگای كۆیە بۆتە دیوەزمەی مەرگ بۆ هاووڵاتیان دەبووایە حكومەتی هەرێم چارەیەكی بۆ فراوانكردنی ئەو رێگایە هەبووایە تا چیتر هاووڵاتیان یلەو ڕێگایە دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ نەدەبوون.
كەریم سلیمان دانیشتووی هیران گوتی: ماوەی چەندین ساڵە رێگاوبانەكانی دەوروبەری هیران گرنگی پێ نەدراوەو چاكیش نەكراوەتەوە ئەوەتا رێگای گوندی فریز بەتەواوی لەكار كەوتووەو لەشەواندا هەموو شوفیران ناتوانن هاتوچۆ لەسەر بكەن و رێگایەكی ستراتیژیە و بارهەڵگرەكان ئەو رێگایەیان تیكداوەو چاوەڕوانی حكومەتی تازە دەكەین كە ئەو رێگایەمان بۆ چاك بكاتەوە
بەڕیوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبان بەردەوام رێگاوبانەكان چاك دەكەنەوە
ئەندازیار دڵشاد عیمادەدین بەڕیوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی هەولیر بۆ خەبات ڕوونیكردەوە: ئیمە بەردەوام لەلایەن تیمەكانەوە خەریكی چاككردنەوەی رێگاوبانەكانی دەوروبەری هەولیرین و توانیومانە رێگای دوورترین گوندی سەرسنوور چاك بكەینەوەو چەندین تیمی پسپۆڕی رێگاوبانمان هەیەو بریتین لە ئەندازیارو تیمی تەكنیكی و ئامێری جۆراوجۆریان هەیەو چەندین كارو چالاكی گەورەیان لە دەوروبەری هەولێر بۆ چاككردنەوەی رێگاوبانەكان بەئەنجام گەیاندووەو چاوەڕوانی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستانین كە دوای دەست بەكاربوونی پڕۆژەی گەورەی رێگاوبان ئەنجام بدریت بۆ ئەو مەبەستەش چەندین دەرخستەی زۆر گەورەمان ئامادەكردووە تا دوای دەست بەكاربوونی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم دەست بە پڕۆژەكان بكریت لەماوەی ڕابردوومان هەر لەلایەن تیمەكانی كەرتەكانی قەزای سۆران و چۆمان و میرگەسۆر چەندین رێگاوبان بە شیوەیەكی ئەندازەیی چاككراوەتەوەو كارەكانی ئەو دواییەی كەرتەكان بریتییە لە:
هەتا ڕۆژی 13/7 تیمەكان ئەو كارانەیان بە ئەنجام گەیاندووە:
پڕۆژەی قیرتاو كردنەوەی رێگای پیران- كاولان- سەروكانی كە دریژی ڕێگاكە زیاتر لە 4 كیلۆ مەتربوو قیرتاو كردنی رێگای ناوڕۆین - هەسنان- گەرووی بیشێ بە درێژی 12 كیلۆ مەتر قیرتاو كردنی چەند شوینیكی تیكچووی رێگای سەرەكی سۆران ژچۆمان لە نزیك پردی جوندیان و بازگەی جوندیان لەلایەن كەرتی چواری سۆران و چاككردنەوەی رێگای ساكا لە ناحیەی بارزان و تیكەڵە ڕیژكردن و قیرتاو كردنی گۆڕەپانیك لە بلێ لە دەڤەری بارزان كەوتە بواری جیبەجێ كردن و كاری فڕیدانی خۆڵ و بەرد لەسەر رێگای گوندی بیریژو ئامادەكردنی رێگاكە بۆ چاككردنەوەی و دروستكردنی رێگای دەروازەی سنوری مێرگەسۆر- رووبارۆك لە سنوری میرگەسۆرو دانانی بۆڕی ئاسنی ئارامكۆ بۆ ڕێگای گوندی كیشكێ كە پرۆژەیەكی گرنگە بۆ رێگاكانی قەزاكانی سۆران ژ چۆمان- ڕەواندوزو چاككردنەوەی رێگای نیوان ناحیەی كەسنەزان ژ پیر ڕەش ژ كۆلیژی پۆلیس كە زۆر تیكچووبوو جگەلەوە چەندین ڕێگا لەقەزاكانی سۆران- چۆمان حاجی ئۆمەران تیكچووبوون توانرا لەلایەن كەراتەكانی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی هەولیر چاككراونەتەوە جگەلە رێگاوبان توانیومانە گرنگی بە پردەكانیش بدەین، وەك چاككردنەوەو قیرتاو كردنەوەی پردی تەنگەتور ژ نیروان چاككرایەوە جگەاەوە توانرا كاری دانانی پەرژینی بی ئار سی بۆ پردی ئاسنی جوندیان و كاولۆكان و دروستكردنی دیواری گایۆن بۆ پردی ئاسنی خانەقا و پرۆژەی دانانی بۆری ئاسنی ئارامكۆ بۆ رێگاكانی قەزاكانی سۆران ژچۆمان ڕەواندوزو تەواوكردنی چینی دەبل دریسینگ و بەستانەوە لە رێگای نیوان باسرمە ژ هەریر دیارە ڕۆژانە هەموو ئەو تیمانە پشكنین و گەڕان بۆ ئەو رێگاوبانانە دەكەن كە تیكچووینە و بۆ ئاینەدەش چەندین دەرخستەی رێگاوبانمان ئامادەكردووەو چاوەڕوانی حكومەتی تازە دەكەین.
سهرهتا چاوپێكهوتن بەرێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبان گرنگی بە چاككردنەوەی رێگاوبانەكان دەدات









