راپۆرت‮: ‬مەریوان نەقشبەندی
‮ ‬تایبەت بە خەبات
لە دوای‮ ‬متمانەدان بە كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتیی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬و ئەو كارنامەیەی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬كە لەناو پەرلەمانی‮ ‬كوردستاندا خستیەڕوو ئومێدێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە لای‮ ‬پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دروستكردووە و نوێنەرانی‮ ‬ئەم پێكهاتانە تەئكید دەكەنەوە كە بە هەموو توانایەكیان پشتیووان و هاوكاری‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬و تەواوی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬كابینەكەی‮ ‬دەبن بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬كارنامەكەی‮. ‬
لەمبارەیەوە خەیری‮ ‬بوزانی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬و بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كاروباری‮ ‬ئێزیدییەكان لە وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬هیوامان زۆرە بە توانا و دڵسۆزی‮ ‬و دیپلۆماسییەتی‮ ‬رابەری‮ ‬نەتەوەییمان سەرۆك بارزانی‮ ‬و هەروەها هەوڵەكانی‮ ‬هەریەكە لە بەڕێزان كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم و كاك مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە بەردەوام بن لە هاوكاریكردنی‮ ‬ئێزیدییەكان بە گەڕانەوەیان بۆ شوێن و بۆ سەر ماڵ و موڵكی‮ ‬خۆیان،‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬لەسەرجەم خەڵكی‮ ‬كوردستانیش كرد بۆ ئەو كارنامە دەوڵەمەندەی‮ ‬كە بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لەناو پەرلەماندا خوێندیەوە و گوتی‮: ‬ئەو كارنامەیە هیوا و ئومێدی‮ ‬بۆ ئێزیدیەكان دروستكردووە كە لەم چوارساڵەی‮ ‬داهاتوو زۆربەی‮ ‬كێشە و نەهامەتییەكانی‮ ‬ئێزیدییەكان كۆتایی‮ ‬دێت،‮ ‬خەیری‮ ‬بوزانی‮ ‬لە درێژەی‮ ‬لێدوانەكەیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئاماژەی‮ ‬بە خەبات و قوربانیدانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بۆ ئازادكردنی‮ ‬ناوچە ئێزیدیەكان و شەنگال بەتایبەتی‮ ‬كرد و رۆڵی‮ ‬بەرێز نێچیرڤان بارزانیشی‮ ‬لەپرۆسەی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬ئێزیدییە رفێنرا و بەدیلگیراوەكانی‮ ‬لای‮ ‬داعش بەرز نرخاند‮. ‬
لە لای‮ ‬خۆیەوە خالید جەمال ئەلبێر كە بەڕێوەبەری‮ ‬گشتیی‮ ‬كاروباری‮ ‬مەسیحییەكانە لە وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬و‮ ‬یەكێكە لە كەسایەتییە مەسیحییە رەسەنەكانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئاماژە بۆ رۆڵی‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬لە سەقامگیریی‮ ‬و دەستەبەركردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بۆ هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە دەكات و دەڵێت‮:‬‮ ‬هیوامان بە كاك مەسرور بارزانی‮ ‬و تەواوی‮ ‬كابینەكەی‮ ‬هەیە كە درێژەپێدەری‮ ‬ئەو پێكەوەژیانەی‮ ‬نێوان ئایینەكان بێت كە بەهۆیەوە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬رێز و ستایشی‮ ‬بۆ كوردستان هەبوو خالید جەمال ئەلبێر ئەوەش وەبیردێنێتەوە كە مەسیحییەكانی‮ ‬جیهان و ڤاتیكان رۆڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەتایبەتیش سەرۆك مسعود بارزانیان لە‮ ‬یاد ناچێت كاتێك بەهانای‮ ‬مەسیحییەكانی‮ ‬عێراق و بەتایبەتیش مەسیحییەكانی‮ ‬دەشتی‮ ‬نەینەوا چوو‮. ‬
هەروەها خاتو ئاوات حیسامەدین نوێنەری‮ ‬زەردەشتییەكان لە كوردستان لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بەرۆژنامەی‮ ‬خەبات خۆشحاڵی‮ ‬لە رادەبەدەری‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ كارنامەكەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬هەرێم نەشاردەوە كە بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬لەناو پەرلەمانی‮ ‬كوردستاندا پێشكەشی‮ ‬كرد و گوتی‮:‬‮ ‬ناوهێنانی‮ ‬زەردەشتییەكان بۆ‮ ‬یەكەمجار لەلایەن كاك مەسرور بارزانیەوە لەگەڵ سەرجەم ئایینەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان لەناو كارنامەكەدا ئێجگار دڵخۆشی‮ ‬كردین و زۆربەی‮ ‬ناوەندە باڵاكانی‮ ‬زەردەشتییەكان لەسەرتاسەری‮ ‬دنیا خۆشحاڵی‮ ‬خۆیان بۆ ئەم ناوهێنانە دەربڕی‮ ‬و بەڵێنیانیانداوە هەموو توانای‮ ‬مرۆیی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬و ئابووری‮ ‬خۆیان بۆ هاوكاریكردنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬هەرێم بخەنەگەڕ‮ ‬خاتو ئاوات حسامەدین كە لە هەمان كاتیشدا بەرپرس و دامەزرێنەری‮ ‬رێكخراوی‮ ‬یەسنایە بۆ فەلسەفەی‮ ‬ئایینی‮ ‬زەردەشتی‮ ‬لە درێژەی‮ ‬لێدوانەكەیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات وێڕای‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬لە بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت و قوباد تاڵەبانی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت و د‮. ‬پشتیوان سادق وەزیری‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬و سەرجەم وەزیر و بەرپرسانی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم هیوای‮ ‬خواست كابینەی‮ ‬نوێ كابینەی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬نێوان هەموو هێز و لایەنەكان و هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان بێت‮. ‬
سەرمەد موقبیل كەیخسرو نوێنەری‮ ‬بەهائیەكانیش لە وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬بە ئومێدێكی‮ ‬گەورەوە سەیری‮ ‬دەستبەكاربوونی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكات و لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬بەهائیەكانی‮ ‬كوردستان دڵخۆشترین بەهائیەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و عێراقیشن بەو پێیەی‮ ‬لە كوردستان خەڵك و حكوومەت و سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەموو بەچاوی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و بەچاوی‮ ‬رێزەوە سەیرمان دەكەن و بەناوی‮ ‬خۆم و ئەنجوومەنی‮ ‬بەهائیەكانی‮ ‬كوردستانەوە پیرۆزبایی‮ ‬لە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم و مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەم و بەڵێن دەدەین وەك هەموو بەهائیەكانی‮ ‬جیهان هۆكاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیان بین و لە بونیادنانی‮ ‬كوردستاندا پشتیوان بین و دەبێ رۆڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬سەرۆك بارزانیشمان لە‮ ‬یاد بێت كە ئیمزای‮ ‬لەسەر‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە پێنجی‮ ‬ساڵی‮ ‬2015ی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان كرد و بەپشتیوانی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بۆ پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییەكان ئومێدی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەناو خەڵكی‮ ‬كوردستان چاندووە‮. ‬
هەر بۆ هەمان مەبەست خالد ئەمین رومی‮ ‬پەرلەمانتاری‮ ‬پێشوی‮ ‬عێراق لە كۆتای‮ ‬سابیئەی‮ ‬مندائیەكان و نوێنەری‮ ‬ئەم ئایینە لە وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬بە گەشبینیەوە سەیری‮ ‬ئایندەی‮ ‬كوردستان و كارەكانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كرد و لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬لە كاتێكدا باوەڕدارانی‮ ‬ئایینی‮ ‬سابیئەی‮ ‬مندائی‮ ‬لە ناوەڕاست و باشووری‮ ‬عێراق دووچاری‮ ‬تەنگەتاوكردن و هەڕەشەبوونەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەرۆك بارزانی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬باوەشی‮ ‬گەرمی‮ ‬مرۆڤایەتیان بۆ كردینەوە و بەهۆیەوە ئێستا بەشێك لە باوەردارانی‮ ‬سابیئەی‮ ‬مندائی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەژین و وەزارەتی‮ ‬ئەوقافی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و دامودەزگاكانی‮ ‬هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ كردووین تا بە ئارامی‮ ‬رێوڕەسمە ئایینیەكانی‮ ‬خۆمان جێبەجێبكەین و هیوای‮ ‬سەركەوتنیش بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و كاك مەسرور بارزانی‮ ‬دەخوازین‮. ‬