هەژار دوای ئەوەی بەهۆی جەنگەوه لە دیمەشق پایتەختی سووریا دەستبەرداری ژیان و پیشەكەی دەبێت كە فرۆشتنی شەربەتی تەمەرهندیە و لە باپیریەوە فێری بووە، ئێستا و ماوەی حەوت ساڵە لەبەردەم قەڵای هەولێردا درێژە بە پیشەكەی دەدات.رایگەیاند،دوای سەرهەڵدانی جەنگ، ماوەی نزیكەی حەوت ساڵە لەگەڵ خێزانەكەی لە كەمپی قوشتەپەی هەولێر نیشتەجێن.
- شەربەتی تەمەرهندی بە هەولێر ناساند
هەژار ئاماژەی بەوەدا كە هاوینان وەك پیشەی باپیریان لە دیمەشق كاری شەربەتفرۆشی گەڕۆكیان كردووە و ئێستاش هاوینان لە كەمپەكە و هەولێر كە بەماڵی خۆیانی دەزانن،ئەو كارە دەكەن.هەژار دەڵێت: “كاتێك هاتمە ئێرە، بڕیارمدا درێژە بە پیشەكەم بدەم. چونكە شەربەتفرۆشی گەڕۆكی تەمەرهیندی لێرە نەبوو. لەبەرئەوە خەڵكی دەیانەوێت بزانن چییە. لە كەمپەكە شەربەتەكە حازردەكەم و لە بازاڕ دەیفرۆشم”.ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە كاری شەربەتفرۆشی لەبەردەم قەڵای دێرینی هەولێر دەكات كە گرنگترین شوێنی شارەكەیە و گەشتیاران بەچڕی سەردانی دەكەن. بەهۆی بوونی خواستی زۆر لەسەر شەربەتەكەی هەژار، ئێستا دوو برای دیكەشی دەستیان بە ئەنجامدانی پیشەكەی باپیریان كردووە.هەژار ئاماژەی بەوەدا كە شەربەتی تەمەرهیندی لە سووریا بەشێوەیەكی بەربڵاو بەكاردێت و گوتی “شلەڕاستیدا شەربەتی تەمەرهندی بۆ چەندین نەخۆشی وەك چارەسەر وایە. وەك چارەسەر بۆ نەخۆشییەكانی گەدە، ریخۆڵە و گورچیلە بەكاردێت”.ئەو پیشەوەرە گەڕۆكە ئاشكرای كرد رۆژانە لەم كەشە گەرمەی هەولێردا بەشێوەیەكی تێكڕایی بڕی 15 دۆلار پەیدا دەكات و بەمە بژێویی خۆی و خێزان و منداڵەكانی دەستەبەردەكات.هەژار گوتیشی: “ئەگەر دۆخی ژیان ئاسایی ببێتەوە لە سووریا، دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتەكەم و درێژە بە پیشەكەم دەدەم. دەمەوێت پیشەی باو و باپیرم لە وڵاتەكەم درێژەپێبدەم”.









