خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین:-
هونەرمەندی‮ ‬دەنگ خۆشو‮ ‬ڕەسەن پەروەر خەسرەوی‮ ‬ماملێ‮ ‬دەربارەی‮ ‬دوابەرهەمی‮ ‬خۆی‮ ‬تایبەت بەخەبات گوتی‮: ‬ئەلبومی‮ ‬یاری‮ ‬جاران‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2019‮ ‬ئەوپەڕی‮ ‬بێ ئیمكاناتی‮ ‬لە باری‮ ‬ژەنیار و جیهازی‮ ‬تۆماركردن تەنیا بە عیشقی‮ ‬بەندە بە هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬وە ئەو پەیمانەی‮ ‬كەبە مامۆستای‮ ‬رەحمەتی‮ ‬بابم وە خۆشویستی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بۆ‮ ‬ڕێبازی‮ ‬ماملێ پێشكێش كراوە،‮ ‬هیوادارم رۆژێك بێ هەم نەتەوەی‮ ‬كوردو هەم هونەرمەندی‮ ‬كورد لە بێكەسی‮ ‬و بێ بەرپرسیارەتی‮ ‬بێتەدەر‮. ‬منیش ئارەزووم ئەوەبوو بەرهەمی‮ ‬2019م زۆر دەوڵەمەنتر لەباری‮ ‬مۆسیقاو تۆماركردن بوایە‮ . ‬بەڵام زۆرم پێ لە بێدەنگی‮ ‬و پاسیو بوون باشترە‮. ‬هونەرمەندی‮ ‬بێ تێكۆشان هەروەك نەبوون وایە،جێی‮ ‬ئاماژەیە ئەم ئەلبومە پێك هاتوە لە14 بەرهەم‮. ‬كە هێمن هەولێری‮ ‬بەئامێری‮ ‬تاری‮ ‬و هەردی‮ ‬یوسفی‮ ‬بەئامێری‮ ‬زەڕب بەشدارن‮.