لە مۆزەخانە و ئەرشیفی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬هەولێر،‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬حكوومی‮ ‬و حزبی‮ ‬و هونەرمەندان و دۆستان و كەسوكاری‮ ‬هونەرمەند،‮ ‬پەردە لەسەر پەیكەری‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬شێوەكار مامۆستای‮ ‬خوالێخۆشبوو‮ ‬حوسێن عەبدوڵا‮ ‬لادرا‮.‬
لەو مەراسیمەدا،‮ ‬سەرەتا وتەی‮ ‬بەخێرهاتن لەلایەن سەرپەرشتیاری‮ ‬مۆزەخانە و ئەرشیفی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬هەولێر‮ ‬پێشكەش كرا و‮ ‬تیشكی‮ ‬خستە سەر ئەرك و بەرپرسیاریی‮ ‬دامەزراوە هونەری‮ ‬و رۆشنبیریەكان بەرامبەر بەو مامۆستا پێشەنگانەی‮ ‬تەمەنێكی‮ ‬زۆر لە خزمەت بواری‮ ‬پەروەردەیان‮ ‬بردۆتە سەر،‮ ‬هەروەها تیشكی‮ ‬خستە سەر رۆڵی‮ ‬مامۆستا‮ ‬حوسێن عەبدوڵا‮ ‬لە خزمەت بە بواری‮ ‬هونەر لە شاری‮ ‬هەولێر‮.‬
دواتر بەرێز‮ ‬نەوزاد هادی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬وتەیەكی‮ ‬پێشكەش كرد و بەگشتی‮ ‬رۆڵی‮ ‬هونەرمەندان و رۆشنبیرانی‮ ‬لە پێشخستنی‮ ‬پرۆسەكەدا بە گشتی‮ ‬و مامۆستای‮ ‬شێوەكار بەتایبەتی‮ ‬بەرز نرخاند و ئەم كارەیشی‮ ‬بە نواندنی‮ ‬وەفایەك بەرامبەر بە خزمەتی‮ ‬ئەو هونەرمەندە و تەواوی‮ ‬هونەرمەندان زانی‮. ‬
پاشان بەرێز‮ ‬فەرهەنگ‮ ‬غەفوور‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬هەولێر،‮ ‬سەرەتا بیرەوەرییەكی‮ ‬كۆنی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵ مامۆستا حوسێن عەبدوڵا گێڕایەوە،‮ ‬ئینجا باسی‮ ‬لە پێگە و رۆڵ و توانای‮ ‬مامۆستای‮ ‬هونەرمەند كرد و هیواشی‮ ‬خواست،‮ ‬كە هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی‮ ‬بواری‮ ‬هونەر سوود لە ئەزموونی‮ ‬ئەو مامۆستا و هونەرمەندە بەتوانایانە وەربگرن‮.‬
دوای‮ ‬بەدوای‮ ‬ئەم وتارانە،‮ ‬فیلمێكی‮ ‬دیكۆمێنتاری‮ ‬لەسەر‮ ‬ژیان و بەرهەمەكانی‮ ‬مامۆستای‮ ‬شێوەكار بە سكرین نمایش كرا‮. ‬ئینجا پەردە لەسەر پەیكەرەكە لابرا‮.‬