خه‌بات: رێبوار هەورامی:-
فێرگەی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ناوەندی‮ ‬وەرزش و لاوانی‮ ‬تەق تەق‮ ‬یەكەم فێرگەی‮ ‬خۆبەخشییە لە سنورەكەداو بەبێ بەرامبەر رۆژانە راهێنان بە‮ ‬40 ‮‬ فێرخوازی‮ ‬وەرزشی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێ دەكات‮ ‬،‮ ‬لەو بارەیەوە رێبین عەلی‮ ‬لێپرسراوی‮ ‬ناوەندی‮ ‬وەرزش و لاوانی‮ ‬تەق تەق دەڵێ‮ : ‬لەم فێرگەیەدا بەبێ بەرامبەرو بەخۆبەخشی‮ ‬واتە جیاواز لە گشت فێرگەكانی‮ ‬تر رۆژانە لەلایەن مامۆستایانی‮ ‬بەتوانا ئالان عاسی‮ ‬و محەمەد باسل لە هۆڵی‮ ‬داخراوی‮ ‬ناوەندەكەماندا وانەكان دەڵێنەوەو سەرجەم وانەكانیش لەسەر بنەمای‮ ‬زانستی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و پەروەردەیین‮ ‬،‮ ‬ئاماژە بەوەش دەكات كە سەرجەم پێداویستییەكانی‮ ‬ئەم فێڕگەیە لەلایەن ناوەندی‮ ‬وەرزش و لاوانی‮ ‬تەق تەق دابین كراون كە سەر بە بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێرە،‮ ‬لێپرسراوی‮ ‬ناوەندەكە دەڵێت‮: ‬فێرگەكەمان بەشداری‮ ‬چەندین خولی‮ ‬فێرگەكانی‮ ‬كردووە و ئەنجامەكانیش دڵخۆشكەر بوون‮.‬