خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین:-‮ ‬
بریارە لەكۆتایی‮ ‬ئەم مانگە پاڵەوانیەتی‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬ئاسیا بۆ تۆپی‮ ‬پێ لە هەردوو شاری‮ ‬هەولێر و كەربەلا بەبەشداری‮ ‬9 هەڵبژاردەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بەوڵاتی‮ ‬عێراقەوە دەستپێبكات‮.‬
پاڵەوانیەتیەكە لە‮ ‬30/7 دەستپێدەكات و لە14 /8 كۆتایی‮ ‬دێت،‮ ‬لەپاڵەوانیەتیەكەدا‮ ‬9 هەڵبژاردەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بەشداری‮ ‬تێدا دەكات كە بریتین لە هەڵبژاردەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬لوبنان،‮ ‬سوریا،یەمەن،‮ ‬فەڵەستین،‮ ‬لەكۆمەڵەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬كوەیت،‮ ‬ئەردەن،سعودیە،‮ ‬بەحرین لەكۆمەڵەی‮ ‬دووەم،‮ ‬سەرجەم‮ ‬یارییەكانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دووەم لەشاری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬كوردستان بەرێوەدەچێت،‮ ‬هەروەها‮ ‬یارییەكانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬یەكەمیش لەشاری‮ ‬كەربەڵا بەرێوەدەچێت،‮ ‬ماوەی‮ ‬پاڵەوانیەتیەكە‮ ‬14 رۆژ دەخایەنێت و‮ ‬یاریگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬فرنسۆ هەریری‮ ‬ئامێز بۆ‮ ‬یارییەكانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دووەمی‮ ‬پاڵەوانیەتی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬ئاسیا دەكاتەوە‮.‬

جێی‮ ‬ئاماژە بۆكردنە رۆژانە دوو‮ ‬یاری‮ ‬ئەنجام دەدرێت و‮ ‬یارییەكان لەكاتژمێر‮ ‬7?30 و‮ ‬10?30 بەكاتی‮ ‬شەو،‮ ‬یەكەمی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬هەر كۆمەڵەیەك راستەوخۆ دەچێتە‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬،‮ ‬دوو هەڵبژاردە‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬ئەنجام دەدەن و براوەی‮ ‬یارییەكە دەبێتە پاڵەوانی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬ئاسیا بۆ وەرزی‮ ‬2018-2019.