رۆژنامەی asی ئیسپانی دووپاتی كردەوە كە یانەی ریال مەدرید پلانیكی تازەی پەیڕەو كردووە بۆ ئەوەی خزمەتەكانی پۆل پۆگبای فەرەنسی بەدەست بهێنێت، پلانەكەش هەمان ئەو تەكتیكەیە كە بەرشلۆنە ئێستا بەكاری دەهێنیت بۆ هێنانی نایمار بۆ كەتالۆنیا.
رۆژنامەكە دەڵێت: ریال مەدرید چەكی هیمنی و دانبەخۆداگرتن بەكاردێنێ، كە بەچەكی بەرشلۆنە ناسراوە بۆ ئەوەی مان یونایتد والێبكات داوای پارەیەكی زۆر نەكات، ئەمەش پلانیكی سەركەوتوو بووە تا ئێستا بەرشلۆنە پەیڕەوی كردووە بۆ رێكخستنی بودجەی یانەكە و لەبەرهەدەرنەدانی پارەدا.









