خهبات: توانا زرار:-
هونەرمەندی گۆرانیبێژی عەزیز وەیسی نوێترین ڤیدیۆكلیپی بە زاراوەی كرمانجی بڵاوكردەوە.
ئەم گۆرانییەی عەزیزی وەیسی ناوی “لێ یارێ”یە، نوێترین بەرهەمییەتی، گۆرانییەكە بە زاراوەی كرمانجی و بە شێوەیەكی شاد گوتراوە.كاری ئەرێنجی ئەم بەرهەمە لەلایەن عەتابەگ بایرامییەوە كراوە، تێكستەكەی بەهمەن مەندە نوسیویەتی و لەلایەن عەلی كلارەوە كاری دەرهێنانی بۆ كراوە.هونەرمەند عەزیز وەیسی لە ساڵی 1968 لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی گۆرانی (بۆ تۆرای) ناوبانگی هونەری پەیدا كرد و لەئێستاداچەندین كلیپ و ئەلبوومی هونەری هەیە و لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت و تر بەگۆرانی شادیش ناوبانگی دەركردووە.









