خه‌بات: شنە كۆیی‮ ‬ــ ئە ڵمانیا‮:- ‬
رووناكبیر ناوی‮ ‬ئەم چەیكەرەیە دەستكردی‮ ‬پەیكەرسازی‮ ‬فەڕەنسی‮ ‬لاوگوست روودانە،‮ ‬كە لەبرونز دروستكراوە‮ ‬،‮ ‬ئەم پەیكەرە لە مۆزەخانەی‮ ‬رۆدێن لەوڵاتی‮ ‬فەڕەنسا لەپاریس دانراوە،‮ ‬لاوگوست رودان پەیكەر ساز و هونەرمەندێكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬فەڕەنسییە و‮ ‬یەكێكە لەپیشەنگانی‮ ‬هونەری‮ ‬پەیكەرسازی‮ ‬لە سەدەیی‮ ‬نۆزدە و بگرە لە ئێستاشدا‮ ‬یەكێكە لەهونەرمەندە دانپێنراوەكانی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬فراوان‮. ‬رودان بە شێوازی‮ ‬ئینتباعی‮ ‬كارەكانی‮ ‬كردووە‮. ‬لە‮ ‬12 ی‮ ‬نوفمبە ری‮ ‬1840 لەدایك لەژیانیدا زۆر خەڵاتی‮ ‬بە دەستهێناوە لەوانەش‮: ‬دكتۆرای‮ ‬شانازی‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬ئۆكسفورد لەساڵی‮ ‬1907، رودان هەرلەمنداڵییەوە لە بواری‮ ‬نەقش بۆ رووپوشی‮ ‬كۆشكەكان كاری‮ ‬كردووه بەروژانەی‮ ‬5 فرەنك‮ ‬3 جار لەلایەن پەیمانگەی‮ ‬هونەر رەتكراوەتەوە،‮ ‬پاشان چووە لە پایتەختی‮ ‬فەڕەنسا دەستی‮ ‬بەكاری‮ ‬هونەری‮ ‬كردووە و‮ ‬یەكە م كاری‮ ‬پەیكەرسازی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1860 ئەنجامداوە‮. ‬دواتر بووە‮ ‬بە ئەندامی‮ ‬یەكێتی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬دیكۆریست‮ ‬كە دیلاكروا‮ ‬یەكێك بووە لەئەندامان.لە‮ ‬17 نۆڤمبەری‮ ‬ساڵی‮ ‬1917 كۆچی‮ ‬دواییكردووە،‮ ‬ماوەتەوە بڵێین كە لەپاریسی‮ ‬پایتەختی‮ ‬فەڕەنسا بۆ زیندوو هێشتنەوەی‮ ‬هونەرەكەی‮ ‬ئەم هونەرمەند و ئەو خزمەتەی‮ ‬لەژیانی‮ ‬هونەری‮ ‬خۆیدا كردوویەتی،‮ ‬ئێستاكە مۆزەخانەیەك هەیە بە ناوی‮ ‬رودان كەسەرجەم كارە هونەری‮ ‬و دەستنوسەكانی‮ ‬رودان لە خۆ دەگرێت‮.‬