خەبات‮: ‬زانكۆ جاف:-
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬وزەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬پشتڕاستی‮ ‬كردەوە كە كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران‮ “‬پێشێلی‮ ‬بەڵێنەكانی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ناوەكی‮” ‬دەكات،‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬فەڕەنسا و سەرۆك وەزیری‮ ‬ئیسرائیل هۆشدارییان بە تاران دا‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە گرژییەكانی‮ ‬نێوان ئێران و ئەورووپا زیاتربووە و هێزە دەریاییەكانی‮ ‬جەبەلتارق بە هاوكاری‮ ‬هێزە تایبەتەكانی‮ ‬بەریتانیا دەستیان بەسەر كەشتییەكی‮ ‬گوێزەرەوەی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئێراندا گرتووە كە ویستوویەتی‮ ‬دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی‮ ‬خاو‮ ‬بۆ پاڵاوگەی‮ ‬بانیاس لە سووریا بگوازێتەوە‮. ‬

هۆشدارییەكان
ئاژانسی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬وزەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬رۆژی‮ ‬یەكشەممە رایگەیاند ئاگاداری‮ ‬نەبوونی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬ئێران بەپەلەی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یورانیۆمە‮. ‬كاتژمێرێك دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬وزەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬پشتڕاستی‮ ‬كردەوە كە كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران‮ “‬پێشێلی‮ ‬بەڵێنەكانی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ناوكی‮” ‬دەكات،‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬فەڕەنساو سەرۆك وەزیری‮ ‬ئیسرائیل هۆشداریان بە تاران دا‮. ‬ئێمانوێل ماكرۆن،‮ ‬هەنگاوی‮ ‬ئێران بۆ زیاتركردنی‮ ‬پلەی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆڕانیۆمی‮ ‬مەحكوم كرد‮. ‬هەروەها،‮ ‬بنیامین نەتەنیاهۆ لەكۆبوونەوەی‮ ‬هەفتانەی‮ ‬كابینەی‮ ‬ئیسرائیل هەنگاوی‮ ‬تارانی‮ ‬بە”هەنگاوێكی‮ ‬زۆر میەترسیدار‮” ‬وەسف كرد و داوای‮ ‬لەوڵاتانی‮ ‬ئەورووپایی‮ ‬كرد جارێكی‮ ‬دیكە گەمارۆ بخەنە سەر ئێران‮. ‬گوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬بەریتانیشا لەكاردانەوەیەكدا گوتی‮: ‬ئەو وتە بەڵێنداری‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ناوەكییەو چاوەڕوانی‮ ‬هەیەكۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬دەبێت پابەندی‮ ‬بەڵێنەكانی‮ ‬بێت و دەبێت دەستبەجێ هەموو ئەو هەنگاوانە رابگرێت كە پێچەوانەی‮ ‬رێككەوتنەكانە‮. ‬ئاژانسی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬وزەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬لەكاردانەوەیەكدا بەرامبەر بەنەبوونی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬ئێران بەپەلەی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆم رایگەیاند‮: ‬كە ئێمە ئاگاداری‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئێران سەبارەت بە پلەی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆمین‮. ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكاش لەیەكەم كاردانەوەی‮ ‬بەرامبەر بەبردنە سەرەوەی‮ ‬پلەی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆمی‮ ‬لەلایەن كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران گوتی‮: ‬پەیامی‮ ‬دیكەی‮ ‬بۆ ئێران نییەو ئەوان‮ ‬یاری‮ ‬بە ئاگر دەكەن‮.
‬
كشانەوە لە رێككەوتنەكە
بەرپرسانی‮ ‬باڵای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئێران،‮ ‬ئاشكرای‮ ‬دەكەن ئیتر پابەندی‮ ‬ئەو بەڵێنانە نابن كە لە چوارچێوەی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆم دان‮. ‬لەمبارەوە عەلی‮ ‬ڕەبێعی،‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬حەسەن‮ ‬ڕۆحانی‮ ‬رۆژی‮ ‬یەكشەممەی‮ ‬رابردوو لە پرێس كۆنفرانسێكدا‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬ئەمڕۆ ئەو مۆڵەتە60 ‮ ‬ڕۆژەیەی‮ ‬كە بە وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوامان دابوو كۆتایی‮ ‬دێت و لەمەودوا لە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬3.67ی‮ ‬یۆرانیۆمی‮ ‬پێتیندراو تێدەپەڕێنین و ئاستی‮ ‬خستی‮ ‬یۆرانیۆم بەپێی‮ ‬ویستی‮ ‬خۆمان دەبێت‮. ‬دوو مانگ لەمەوبەر كۆماری‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬ئێران مۆڵەتێكی60 ‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬بە وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوایی‮ ‬دا كە ئەگەر ئەورووپا لەو ماوەیەدا پشتگیریی‮ ‬ئێران نەكەن،‮ ‬ئەوان پابەندی‮ ‬بەڵێنییەكانیان نابن و لە‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬دەكشێنەوە،‮ ‬بەڵام هەر ئەوكات فیدریكا مۆگرینی،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا ئەو داوایەی‮ ‬ئێرانی‮ ‬ڕەت كردەوە و ئاشكرای‮ ‬كرد هیچ مۆڵەتێك لە ئێران قەبووڵ ناكەن‮. ‬هەر لەم بارەیەوە عەباس عێراقچی،‮ ‬جێگری‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران ئاشكرای‮ ‬كرد‮: ‬لە هەنگاوی‮ ‬دووەمدا لەبارەی‮ ‬بەڵێنیی‮ ‬خۆمان بۆ‮ ‬ڕێژەی‮ ‬پیتاندن و خەستیی‮ ‬یۆرانیۆم،‮ ‬لە ئێستاوە‮ ‬ڕای‮ ‬دەگەیەنین ئیتر پابەندی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێژە دیاریكراوە نابین‮. ‬عێراقچی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەش كرد‮: “‬محەمەدجەواد زەریف،‮ ‬ئەمڕۆ لە نامەیەكدا ئەم بابەتەی‮ ‬بە فەرمی‮ ‬بە فیدیرۆكا مۆگرینی،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا‮ ‬ڕاگەیاندووە‮”. ‬جێگری‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران‮ ‬ڕاشیگەیاند‮: ‬كەمبوونەوەی‮ ‬بەڵێنەكانی‮ ‬ئێران،‮ ‬لەوانەیە ببێتە هۆی‮ ‬هاتنە دەرەوەی‮ ‬یەكجارەكیی‮ ‬ئێران لە‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬ناوكی‮. ‬

گرژییەكانی‮ ‬ئێران و ئەورووپا
گرژییەكانی‮ ‬نێوان ئێران و ئەورووپا زیاتربووە و هێزە دەریاییەكانی‮ ‬جەبەلتارق بە هاوكاری‮ ‬هێزە تایبەتەكانی‮ ‬بەریتانیا دەستیان بەسەر كەشتییەكی‮ ‬گوێزەرەوەی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئێراندا گرتووە كە ویستوویەتی‮ ‬دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی‮ ‬خاو بۆ پاڵاوگەی‮ ‬بانیاس لە سووریا بگوازێتەوە‮. ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬جەبەلتاریق بە پاساوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬جووڵەی‮ ‬كەشتییەكە پێشێلی‮ ‬سزاكانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپایە لەسەر سووریا،‮ ‬دەستیان بە سەر كەشتییەكەدا گرتووە؛ بەڵام بەرپرسانی‮ ‬ئیسپانیا رایانگەیاند،‮ ‬دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬كەشتیی‮ ‬’گرەیس وان’ لەسەر داوای‮ ‬ئەمەریكا بووە‮. ‬جۆزێف پۆرێڵی،‮ ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیسپانیا رایگەیاند‮ “‬بەشێوەیەكی‮ ‬سرووشتی،‮ ‬ئێمە ئاگاداری‮ ‬ئۆپەراسیۆنەكە بووین‮. ‬پاسەوانی‮ ‬سڤیل لە ناوچەكە گەشتیان دەكرد،‮ ‬بەڵام ئێمە لە بارودۆخەكەمان دەكۆڵیەوە كە ئەمە روویدا‮. ‬ئەمە داوایەكی‮ ‬ئەمەریكا بوو لە بەریتانیا‮”. ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬كەشتییەكەی‮ ‬بە نایاسایی‮ ‬ناوبرد و باڵیۆزی‮ ‬بەریتانیای‮ ‬لە تاران بانگكرد‮. ‬هاوكات بەریتانیا رایگەیاند،‮ ‬ئەوان بەرگری‮ ‬لە ئۆپەراسیۆنەكەیان دەكەن و لەو باوەڕەدان گوێزانەوەی‮ ‬نەوت بۆ سووریا پێشێلی‮ ‬سزاكانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپایە لەسەر سووریا‮. ‬ئەم گرژییە نوێیانە لەكاتێكدان،‮ ‬ئەورووپا لە بڕیاری‮ ‬ئێران بۆ دووركەوتنەوە لە جێبەجێكردنی‮ ‬پابەندییەكانی‮ ‬ناو رێككەوتنە ئەتۆمییەكە نیگەرانە و وڵاتانی‮ ‬ئەورووپایی‮ ‬ناو رێككەوتنەكە لە راگەیێندراوێكدا ئەوەیان بە ئێران راگەیاندووە‮. ‬مایا كۆسیانسیك،‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬كۆمیسیۆنی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا دەڵێت‮ “‬پێموایە ئێوەش بە هەڵوێستی‮ ‬ئێمە زۆر ئاشنان،‮ ‬ئێمە بەردەوام و روون بووین لەبارەی‮ ‬پابەندییەكانمان بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەوە،‮ ‬بە پشتبەستن بە پابەندیی‮ ‬تەواوی‮ ‬ئێران‮. ‬ئێمە پێكەوە لەگەڵ سێ وڵاتی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬دوایەمین راگەیاندنمان سەبارەت بە بڕیاری‮ ‬ئێران دەركردووە و كاردانەوەمان نیشانداوە كە نیگەرانین‮. ‬لەم چوارچێوەیەشدا داوامان لە ئێران كردووە بۆ پاشەكشەكردن لەو هەنگاوانە و دووركەوتنەوە لە گرتنەبەری‮ ‬رێكاری‮ ‬زیاتر كە بە هۆیەوە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە پێشێلدەكات‮”. ‬هاوكات لەلایەكی‮ ‬دیكەوە ئەمەریكاش هۆشداریداوەتە وڵاتانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا بەوەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئێران بۆ زیادكردنی‮ ‬ئاستی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆم تا هەر رێژەیەك كە خۆی‮ ‬بیانەوێت،‮ ‬مەترسییەكی‮ ‬رژدییە و پێویستە ئەورووپا وریای‮ ‬بێت‮. ‬

قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬پابەندبوونی‮ ‬ئێران
گوتەبێژی‮ ‬دەزگای‮ ‬وزەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬ئێران،‮ ‬بەهرۆز كەمالوەندی‮ ‬رایگەیاند كە لە چوارچێوەی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬پابەندبوونیان بە رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی،‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬زیادكردنی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆم بەڕێژەی‮ ‬20‮ ‬لەسەدا تاوتوێكردووە‮. ‬ئاژانسی‮ ‬هەواڵیی‮ ‬فەرمی‮ “‬ئیرنا‮” ‬بڵاویكردەوە،‮ ‬بەهرۆز كەمالوەندی‮ ‬سەبارەت بەزیادكردنی‮ ‬رێژەی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆم گوتوویەتی‮: ‬تێپەڕاندنی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆم بەڕێژەی20 ‮ ‬لەسەدا خراوەتە چوارچێوەی‮ ‬بژاردەكانی‮ ‬قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬پابەندبوونمان بە رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮. ‬بەهرۆز كەمالوەندی‮ ‬گوتیشی‮: ‬بەردەوام دەبین لە كەمكردنەوەی‮ ‬پابەندبوونمان بە رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی،‮ ‬تا ئەو كاتەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا بەڵێنەكانیان لە چوارچێوەی‮ ‬رێككەوتنەكەدا بەرامبەر بە ئێران جێبەجێ دەكەن‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە بەرپرسێكی‮ ‬ئێران كە ناوی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاشكرا نەكردووە بە ئاژانسی‮ ‬هەواڵیی‮ ‬ئەسۆشەیتتد پرێسی‮ ‬راگەیاندووە كە وڵاتەكەی‮ ‬رێژەی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆمی‮ ‬گەیاندووەتە‮ ‬4.5‮ ‬لەسەدا‮.
‬
یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا بۆ ئێران‮: ‬چالاكییە ئەتۆمییەكان بوەستێنن
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێران رایگەیاندبوو كە چیتر پابەند نابێت بەو رێژەیەی‮ ‬بۆی‮ ‬دیاریكرابوو لە پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆم بەپێی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی،‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا لە بانگەوازێكدا داوا دەكات ئێران بگەڕێتەوە و بڕیاری‮ ‬وەستاندنی‮ ‬تەواوی‮ ‬چالاكییە ئەتۆمییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات لە چوارچێوەی‮ ‬بەرپرسیارێتیەكانی‮ ‬لە رێككەوتنەكەدا‮. ‬
لەمبارەوە گوتەبێژی‮ ‬كۆمیسیۆنی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬مایا كۆسینچیچ لە كۆنگرەی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬خۆیدا رایگەیاند كە لە چوارچێوەی‮ ‬پلانی‮ ‬كاری‮ ‬هاوبەشی‮ ‬گشتگیری‮ ‬واژووكراوی‮ ‬2015دا،‮ ‬ئێران بۆی‮ ‬هەیە چالاكی‮ ‬پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆم تا رێژەی‮ ‬لەسەدا‮ ‬ 3.67زیاد بكات و دووپاتیكردەوە كە ئەوان نیگەرانن لە لێدوانەكانی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬تاران دەربارەی‮ ‬تێپەڕاندنی‮ ‬ئەو سنوورە لە پیتاندنی‮ ‬یۆرانیۆم‮. ‬مایا كۆسینچیچ رایگەیاند كە دیالۆگی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬لایەن لە رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬هەیە و ئاشكرایكرد كە ئەوان چاوەڕیی‮ ‬هەڵسەنگاندنی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬وزەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬نێودەوڵەتین لەو بارەیەوە‮. ‬مایا كۆسینچیچ گوتی‮: ‬زۆر نیگەرانین‮. ‬بانگەواز دەكەین بۆ ئێران كە تەواوی‮ ‬چالاكییە ئەتۆمییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬لە‮ ‬رێككەوتنەكەدا بوەستێنێت‮.