رینیە هیگیتای گۆڵچی پێشووی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بەوەفابوو بەرامبەر بەڵێنەكەی كە وەك مەرجێك لە سەرەتای دەستپیكی كوپا ئەمریكا بەڵێنی دابوو.
هیگیتا كە بە گۆڵچییە شێتەكە ناوی دەركردووە، بەر لەدەستپێكی كوپا ئەمریكا گرەوی ئەوەی كردبوو كە ئەگەر هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا نازناوەكە نەباتەوە ئەوا بەئامادەبوونی جەماوەر قژی دەبڕێت، لە رێورەسمیكی گەورەدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هەوادارانی كۆڵۆمبی و دەزگاكانی راگەیاندن، هیگیتا قژی خۆی بڕی.









