خهبات: وریشە عومەر:-
هونەرمەندی بەئەزموون نزار زێوێی سەرپەرشتیاری گروپی موزیكی لور لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پۆستێكی بڵاوكردۆتەوە و وێنەی كچانی گروپەكەی داناوە و نووسیویەتی: پێش گروپی موزیكی لوڕ كچان و ژنان لەكایەهونەریەكان ئامادە یان هەبوو ، بەڵام قۆناغی هاتنەپێشەوەی كچانی گروپی لوڕ لەقۆناغە سەختەكان بو ، داعش و قاعیدە و فكری ئیرهاب لەناو خۆ و لەدەرەوە ، دژە هونەر زۆر بوو، بەڵام كچانی لوڕ زۆر ئازایانە توانیان 12 ساڵ خەباتی هونەری درێژە پێبدەن و بتوانن ڕێگا خۆش بكەن بۆ كچانی دوای خۆیان كە ئەمڕۆ شانازییان پێوە بكەین و بەئازادانەو ئازایانە بێنە سەر شانۆ.









