دوای ئەوەی هەڵبژاردەی خانمانی ئەمریكا پارێزگاریان لەنازناوی پاڵەوانی مۆندیالی ئافرەتانی 2019ی فەرەنسایان كرد، كە لەیاریی كۆتاییدا بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لەیاری كۆتایی لە هەڵبژاردەی هۆڵەندای بردەوە، خانمانی ئەمریكا باڵادەستی خۆیان بەسەر نازناوە كەسییەكانیش سەپاند، میگان رابینۆ نازناوی گۆلكاری پاڵەوانیتیەكەی بەدەستهێنا بەتۆماركردنی 6 گۆڵ و هەروەها ئەلیكس مۆرگانیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا بەهەمان رێژەی گۆڵ.
سەبارەت بە باشترین یاریزانی مۆندیالیش رابینۆی ئەمریكی نازناوەكەی بردەوە، لە لایەكی دیكەوە ساری ڤان ڤینندالی گۆڵچی هەڵبژاردەی هۆڵەندا وەك باشترین گۆڵچی دەستەوانەی زێڕی بەدەستهێنا.









