لە یاریی كۆتایی كوپا ئەمریكای 2019، هەڵبژاردەی بەرازیل توانی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە هەڵبژاردەی پیرۆ بباتەوە و نازناوی پاڵەوانێتییەكە بۆ نۆیەم جار لە مێژوویدا بباتەوە.
هاوڕێیانی دالڤێش لەبەردەم جەماوەكەیان و لەناو یاریگای ماراكانای بەناوبانگ، سەركەوتوو بوون بە لەگۆڕنانی خەونی پیرۆییەكان كە لە ساڵی 1975ەوە نەگەیشتبوونە كۆتایی كوپا ئەمریكا، بەمەش پارێزگاری لەو تۆمارەی كرد كە لەهەموو ئەو پاڵەوانێتییانەی كوپا ئەمریكا میوانداری كردوون توانیویەتی نازناوەكە بباتەوە.
دانی ئەلڤێش كە رۆڵێكی باڵای هەبوو لە پارێزگاری كردنی هێلی بەرگری وڵاتەكەی لەم پاڵەوانێتییەدا، كە لە 6 یاریدا تەنها یەك گۆڵی لێ تۆماركرا، زۆرێك پێیان وابوو ئیتر ئەستێرەی ئەو یاریزانە تەمەن 36 ساڵیە ئاوابوو، كەچی بەباشترین یاریزانی ئەم پاڵەوانێتییە دەستنیشان كرا و لەناو ماراكانا جامی پاڵەوانێتییەكەی بەرزكردەوە، بەرازیا هەربەمە كۆتایی بە پاڵەوانێتییەكە نەهینا بەلكو گۆلچیەكەشی بە باشترین گۆلچی دەستنیشانكرا.









