خه‌بات: سەرهەنگ نەجمەدین‮:-
لەهەرێمی‮ ‬كوردستان ماوەیەكی‮ ‬زۆرە ئافرەتان شانبەشانی‮ ‬كوڕان بەشداری‮ ‬لەسەرجەم چالاكییە وەرزشییەكانی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬ئەوەتا لەم چەند ساڵەی‮ ‬رابڕدوو بینیمان ئافرەتان رۆڵێكی‮ ‬كارایان هەبووە لەبوژاندنەوەی‮ ‬بواری‮ ‬وەرزش لەهەموو‮ ‬یارییەكاندا‮ ‬،بەتایبەتی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬زۆرترین كچە وەرزشوانی‮ ‬لەخۆدەگرێت،‮ ‬بێگومان ئافرەتانی‮ ‬وەرزشوان لەم ماوە كورتەدا خاوەنی‮ ‬چەندین ئەنجامی‮ ‬بەرز و بەرچاون‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬عێراق وكوردستاندا،‮ ‬كەهەمیشە‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد و كوردستان شانازی‮ ‬بەئەنجامەكانیان دەكەین،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە بەباشمانزانی‮ ‬دیمانەیەك لەگەڵ كچەیاریزانی‮ ‬گۆرپان ومەیدانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬خاتوو هۆستان بەمۆ جەمال ئەنجام بدەین‮.
‬
گوتیشی‮: ‬لەوەتەی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬ڕووی‮ ‬لەكوردستان كردووە وەرزش بەهەموو شێوەیەك فەرامۆش كراوە‮ ‬،‮ ‬ئەگەر بەرپرسە وەرزشییەكانی‮ ‬خۆمان خەمێك لە وەرزش بخۆن و ئاورێك لەوەرزشی‮ ‬ئافرەتان بدەنەوە‮ ‬،‮ ‬بێگومان وەرزش زیاتر بووژانەوەی‮ ‬بەخۆوە دەبینێت‮.‬

ئەو‮ ‬یاریزانە لە لەبارەی‮ ‬دەستكەوتە وەرزشییەكانی‮ ‬زیاتر گوتی‮: ‬خۆشبەختانە لەهاوێشتنی‮ ‬ڕم پلەی‮ ‬یەكەمم لەسەر ئاستی‮ ‬عێراق بەدەستهێناوە،ئەگەرچی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬دوو ساڵ لەوەرزش كردن دابرام‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەهەوڵ وهیمەتی‮ ‬ڕاهێنەری‮ ‬بەتوانا زەردەشت رەفیق دووبارە گەرامەوە نێو دونیای‮ ‬گۆڕەپان ومەیدان و ئێستا لەخۆشحاڵیەوە مەشق وڕاهێنان ئەنجام دەدەم‮.‬
دوجار ئەو كچە وەرزشوانە وەك ئامۆژگاری‮ ‬و ئاگاداری‮ ‬بۆ دایك وباوكانی‮ ‬كچە وەرزشوانەكانی‮ ‬كوردستان پەیامێكیان ئاراستە دەكات و دەڵێت‮: ‬خوازیارم هەموو دایك و باوكەكان نەبنە رێگر لەبەردەم كچەكانیان لەئەنجامدانی‮ ‬وەرزش كردن،‮ ‬پێویستە هەموویان بەشێوەیەكی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬بیر لەو بابەتە بكەن و ئیتر سەردەمی‮ ‬ئەوە بەسەر چوو كە وەرزش تەنها بۆ كوڕان بێت،‮ ‬بۆیە كێشەی‮ ‬گەورەمان ئەوەیە كە ئافرەتان بەشێوەیەكی‮ ‬فراوان‮ ‬ڕوو لەوەرزش و‮ ‬یانە وەرزشییەكان ناكەن بۆ ئەنجامدانی‮ ‬وەرزش و‮ ‬یارییە وەرزشییەكان‮.‬