كاروان محەمەد سینۆ
هەفتەی‮ ‬ڕابردوو‮ (‬دووشەممە‮ ‬1ی‮ ‬تەمووز‮)‬،‮ ‬عادل عەبدول مەهدی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬شەقامی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق و ئێرانی‮ ‬هەژاند؟‮! ‬كاتێك بە فەرمانی‮ ‬دیوانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬عێراق‮ ‬ژمارە‮ ‬237، هێزی‮ ‬چەكداری‮ (‬حەشد شەعبی‮) ‬لەنێو دەزگای‮ ‬ئەولەهی‮ ‬و ئەمنییەكان عێراقد تواندەوە و سەركردەكانی‮ ‬یەكەكانی‮ (‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮) ‬بەرامبەر دوو هەڵبژاردەدا سەرپشك كرد‮. ‬هەڵبژاردەی‮ ‬یەكەم‮: ‬دەست هەڵگرتن لە سیاسەت و بەدەستەوەدانی‮ ‬چەك‮. ‬یاخود هەڵبژاردی‮ ‬دووەم‮: ‬ئاوێتە بوونی‮ ‬هێزی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە دەزگاكانی‮ ‬ئەولەهی‮ ‬عێراق لە ژێر فەرماندەیی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬گشتی‮ ‬هێزە چەكدارەكان‮. ‬ئەم دوو هەڵبژاردنە تەنها‮ ‬یەك واتا دەگەیێنن ئەویش كە عادل عەبدولمەهدی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكداری‮ (‬حەشد ئەلشەعبی‮) ‬توانەدەوە‮. ‬ئەم هەڵوێستەی‮ ‬عەبدول مەهدی‮ ‬ئەمڕۆ لەم هەل و مەرجە بارگاوییەی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران،‮ ‬هەڵوێستێكی‮ ‬بوێرانە و نیشتیمان پەروەرانەی‮ ‬ئاراستەكراوە بەرەو بەرجەستەكردنی‮ ‬هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬لە عێراق و كۆكردنەوە هێز و چەكە لە نێو دەزگایەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬فەرمی،‮ ‬نیشتیمانی،‮ ‬دوور لە دەسەڵات و هەژموونی‮ ‬كەس و لایەن و تایفە و ئەجیندای‮ ‬ئەقلیمی‮.‬

ئێستاش بەشێنەیی‮ ‬دەڵیم‮.. ‬ئاخۆ‮. ‬ئەم هەڵوێستەی‮ ‬عەبدولمەهدی‮ ‬سەردەگرێ؟‮!. ‬ئاخۆ‮..‬نیاز لە تواندنەوەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬چییە؟‮!‬،‮ ‬ئەمە و چەند پرسیارێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬وەڵامەكەیان بەقەدەر خودی‮ ‬هەڵوێستەكە،‮ ‬ئاڵوز و تەم و مژاوییە‮!!.‬

شایانی‮ ‬باسە عەبدولمەهدی‮ ‬یەكەم كەس نەبووە كە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬تواندبێتەوە،‮ ‬بەڵكو ساڵی‮ ‬2016 ‮(‬حەیدەر عەبادی‮) ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئەوسای‮ ‬عێراق،‮ ‬بە فەرمانی‮ ‬دیوانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬عێراق ژمارە‮ ‬91 بە هەمان شێوە،‮ ‬هەوڵیدا میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬هێزە ئەمنییە فەرمییەكانی‮ ‬عێراق رێكبخات،‮ ‬بەڵام بێ سوود بوو و هەوڵەكەی‮ ‬سەری‮ ‬نەگرت و بەڵكو ئەوكات شەقامی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ماڵی‮ ‬شیعەی‮ ‬عێراق بەرامبەر ئەم فەرمانەی‮ (‬عەبادی‮) ‬لێك ترازا‮. ‬من پێم وابوو كە ئەم هەڵوێستەی‮ ‬عەباد بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬دەستخۆشی‮ ‬و ئافەرینی‮ ‬ئەمریكا بوو،‮ ‬چونكە ئەوكات‮ (‬عەبادی‮) ‬خەریك بوو خۆی‮ ‬كاندید دەكرد بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و پێویستیی‮ ‬هەبوو بە رەزامەندی‮ ‬و ئافەرینی‮ ‬ئەمریكا‮. ‬بەڵام نە‮ (‬عەبادی‮) ‬ئافەرینی‮ ‬ئەمریكای‮ ‬وەرگرت و نە فەرمانەكەی‮ ‬چووەسەر‮. ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هەر وەكو‮ (‬رەدیفێكی‮) ‬سوپای‮ ‬عێراق بە هەژموونێكی‮ ‬تایفەگەری‮ ‬و ئەجیندا و كۆنتڕۆڵی‮ ‬ئێران؟‮! ‬مایەوە‮.‬

ئەگەرچی‮ ‬ئەمجارە هەڵبژاردن لە ئاردا نییە‮!!‬،‮ ‬بەڵام هەڵاوسانی‮ ‬گرژی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران لە دەڤەرەكەدا ئاشكرایە‮. ‬جیاوازی‮ ‬ئەمجارە لە سەردەمی‮ (‬عەبادی‮) ‬ئەوەیە كە ئەمجارە شەقامی‮ ‬تایفەگەری‮ ‬شیعە لە عێراقدا و هەموو بەرپرسانی‮ ‬میلیشیا تایفەگەرییەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەوانەی‮ ‬كەلە فەلەكی‮ ‬ئێرانیشدا دەخولێنەوە،‮ ‬هەموویان هاوڕاو رەزامەندن بە ئاوێتەكردنی‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بە دەزگا ئەمنییە فەرمییەكانی‮ ‬عێراق‮.‬

لێرەد بەشێنەیی‮ ‬دەڵیمەوە‮.. ‬تۆ بڵێی‮ ‬تواندنەوەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەنێو سوپا و پولیسی‮ ‬عێراقدا هەوڵێك نەبێ بۆ پەردەپۆش و پاراستنی‮ ‬خودی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە سزا و گەماڕۆ و چاودێریی‮ ‬ئەمریكا لە دەڤەرەكەدا؟‮!. ‬چونكە شاراوە نییە كە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هێزێكی‮ ‬چەكدارە بەدەست مەرجەعیاتی‮ ‬شیعە و‮ ‬ئێرانەوە‮ (‬هاوشێوەی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێران‮) ‬و بە ئاسانی‮ ‬دەستبەرداری‮ ‬نابن‮. ‬دووریش نییە كە بەرێز عەبدولمەهدی‮ ‬بەنیازێكی‮ ‬پاكەوە هەوڵ دەدات بۆ رێكخستن و چاكسازی‮ ‬هێزی‮ ‬ئەمنی‮ ‬عێراق و نەهێشتنی‮ ‬دیاردەی‮ ‬چەك و چەكداری‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬سیستمی‮ ‬بەرگری‮ ‬فەرمی‮ ‬عێراق،‮ ‬لە لایەن خۆشیانەوە لەوانەیە بەرپرس و مەرجەعیاتی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬ئەمە بە هەلێك بزانن بۆ خۆشاردنەوە و خۆ پاراستن لەنێو هێزە ئەولەهییە فەرمییەكانی‮ ‬عێراقدا‮.‬

بەهەرحاڵ‮.. ‬ئەم هەڵوێستەی‮ ‬بەرێز عادل عەبدولمەهادی‮ ‬جێگای‮ ‬هەڵوەستە و وردبینی‮ ‬و بەدواداچوونی‮ ‬زیاترە‮. ‬پێدەچێ هەر لایەنێك،‮ ‬ئەم هەڵوێستە لەبەرژەوەندی‮ ‬خۆیدا ببینێ و هەریەكەیان‮ (‬گوێز لە هەمبانەی‮ ‬خۆی‮ ‬بژمێرێ‮).‬