خەبات-مەریوان نەقشبەندی‮:‬
لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات ستیڤن مانسفیڵد بیرمەند و نووسەری‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬ئاماژە بەسیاسەتی‮ ‬ترەمپ لەگەڵ ئێران و وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست دەكات و دەڵێت‮: ‬ترەمپ بەهێواشی‮ ‬حزبوڵڵا و حوسییەكان و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دەخنكێنێت و لەگەڵ ئێرانێكی‮ ‬نوێدا‮ ‬ڕێكدەكەوێت‮. ‬
ستیڤن مانسفیڵد كە نووسەرێكی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬بەناوبانگە و بەرهەمەكانیشی‮ ‬پڕفرۆشترین كتێبەكانی‮ ‬جیهانن و كتێبێكیشی‮ ‬لەسەر كوردستان بەناوی‮ (‬موعجیزەی‮ ‬كورد‮) ‬نووسیوە لە درێژەی‮ ‬لێدوانەكەیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬ئێرانییەكان لەهەر تاقمێكی‮ ‬تری‮ ‬ئیسلامییەكانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست شارەزاترن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەمەریكا،‮ ‬بۆیە دۆناڵد ترەمپ كاتی‮ ‬زیاتری‮ ‬دەوێت بۆ تەسلیمبوونی‮ ‬ئێران و بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬ئەم وڵاتە‮. ‬
ستیڤن مانسفیڵد كە چەند كتێبێكیشی‮ ‬لەسەر سیاسەتەكانی‮ ‬بوشی‮ ‬باوك و بوشی‮ ‬كوڕ‮ ‬و ئۆباما نووسیوە و لە ئێستاشدا سەرقاڵی‮ ‬نووسینی‮ ‬كتێبێكە لەسەر دۆناڵد ترەمپ،‮ ‬لە درێژەی‮ ‬لێدوانە تایبەتەكەیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەڵێ‮: ‬ئیدارەی‮ ‬ترەمپ كارێكی‮ ‬ژیرانەی‮ ‬كرد كاتێ وەڵامی‮ ‬گێچەڵی‮ ‬ئێرانییەكانی‮ ‬بەخستنەخوارەوەی‮ ‬فڕۆكەیەكی‮ ‬بێفڕۆكەوانی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬بەكردەوەی‮ ‬سەربازی‮ ‬نەدایەوە،‮ ‬چونكە ئێران رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ گوشاری‮ ‬ئابووری‮ ‬و سزاكانی‮ ‬سەری‮ ‬زیاتر تەنگی‮ ‬پێهەڵدەچنێ و نایەوێ لەكاتی‮ ‬لاوازیدا و لەناو ناڕەزایی‮ ‬و بێكاری‮ ‬ئێرانییەكان و شكانی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بچێتە شەڕەوە لەگەڵ ئەمەریكا،‮ ‬بەڵكو دەیەوێ لەم بارودۆخە ناسەقامگیرە سیاسییەی‮ ‬ناوچەكەدا ئەمەریكا راكێشێ بۆ شەڕ،‮ ‬بەو هیوایەی‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬ناوچەكە و جیهان بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆی‮ ‬بقۆزێتەوە‮. ‬بەڵام ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا ژیرانەتر مامەڵە دەكات و دەیەوێ كلك و گوێكانی‮ ‬ئێران لە لوبنان و‮ ‬یەمەن و سووریا و عێراق ببڕێت و وردەوردە ئێران بەسزاكانیش بخنكێنێت تا ئەو رادەی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬ئێران خۆیان تەسلیمی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬واشنتن دەكەن و ئەو ئێرانە مولتەزیمە دەبێت كە نە چەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬بەرهەم دێنێت و نە دەبێتە هەڕەشەش لەسەر ئاسایشی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮. ‬