بەهزاد حەوێزی
هەرێمی‮ ‬كوردستان-عێراق،‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬نوێ و جودایە لە رووی‮ ‬حوكمڕانیەتی‮ ‬دوای‮ ‬زنجیرەیەك تێكۆشان و قوربانیدان هاتەئاراوە،‮ ‬پاش‮(‬2003‮)‬و رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس،‮ ‬عێراق كەوتە قۆناغێكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬بەیان كرا،‮ ‬ئیدی‮ ‬لەو كاتەوە مامەڵەی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و ناوەند بەپێ دەستوورێكی‮ ‬نوێ‮(‬2005‮)‬داڕێژرا.لەو سۆنگەیەوە گرنگی‮ ‬ئەو بابەتە لەوەدایە،‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬كۆن و نوێ لەسایەی‮ ‬جیهانبینی‮ ‬رۆڵی‮ ‬جیا لەگەڵ دەوڵەتانی‮ ‬دەرەوە و لەسەر ئاستی‮ ‬جیاجیادا لەرووی‮ ‬پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان دەبینن‮.‬
پرسێكی‮ ‬دیكە سەروەریە،‮ ‬مۆركردنی‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پەیوەستە بە سەروەری‮ ‬دەوڵەتەوە،‮ ‬بۆیە دەوڵەت خاوەن سەروەری‮ ‬تەواو و رەهایە لە ئەنجامدانی‮ ‬ئەو كارە،‮ ‬لەكاتێكدا دەوڵەتی‮ ‬خاوەن نیمچە سەروەری‮ ‬وەك دەوڵەتی‮ ‬ژێر ئینتیداب‮ ‬یا پارێزراو‮ ‬یا داگیركراو ئەو دەسەڵاتەی‮ ‬پەیوەستە بە رێككەوتنێكی‮ ‬پارێزراویی‮ ‬یا پاشكۆیی‮ ‬یا هەر بڕیارێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.(**) ‬هەندە فوقەها ئەهلیەتی‮ ‬هەرێمەكان بۆ مۆركردنی‮ ‬پەیماننامە بە بابەتی‮ ‬سەروەری‮ ‬دەبەستنەوە لە دەوڵەتی‮ ‬ئیتیحادی،‮ ‬هەندەك پێیان وایە ئەو سەروەریە دابەش دەكرێ و شەخسیەی‮ ‬دەولیش بۆ هەردوو دەوڵەتی‮ ‬مەركەزی‮ ‬و ئەندامەكانی‮ ‬دەگەڕێتەوەو هەریەكەیان بە پێی‮ ‬ئیختیساسەكەی‮ ‬پیادەی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەو بۆچوونەش رەخنەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لێگیراوە بەو حاڵەتەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬سەروەریی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬دەگۆڕێ بۆ دەوڵەتی‮ ‬كۆنفیدراڵی‮.‬
‮ ‬رایەكی‮ ‬دیكە هەیە پێی‮ ‬وایە ئەو سەروەریە مافی‮ ‬هەردوو دەسەڵاتە ناوەند و هەرێم و هەموو بەشەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیتیحادی،‮ ‬چونكە پەیوەندی‮ ‬نێوان بەشەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬هاریكاری‮ ‬و هەماهەنگیانەیە نەك گوێڕایەڵانەو زۆرەملێ،‮ ‬واتە ئارەزوومەندانە،‮ ‬لەبەرئەوە دەسەڵاتی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬دەتوانێ و دەبێ بەپێی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬ئیتیحادەكە كاربكات تا ئەو هەرێمانە بتوانن بە مافەكانی‮ ‬ناوەند رابسپێردرێن لەمەڕ‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان.هەرێمەكان بەپێی‮ ‬ئەهلیەتی‮ ‬مۆركردنی‮ ‬پەیماننامە دەولیەكان پشت بە سەروەریی‮ ‬نابەستن،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬باڵایە و دەسەڵاتی‮ ‬دیكەی‮ ‬هاوتای‮ ‬نییە و سەربەخۆیی‮ ‬لەناوخۆ ودەرەوەی‮ ‬دەوڵەت هەیە،‮ ‬بۆیە پیادەكردنی‮ ‬ئەو سەروەریە پشت دەبەستێ بەو ئیختیساساتە دەستووریانەی‮ ‬پێی‮ ‬بەخشراوە جا هەرچەندە ئیختیساساتی‮ ‬ئەو هەرێمانە چەند بێ پێی‮ ‬درابێ و دەستەی‮ ‬بۆ پێكهاتبێ ئەوە توانای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نییە خۆی‮ -‬واتە هەرێمەكان-ئەو ئیختساساتانە دیاری‮ ‬بكەن‮. ‬كێشە و گرفتەكانی‮ ‬نێوان هەرێمەكان خۆیان و حكومەت ئەركی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬قەزایی‮ – ‬ئیتحادیە وەك دادگای‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬باڵا لە ئەمەریكاو عێراق ئەو دادگایانە حوكم نادەن،‮ ‬بەڵكە كێشەكان جوێدەكەنەوەو بڕیارەكانیان بەسەر هەرێمەكان دەسەپێنن،‮ ‬گەریش هەرێمەكان پابەند نەبن بەو بڕیارانە ئەوە دەسەڵاتی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬بەهێز جێبەجێی‮ ‬دەكات‮. ‬بیرۆكەی‮ ‬هاوسەنگیی‮ ‬لە سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬فیدراڵی‮(‬ئەمەریكی‮ ‬بۆ نموونە)لە ئاستی‮ ‬گشتیی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانە،‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬فیدرالیزم لەبنەڕەتەوە بەو مەبەستە سەریهەڵدا بۆ بەدیهێنانی‮ ‬هاوسەنگیی‮ ‬لە نێوان هێزی‮ ‬حكوومەتە هاوبەشەكە(دەسەڵاتی‮ ‬فیدراڵی‮)‬لە نێوەندی‮ ‬ئیتیحاد لەلایەك و ماف ودەسەڵاتەكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ویلایەتەكان لە حكوومەتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬و لەنێوان خۆیاندا لەلایەكی‮ ‬دیكەوە.دەرەنجامی‮ ‬ئەو پێشكەوتنە مێژووییە پرەنسیپی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬داننانی‮ ‬پێشوەختەیە بەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە بنكەوە بۆ سەرەوە سەرچاوە دەگرێ نەك وەك مینحەوبەخشینێك لە ئاستی‮ ‬سەرەوە بۆ ئاستی‮ ‬خوارتر،‮ ‬واتە هەرێمەكان مافی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆیان هەیەو‮ ‬یاساییەو دەبێ لەو چوارچیوە‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستووریەدا پیادەی‮ ‬بكەن‮. ‬رێكخستنی‮ ‬دەسەڵات و ئەرك و ئیختیساساتی‮ ‬هەرێمەكان پەیوەستە بە دەستووری‮ ‬دەوڵەتەكەوە(ئیتیحادی‮)‬و چۆنیەتی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬ئەو دەسەڵاتانە لە نێوان هەرێمەكان و ناوەند،‮ ‬هەر دەوڵەتێك و دەستوورێكیش بەپێی‮ ‬بارودۆخ و سروشتی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پێكهاتەكانی‮ ‬نێو ئەو دەوڵەتەوە دیاری‮ ‬دەكرێت،‮ ‬هەروەها چۆنیەتی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ دەوڵەتانی‮ ‬دراوسێ و بەپێی‮ ‬پابەندبوون و پەیڕەوكردنی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكان‮. ‬
دوماهی‮:‬
‮ ‬لەسۆنگەی‮ ‬ناوەڕۆكی‮ ‬ئەو بابەتەوەو بۆ پتەوكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێم و بەدەستهاتنی‮ ‬مافە‮ ‬یاسایی‮ ‬و‮ ‬دەستووریەكان گەیشتینە ئەوەی،‮ ‬كە پێویستە لەسەر سێ ئاست كار لەسەر ئەو پرسە بكرێ‮:‬
یەكەم‮: ‬لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆوە گرنگە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە رووی‮ ‬سیاسیەوە خاوەن‮ ‬یەك گوتار بێت و وەك دامەزراوەیەكی‮ ‬یاسایی‮-‬شەرعی‮ ‬بەپێی‮ ‬دەستووری‮ ‬دەوڵەتەكە مامەڵە لەگەڵ ناوەند بكات سەبارەت بە چەندین پرسی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەڵواسراوو چارەسەرنەكراوی‮ ‬نێوخۆیی‮.‬
‮ ‬دووەم‮: ‬دەبێ هەوڵ بدرێ هەرێمی‮ ‬كوردستان لە رێگەی‮ ‬پێگەی‮ ‬خۆیەوە و بەپێی‮ ‬ئەو دەسەڵاتانەی‮ ‬دیاریكراوە لە دەستوور مكوڕانە كاری‮ ‬پێ بكرێ و لە رێگەی‮ ‬جیاجیاوەش زیاتر بكرێ تا لەگەڵ ئەو گۆڕانكاریانەی‮ ‬سەردەم و ئەو قۆناغەدا بگونجێ‮.‬
سێیەم‮: ‬بەردەوام هەوڵ بدرێ ئەو دەسەڵاتانەی‮ ‬هەرێم بۆ ئەنجامدان و مۆركردنی‮ ‬پەیماننامە و رێككەوتن لەگەڵ وڵاتان بەگشتی‮ ‬و دەوروبەرو دەرودراوسێ بەتایبەتی‮ ‬بە وردی‮ ‬پیادەبكرێ و سیفەتێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و شەرعی‮ ‬وەربگرێ و رەهەندی‮ ‬جیاجیای‮ ‬وەربگرێ بەو پێیەی‮ ‬هەرێمەكانیش‮ ‬یاریكەری‮ ‬سەر گۆڕپانەكەن نەك تەنیا دەوڵەت‮. ‬
چوارەم:لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكانەوەو‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كار لەسەر ئەو رەهەندو بازنەیە بكرێ و پەیوەندیەكان بەهێزتروبەرفراوانتر بكرێن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیەكان و لەرووی‮ ‬گوشارخستنە سەر ناوەند،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬زۆرجار ناوەند دەبێتە كۆسپ لەبەردەم ئەو هەماهەنگی‮ ‬و دەسەڵاتە‮ ‬یاساییانەی‮ ‬هەرێم‮.‬
سەرچاوەوپەراوێز‮:‬
‮(*) ‬قوتابی‮ ‬ماستەر لە زانستە سیاسیەكان/زانكۆی‮ ‬سەڵاحەدین‮.‬
‮(**) ‬من پێم وایە دوای‮ ‬رمانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران و گۆڕانكاریەكانی‮ ‬جیهان و لێكهەڵوەشانەوەی‮ ‬ژمارەیەك دەوڵەتی‮ ‬ئۆروپای‮ ‬خۆرهەڵات و هەڵكشانی‮ ‬رەوتی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و دیموكراسی‮ ‬و پرسی‮ ‬شووناس و بەرژەوەندی‮ ‬و سەرهەڵدانی‮ ‬خواستوویستی‮ ‬مافە ئیتنییەكان و پێشكەوتن‮ ‬و شۆڕشی‮ ‬تەكنەلۆجیاو پەیوەندیكردن و بەجیهانیبوون،‮ ‬ئیدی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬تەقلیدیش ئەو بنەمایانەی‮ ‬پێگرتن و بونیادنانی‮ ‬گۆڕان،‮ ‬لەوانەش سەروەریی‮ ‬و چۆنیەتی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬و ستەم و چەوسانەوەو‮..‬تد،‮ ‬ئەو شوورەیەی‮ ‬جاران سنووری‮ ‬كۆنكرێتی‮ ‬دەوڵەت بوو،‮ ‬ئەمڕۆ شەفاف و شووشەییەو لەبەرچاوانە‮. ‬
1- نشأە و تطور النظام الفیدرالی‮ ‬الأمریكی‮: ‬نموذج تقاسم الصلاحیات السیاسیە وتوازنها عبر مستویات وقضایا الحكم،‮ ‬مجلە‮: ‬HYPERLINK “http://jilrc-magazines.com/assets/media/2014/01/مجلە-جیل-الدراسات-السیاسیە-والعلاقات-الدولیە-العدد‮-‬10.pdf” جیل الدراسات السیاسیە والعلاقات الدولیە،‮ ‬ع10،ص‮ ‬27، صادق عبدالحمید مالكی،‮ ‬استاژ مشارك قسم العلوم السیاسیە،‮ ‬كلیە الاقتصاد والادارە‮/ ‬جامعە الملك عبدالعزیز‮- ‬جدە ذ المملكە العربیە السعودیە‮.‬
2-صلاحیە الولایات أو الاقالیم فی‮ ‬ابرام المعاهدات الدولیە،‮ ‬صلاح جبیر البصیصی،‮ ‬مجلە:اهل البیت،‮ ‬ع6? ص154-171.