خەبات‮: ‬تریفە ئازاد
لە‮ ‬12ی6ی2019 ‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەرێز مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی‮ ‬راسپارد وەك سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران،‮ ‬بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬هەڵبەت نێچیرڤان بارزانی‮ ‬وەكو قوتابییەكی‮ ‬چالاكی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬و خەباتگێڕێكی‮ ‬بە ئەزموون لە بواری‮ ‬سیاسەت و دەوڵەتداری‮ ‬و حوكمڕانیدا،لەتوانایدایە سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكاتە چەترێكی‮ ‬كۆكەرەوەی‮ ‬هەموو پێكهاتە سیاسیی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و ئایین و ئاینزاكانی‮ ‬كوردستان بەبێ جیاوازی،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان بە دەستەجەمعی‮ ‬و ئاراستەیەكی‮ ‬هاوبەش،‮ ‬بەهێزەوە بەرەو ئایندەیەكی‮ ‬گەش هەنگاوبنێت‮. ‬هەروەها راسپاردنی‮ ‬بەرێز مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە ئەویش بەهەمان شێوە سەركردەیەكی‮ ‬لێهاتوو و بەئەزموونە لە حوكمڕانی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و قوتابیی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرە،‮ ‬بۆیە خەڵكی‮ ‬كوردستان دڵنیایە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەخوازێ كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بونیاد بنێت بۆ ئەوەی‮ ‬هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬لە كوردستاندا فەراهەم بێت‮. ‬لەم رووەوە رۆژنامەی‮ ‬خەبات لەم تەوەرەدا راوبۆچوون و خواست و داواكاریی‮ ‬شارەزایان و پسپۆران و هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان بۆ حكوومەت و كوردستانیان دەخاتەروو‮.‬
دەبێت خودی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێ ببێتە هۆكارێك بۆ‮ ‬ڕەواندنەوەی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬و بێمتمانەیی
پەرویز‮ ‬ڕەحیم قادر،‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬بوونی‮ ‬متمانەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و متمانەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬دوو كۆلەكەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬هەر كۆمەڵگە و دەوڵەتێكە‮. ‬بەم پێیەش ئاشتەوایی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬بەم دوو فاكتەرەوە هەیە‮. ‬هەر بۆیە بوون و نەبوونی‮ ‬متمانەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كاریگەری‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬لەسەر توانا و ئەدای‮ ‬حكومەت و پرسەكانی‮ ‬پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی‮ ‬ئابوورییشەوە هەیە‮. ‬ئەزموونی‮ ‬ئێستا و‮ ‬ڕابردووی‮ ‬دەسەڵاتدارییەتی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش ئەم‮ ‬ڕاستییە دەسەلمێنێت‮. ‬بەم واتایە كە لەو سەردەم و كاتانەی‮ ‬كە هێزە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەسەر پڕسە سیاسی‮ ‬و نیشتمانییەكان كۆك و تەبابوونە دەسكەوتەكانی‮ ‬كوردستان پارێزراو و بەرەو پێشەوە چووە و بە پێچەوانەكەشی‮ ‬هەر‮ ‬ڕاستە.هەرچەندە هێز و توانای‮ ‬پارتە گەورە و مێژووییەكان لەم پرۆسەیەدا شوێندانەرترە‮. ‬بۆ نموونە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەهۆی‮ ‬تایبەتمەندییەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مێژوویی‮ ‬و تەنانەت سەربازی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و جوگرافیایی‮ ‬و كۆمەڵگەیی‮ ‬هەریەكە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوونی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و ناتەبایی‮ ‬لەنێوان ئەم دوو لایەنە كاریگەری‮ ‬لەسەر ئاسایشی‮ ‬كۆمەڵگەیی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و تەنانەت سەربازی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەبووە و هەیە‮. ‬لەم نێوەندەشدا بەهۆی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬پاش‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ساڵی‮ ‬2017‮ ‬جۆرێك لە بێمتمانەیی‮ ‬لەنێوان ئەم دوو هێزە لەئارادابووە‮. ‬سەرەڕای‮ ‬چەند‮ ‬ڕێككەوتن و دانوستاندنی‮ ‬بەردەوام،‮ ‬بەڵام ئەم بۆشایی‮ ‬و بێمتمانەییە هەر بوونی‮ ‬ماوە‮. ‬سێ‮ (‬3‮) ‬بگۆڕ‮ ‬و فاكتەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ ئەم بێمتمانەییە دەتواندرێت دەستنیشان بكرێت‮: ‬یەكەم‮: ‬كێشە ناوخۆییەكانی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬خودی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان لەپاش كۆچی‮ ‬مام جەلال و هاتنە سەركاری‮ ‬نەوەیەكی‮ ‬نوێ بە ئەجیندا و‮ ‬ڕوانگە و كەسایەتی‮ ‬جیاواز و تایبەتەوە‮. ‬دووەم‮: ‬گۆڕانكاری‮ ‬لە هاوسەنگی‮ ‬هێز(لانیكەم لەڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاساییەوە‮) ‬لە عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی‮ ‬لەڕووی‮ ‬ژمارەی‮ ‬كورسییەكانی‮ ‬پەرلەمانیەوە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬كورسی‮ ‬و دەنگەكانی‮ ‬بەدەستهێناوە و‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان بەپێچەوانەوە،‮ ‬سێیەم‮: ‬دەستێوەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬یاخود هاوكێشە هەرێمییەكان بەتایبەتی‮ ‬بارگرژییەكانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران‮. ‬بەم واتایە هەرێم كوردستانیش دوورگەیەكی‮ ‬دابڕاو نییە لەم ئاڵوگۆڕ‮ ‬و رووداو بارگرژیانەی‮ ‬نێوان ئەم دوو دەوڵەتە و لایەنگرەكانیان لە عێراق و ناوچەكەدا،‮ ‬لەم نێوەندەشدا ئەگەر ئەم بارگرژی‮ ‬و ململانێ و بێمتمانەییە بەردەوام بێت،‮ ‬ئەوە ئەگەر كابینەی‮ ‬نوی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش پێكبێت‮. ‬بۆیە لانیكەم دوو میكانیزم و رێگەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەبەردەم هێزە سیاسییەكان بەتایبەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و پارتی‮ ‬كراوەیە،‮ ‬رێگەی‮ ‬یەكەم پێش پێكهێنانی‮ ‬كابینە و وەرگرتنی‮ ‬متمانە لەلایەن ئەم كابینەیە لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و دەستبەكاربوونی‮ ‬ئەم كێشانە چارەسەر بكرێن و رێگەی‮ ‬دووەیش ئەوەیە كە دەبێت خودی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێ ببێتە هۆكارێك بۆ‮ ‬ڕەواندنەوەی‮ ‬ئەم نیگەرانی‮ ‬و بێمتمانەییانەی‮ ‬نێوان ئەم دوو هێزە سەرەكییە‮. ‬چونكە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان بە چەندین هۆكار ناتوانێت لانیكەم لە كورت مەودا و لە ئێستادا ببێتە هێزێكی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن و بۆ ئەم رۆڵە ئامادە نییە،‮ ‬بەم پێیەش بۆ ئاشتی‮ ‬و ئاسایش و سەقامگیری‮ ‬كوردستان واباشترە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان بەشدار بێت لە كابینەی‮ ‬نوێدا‮.‬
سەقامگیری‮ ‬و ئاشتەوایی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تاوەكوو حكوومەتێكی‮ ‬بەهێز
هەروەها پەروێز رەحیم گوتی‮:‬هەرچەندە ئاشتەوایی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬تەنانەت پرس و پرۆسەیەكی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و درێژخایەنە،‮ ‬بەڵام كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەگرتنەبەری‮ ‬چەندین رێوشوێن و میكانیزم دەتوانێت ئەم كۆسپ و بەربەستانە تێپەر بكات و ببێتە كابینەی‮ ‬سازان و ئاشتەوایی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و بەم پێیە سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮. ‬لە گرنگترینیشیان دەتوانین ئاماژە بە چەند خاڵێك بكەین‮:‬
1-‬هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬كاریگەری‮ ‬دەزگا حزبییەكان لەسەر بڕیار و دامەزراوە حكوومییەكان‮.‬
2-‬بەردەوامبووون لە پرۆسەی‮ ‬چاكسازیی‮ ‬ئابووری‮ ‬و دارایی‮ ‬هەنگاوبەهەنگاو و دژایەتیی‮ ‬گەندەڵی‮(‬بە هەموو بوار و رەهەند و جۆرەكانییەوە‮) ‬لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و دادوەرییەوە‮.‬
3-هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬داد و دادوەری‮.‬
4-‬پێشكەشكردنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬زیاتر لە هەموو بوار و سێكتەرەكان‮.‬
5-‬كەمكردنەوە خەرجی‮ ‬و تێچووە بێ سوود و ناپێویستەكانی‮ ‬حكوومەت و رێگەگرتن لە بەفێرۆچوونی‮ ‬سامان و داهات و دارایی‮ ‬وڵات لەڕێگەی‮ ‬سوودوەرگرتن لە ئەزموونی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬ڕابردوو‮.‬
6-‬هەوڵدان بە چەسپاندنی‮ ‬سەروەری‮ ‬یاسا لەبری‮ ‬سەروەری‮ ‬حزب و لایەن و كەسایەتییەكان‮. ‬ئەمەش لەڕێگەی‮ ‬گەراندنەوەی‮ ‬شكۆ بۆ پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكلاییكردنەوەی‮ ‬كێشە سیاسییەكان لە رێگەی‮ ‬پەرلەمانەوە‮. ‬واتا گواستنەوەی‮ ‬ململانێ و ركابەرییەكان بۆ پەرلەمان‮.‬
7-‬گرنگیدان بە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬تەكنۆكرات لەبڕی‮ ‬پڕكردنەوەی‮ ‬پۆستەكان وەكوو ئیمتیاز‮. ‬بەم واتایە كە وەزارەت و پۆستەكان دەتوانێت پشكی‮ ‬حزبی‮ ‬بێت بەڵام كەسەكان پێویستە پسپۆربن‮..‬
8-‬دووبارە‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬كاری‮ ‬میدیایی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە مەبەستی‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قووڵكردنەوەی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و بڵاوكردنەوەی‮ ‬ڕق و كینە و تەنانەت رێگەگرتن لە دەستێوەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬هەرێمی‮.‬
9-‬هەوڵدان بۆ‮ ‬یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی‮ ‬هێزە ئاسایشی‮ ‬و سەربازییەكان بەتایبەتی‮ ‬پێشمەرگە و كۆنترۆڵی‮ ‬لەلایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەم پرسە گرنگییەكی‮ ‬ژیانی‮ ‬هەیە بۆ داهاتوو و ئاسایشی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬
10-‬لە قۆناغی‮ ‬یەكەم هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشە دارایی‮ ‬و ئابوورییەكان لەگەڵ بەغدا و پاشان گفتوگۆیەكی‮ ‬جدی‮ ‬و پسپۆڕانە لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسە هەڵپەسێردراو و‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسییەكان‮.‬
11-‬بەدامەزراوەییكردنی‮ ‬پەیوەندییەكان و گفتوگۆكان بەتایبەتی‮ ‬لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی‮ ‬هەرێمی‮.‬
لە كۆتاییدا دەتوانین بڵێین سەقامگیری‮ ‬و ئاشتەوایی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تاوەكوو حكوومەتیكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬خاوەن هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬رێكخراو و‮ ‬یەكگرتوو پێكنەیەت ئەوە كوردستان هەردەم لەبەردەم هەڕەشەی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكیی‮ ‬ئاسایشییە‮.‬
پێویستە كورد هەرچی‮ ‬زووە كابینەی‮ ‬نۆهەم پێك بهێنێت و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕابگرێ
دكتۆر كارۆخ خۆشناو سەرۆكی‮ ‬ئینستیتوتی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬ژ كوردی‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت‮ ‬بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬ماوەی‮ ‬40‮ ‬ساڵە ئەمریكا و ئێران لە ململانێیەكی‮ ‬سارد و قوڵ دان،‮ ‬هەر لە سەرەتای‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران و لەكاتی‮ ‬دەست بەسەرداگرتنی‮ ‬باڵوێزخانەی‮ ‬ئەمریكا لە تاران و بە بارمتەگرتنی‮ ‬دیپلۆماتەكانی‮ ‬ئەمریكا بۆ ماوەی‮ ‬440 ڕۆژ‮ ‬تاكو ساڵی‮ ‬2015‬ململانێكانی‮ ‬ئەم دوو وڵاتە قوڵ و ئاڵۆز بوون‮. ‬ساڵی‮ ‬2015‮ ‬ بە نێوەندگری‮ ‬سەڵتەنەی‮ ‬عومان و هەندێك وڵاتی‮ ‬ئەوروپی،‮ ‬ئەمریكا لە سەردەمی‮ ‬ئۆباما بۆ‮ ‬یەكەم جار لە مێژووی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬ئێران و ئەمریكا گەیشتنە‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬5+1‮ ‬،‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬سزاكانی‮ ‬سەر ئێرانی‮ ‬هەڵگرت و‮ ‬1.8‮ ‬ ملیار دۆلاری‮ ‬كاش ئیدارەی‮ ‬ئۆباما پارەی‮ ‬بلۆككراوی‮ ‬بۆ ئێران گەڕاندەوە بەمەرجێك ئێران دەستهەڵبگرێت لە هەوڵەكانی‮ ‬بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬چەكی‮ ‬ناوكی‮. ‬لە هەڵمەتی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەمریكا لە ساڵی‮ ‬2016‮ ‬ دۆناڵد ترامپ گوتی‮ “‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە خراپترین‮ ‬ڕێككەوتنە لە مێژووی‮ ‬ئەمریكادا‮” ‬و بەڵێنیدا دوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬لەم‮ ‬ڕێككەوتنە بێتە دەرەوە،‮ ‬هەر واشیكرد دوای‮ ‬برنەوەی‮ ‬كورسی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬لە بەرواری‮ ‬8‮/‬5‮/‬2018‮ ‬ تڕامپ تاك لایەنە لە رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬5+1 ‬ هاتە دەرەوە و‮ ‬ڕێككەوتنەكەی‮ ‬ئیفلیج كرد و دووبارە سزاكانی‮ ‬خستنەوە سەر ئێران‮. ‬یەكەمجارە لە مێژووی‮ ‬جیهاندا ئەمریكا بەو شێوەیە قورسترین سزای‮ ‬ئابووری‮ ‬بخاتە سەر وڵاتێك،‮ ‬تاكو ئێستا ئەمریكا چوار قۆناغی‮ ‬سزاكانی‮ ‬خستۆتە سەر ئێران،‮ ‬ئەم سزایانەش كەرتەكانی‮ (‬وزە و بانك و كانزاكان‮) ‬دەگرێتەوە،‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئەمریكاش لەم شەڕە ئابوورییە گۆشەگیركردن و لە قاڵبدانی‮ ‬ئێرانە و دەیەوێت دەستی‮ ‬ئێران ببڕێت لە چوار وڵات‮ (‬عێراق،سوریا،لوبنان،یەمەن‮) ‬و هەژموونی‮ ‬ئێران كەمبكاتەوە و ئێران بخاتەوە ناو سنوورەكانی،‮ ‬لە پاڵ ئەم ئامانجانە ئەمریكا مەبەستیەتی‮ ‬ئێران ناچار بكات بێتەوە سەر مێزی‮ ‬گفتوگۆ و‮ ‬ڕێككەوتنێكی‮ ‬نوێ لەگەڵ ئەمریكا مۆر بكات بەڵام ئەمجارە‮ ‬ڕێككەوتنەكە دەبێت بە دڵی‮ ‬تڕامپ بێت،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە لە مانگی‮ ‬نیسانی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018‮ ‬ ئەمریكا لەسەر زاری‮ ‬مایك پۆمپیۆ وەزیری‮ ‬دەرەوە‮ ‬12 ‬ مەرجی‮ ‬بۆ ئێران دیاریكرد و گوتی‮ ‬پێویستە جێبەیان بكات تاكو ئێران‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بێت لە سزاكانی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬ئێرانیش هەر لە سەرەتاوە تاكو ئێستا‮ ‬12 خاڵەكەی‮ ‬ئەمریكای‮ ‬ڕەتكردوتەوە‮. ‬میتۆدی‮ ‬تڕامپ بۆ لە پەلوپۆخستنی‮ ‬ئێران بریتییە لە ستراتیژیەتی‮ (‬ئەوپەڕی‮ ‬فشار‮) ‬كە تڕامپ باوەڕی‮ ‬وایە كە ئەوپەڕی‮ ‬فشار لە‮ ‬ڕكابەرەكەت بكە،‮ ‬هەتاكو ناچاری‮ ‬دەكەیت بە مەرجەكانت‮ ‬ڕازی‮ ‬بێت و بێتە سەر مێزی‮ ‬دانوستان،‮ ‬دەتوانین بڵێین لە ئێستادا ئەمە كرۆكی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ترامپە،‮ ‬ئەمەش سەرچاوەی‮ ‬گرتووە لە كتبێكی‮ ‬تڕامپ كە لە ساڵی‮ ‬1987 ‮ ‬نووسیویەتی‮ ‬بە ناونیشانی‮ ‬هونەری‮ ‬ڕێككەوتن‮ ‬The Art of the Deal‮ ‬ بە دیدی‮ ‬تڕامپ ئەو كتێبە ئەوی‮ ‬كردە كەسێكی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬لە بواری‮ ‬دانوستاندا،‮ ‬ئەم كتێبەی‮ ‬پڕفرۆشترن كتێب بووە لەو سەردەمەدا‮. ‬ئێستا دوای‮ ‬ئەم هەموو فشارە زۆرەی‮ ‬ئەمریكا بۆ سەر ئێران و كۆكردنەوەی‮ ‬هێزێكی‮ ‬زۆر لە ناوچەكە دۆخەكە رۆر هەستیار و ئاڵۆزە،‮ ‬بەتایبەت دوای‮ ‬بە ئامانج گرتنی‮ ‬چەند كەشتییەكی‮ ‬نەوت هەڵگر و فڕۆكەیەكی‮ ‬بێفرۆكەوان‮ ‬ڕۆژ بەڕۆژ هەستیاری‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران‮ ‬ڕوو لە زیادبوون دەكات،‮ ‬بە تایبەت دوای‮ ‬پەشیمانبوونەوەی‮ ‬تڕامپ لە وەشاندنی‮ ‬گورزی‮ ‬سەربازی‮ ‬10 ‮ ‬خولەك بەر لە ئەنجامدانی،‮ ‬ئەم ناوچەیە لە ئەگەری‮ ‬تەقینەوەیەكی‮ ‬گەورە دایە هاوشێوەی‮ (‬بوڕكان‮)‬،‮ ‬بۆیە پێویستە كورد خۆی‮ ‬ئامادەبكات بۆ دەرفەت و هەڕەشەكان،‮ ‬چونكە دۆخی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست لە هەمووكات زیاتر بە گرژی‮ ‬و ئاڵۆرییەكی‮ ‬قوڵدا تێدەپەڕێت،‮ ‬ڕۆژ بەڕۆژیش ململانێكان قوڵتر دەبنەوە،‮ ‬ئەم ململانێیە تەنها ململانێی‮ ‬نێوان دوو وڵات نییە،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكیان زلهێزێكی‮ ‬جیهانیە و ئەویتریان دەیەوێت هێزێكی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬خاوەن هەژموون بێت،‮ ‬بەڵكو راستەوخۆ كاریگەری‮ ‬لە سەر وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر هەیە،‮ ‬چونكە كاتێك ئێران دەیەوێت ببێتە وڵاتێكی‮ ‬خاوەن هەژموون ئەوا وڵاتانی‮ ‬دەروبەری‮ ‬ئێران رووبەرووی‮ ‬مەترسی‮ ‬دەبنەوە،‮ ‬لە ئەنجامدا ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی‮ ‬بەرهەمهێناوە،‮ ‬خۆشبەختانە تاكو ئێستا كورد توانیویەتی‮ ‬باڵانسێكی‮ ‬باش‮ ‬ڕابگڕێت لە نێوان ئەم دوو وڵاتە نەیارەدا،‮ ‬پێویستە بەهەمان ریتم بەردەوام بێت لە‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬باڵانسی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران و خۆی‮ ‬ئامادە بكات بۆ هەموو ئەگەرەكان،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە پێویستە كورد هەرچی‮ ‬زووە كابینەی‮ ‬نۆیەم پێك بهێنێت و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕابگرێت و باڵانس لە نێوان ئەمریكا و ئێران‮ ‬ڕابگرێت،‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬باڵانس وادەكات كوردستان كەمترین پڕوشكی‮ ‬ئەم تەقینەوەیەی‮ ‬بەربكەوێت‮. ‬ئاماژەكان پێمان دەڵێن كە ئەمریكا و ئێران شەڕیان ناوێت،‮ ‬چونكە تڕامپ لە ترسی‮ ‬دابەزینی‮ ‬كێرڤی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬بۆ هەڵبژادنەكانی‮ ‬2020‮ ‬ سڵ دەكاتەوە لە هەڵگیرسانی‮ ‬شەڕ‮ ‬دژی‮ ‬ئێران،‮ ‬ئێرانیش بەهۆی‮ ‬باری‮ ‬قورسی‮ ‬ئابووری‮ ‬بەرگەی‮ ‬شەڕ‮ ‬ناگرێت،‮ ‬بەڵام هەر‮ ‬كاتێك پەلاماری‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئەمریكا بدرێت و قوربانی‮ ‬مرۆیی‮ ‬لێ بكەوێتەوە،‮ ‬ئینجا پەلامارەكە‮ ‬ڕاستەوخۆ لە لایەن ئێرانەوە بێت‮ ‬یان ناڕاستەوخۆ لەلایەن پرۆكسی‮ ‬و گروپەكانی‮ ‬سەر بە ئێرانەوە بێت ئەوكات تڕەمپ بەهانەی‮ ‬پێویستی‮ ‬دەست دەكەوێت بۆ وەشاندنی‮ ‬گورزی‮ ‬سەربازی،‮ ‬تەنها بۆ ماوەیەكی‮ ‬دیاریكراو،‮ ‬چونكە ترامپ دەسەڵاتی‮ ‬تەنها‮ ‬60‮ ‬ ڕۆژی‮ ‬هەیە بەبێ‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬كۆنگرێس هێزەكانی‮ ‬ئەمریكا بەكار بێنێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو ماوەیە پێویستە كۆنگرێس‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬دەربڕێت و دەستی‮ ‬تڕامپ ئاوەڵا بكات و بووجەی‮ ‬پێویستی‮ ‬بۆ فەراهەم بكات‮. ‬تاكتیكی‮ ‬ئێران لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬پڕۆكسییەكانییەوە بریتییە لە شڵەژاندنی‮ ‬بازاری‮ ‬نەوتی‮ ‬جیهان و بەرزكردنەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت بۆ ئەوەی‮ ‬كاریگەری‮ ‬دروست بكات لەسەر ناوخۆی‮ ‬ئەمریكا و لە ئەنجامدا تڕامپ شكست بهێنێت لە هەڵبژادنەوەی‮ ‬بۆ خولی‮ ‬دووەم و كەسێكی‮ ‬دیموكرات شوێنی‮ ‬تڕامپ بگرێتەوە تاكو ئێران‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بێت لە سزاكان و دووبارە‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬5+1‮ ‬ كارا بكرێتەوە،‮ ‬بەڵام تڕامپ زیرەكانە مامەڵە دەكات و دەزانێت هەڵگیرساندنی‮ ‬شەڕ‮ “‬پێش هەڵبژاردن‮” ‬بە بێ‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬كۆنگرێس بە واتای‮ ‬Political Suicide‮ ‬واتا خۆكوژی‮ ‬سیاسی بۆیە تڕامپ لە ئێستادا خۆی‮ ‬بە دوور دەگرێت لە بژاردەی‮ ‬سەربازی‮.‬