خه‌بات: ‬بەرهەم شێخ عزەدین:-

نووسەر و لێكۆڵەرەوە مەلاحەیدەر بندیان لەساڵی‮ ‬1965 لەدایك بووە وخاوەنی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬دبلۆمە لەبەشی‮ ‬وتاردان،لەتەمەنی‮ ‬35‮‬ساڵی‮ ‬دەستی‮ ‬كردووە بەنووسین و خاوەنی‮‬27‮‬ كتێبە،‮ ‬تاكو ئێستا توانیویەتی‮‬8‮‬كتێب لەسەرئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬بەچاپ بگەیەنێت.كتێبەكانی‮ ‬لەبوارەكانی‮: ‬تێگەیشتن لەئاین ئیسلام،كوردایەتی‮ ‬و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەركردە سیاسییەكان،‮ ‬ئابوری،‮ ‬شیعر لەسەر سەربەخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬لێكۆڵینەوە لەئەنفال،‮ ‬چەند بوارێكی‮ ‬دیكە‮‬،‮ ‬نووسەر لەساڵی‮ ‬1987 لەسەرهەڵوێیستی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لەلایەن رژێمی‮ ‬بەعس زیندانی‮ ‬دەكرێیت و فەرمانی‮ ‬لەسێدارەدانی‮ ‬بۆدەردەچێت،‮ ‬لەزۆربەی‮ ‬نووسینەكانی‮ ‬زاڵبوونی‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و نیشتیمان پەروەری‮ ‬بەدی‮ ‬دەكرێت،لە ساڵی‮ ‬2019 ‮ ‬دووكتێبی‮ ‬بەچاپ گەیاندووە،لەچەندین‮ ‬ڕۆژنامە و گۆڤارو بڵاوكراو میدیای‮ ‬دیكە وتار و بابەتی‮ ‬هەبووە،لەدیمانەیەكی‮ ‬كورت مەلاحەیدەر بندیان دەربارەی‮ ‬دنیای‮ ‬نووسین و خوێندنەوە بەم جۆرە بۆ خەبات دوا‮:‬

خستنە‮ ‬ڕووی‮ ‬مەزڵومیەتی‮ ‬گەلەكەم
نووسەردەڵێت:نووسینەكانم زیاتر بۆڕەزامەندی‮ ‬خوایە چونكە نابێت مرۆڤ ئەوزانیاریانەی‮ ‬هەیەتی‮ ‬لەگەڵ خۆی‮ ‬بیباتە ژێرگڵ دەبێیت بیگەیەنێتە خەڵك بۆئەوەی‮ ‬سودی‮ ‬لێ وەربگرن،هەروەها دەمەوێت لەڕێی‮ ‬نووسینەكانم مەزڵومیەتی‮ ‬میلەتەكەم بخەمە‮ ‬ڕوو‮ ‬،هەروەها بەشێكی‮ ‬دیكەش داكۆكی‮ ‬كردنە لە مافەڕەواكانی‮ ‬گەلەكەم‮.‬

مەلامستەفا لەدیدی‮ ‬نووسەرەوە
مەلاحەیدەر بندیان‮ ‬كەزۆری‮ ‬لێكۆڵینەوە لەسەرمێژووی‮ ‬كورد كردوە وبەدوای‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬بەرەو پێش نەچوونی‮ ‬خێرای‮ ‬ئەم گەلەخێرنەدیوە گەڕاوە وەك خۆی‮ ‬دەڵێت بۆم دەركەوتووە هەموو هۆكارەكەی‮ ‬یەك نەبوون وخۆخۆری‮ ‬بووە،تاكەسەركردە كەبەدڵ سۆزی‮ ‬و خەم خۆری‮ ‬بێجیاوازی‮ ‬و بەیەكسانی‮ ‬كاری‮ ‬بۆسەرجەم تاكەكانی‮ ‬كوەرد كردوە خوالێ خۆش بوو جەنابی‮ ‬مەلا مستەفابارزانی‮ ‬بووە،كەئەمەش لەئاینی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬پیرۆزە وە سەرچاوەی‮ ‬گرتبوو،بۆیە گرنگە هەمووسەركردەكان ولایەنە سیاسیەكان بگەڕێنەوە سەرڕێبازی‮ ‬ئەوسەركردە خۆنەویستە بۆئەوەی‮ ‬هیچی‮ ‬دیكە ئەم گەلە ئاوهانەمێنێتەوە و بەمافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات،لەئێستاشدا تەنها سەركردەیەك بتوانێت ئەوكارەبكات و هەمووان لەژێر‮ ‬یەك چەتر كۆبكاتەوە و كورد بگەیەنێیت بەئامانج جەنابی‮ ‬كاك مەسعود بارزانیە‮.‬

نووسەر و پێشمەرگە
نووسەر زۆری‮ ‬لێكۆڵینەوە لەسە ربواری‮ ‬سەربازی‮ ‬كردوە و دەڵێت شەڕی‮ ‬پێشوو جیاواز بوو لەئێستا‮ ‬،بەڵام بۆئەوەی‮ ‬پێشمەرگەسەركەوتوبن دەبێت پشت بەخوا ببەستن ئینجا بگەڕێنەوە بۆسەر رێباز و شێوازی‮ ‬شەڕكردنی‮ ‬مەلامستەفای‮ ‬بارزانی،چوونكە ئەوان قوتابی‮ ‬ئەو پیاوە مەزنەن،هەروەها من زۆر بوارم بۆبرا پێشمەرگەكانمان‮ ‬ڕوون كردۆتەوە لەكاتی‮ ‬جەنگ لەڕووی‮ ‬ئاینی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬ئیسلامەوە كەچی‮ ‬بكەن وچون لەپاڵ ئەركی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بەرگری‮ ‬چۆن ئەركە ئاینیەكانیش بەجێ بگەیەنن‮.‬

خوێندنەوە پاداشتی‮ ‬خێری‮ ‬هەیە
لە دوماهیدا مەلاحەیدەر بندیان گوتی‮: ‬لەئاینی‮ ‬ئیسلام خۆپڕچەك كردن بەزانست گرنگە و مروڤ هاندەدرێت كە هەمیشە بەدوای‮ ‬زانست بگەڕێت،لەوسۆنگەویەوە خوێندنەوە پاداشتی‮ ‬هەیە،بۆیە دەبێت زۆربخوێنینەوە و لەخوێندنەوە دانەبڕێین.