محەمەد عەلی‮❊‬
لەدوای‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬یانزەی‮ ‬ئازاری‮ ‬سالی‮ ‬1970ی‮ ‬زایینی‮ ‬لەنێوان سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش و حكومەتی‮ ‬عێراق لەسەر دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬چوارساڵ ئارامی‮ ‬و بەختەوەری‮ ‬بۆ كوردستان هاتە ئاراوە كە تائێستاش هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان شاهێدحاڵی‮ ‬ئەو چوار ساڵە ئارامییەن كە كورد ئیدارەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬خۆیداوە بەشێوەی‮ ‬خودموختاری‮ ‬و هەموو پارێزگاكانی‮ ‬كوردستان لەدەست كورددابوو،‮ ‬بەڵام رژێمی‮ ‬عێراق رۆژ بە رۆژ لەخاڵەكانی‮ ‬رێككەوتنەكە پەشیمان دەبوەوە‮. ‬جەنابی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬زۆر دژی‮ ‬شەڕبوو،‮ ‬بەڵام رژێم شەڕی‮ ‬فەڕزكرد لەسەر كورد‮. ‬بۆ نموونە لەساڵی1971 ‮ ‬بە پیلانی‮ ‬نازم گزار‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتیی‮ ‬ئەمنی‮ ‬عامی‮ ‬عێراق كۆمەڵێ مەلایان ناردن و‮ ‬لەژووری‮ ‬پێشوازی‮ ‬بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬خۆیان تەقاندەوە كە جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬لەو ژوورە دانیشتبوو،‮ ‬بەڵام قەدەری‮ ‬خوای‮ ‬گەورە وابوو هەموویان كوژران و جەنابی‮ ‬بارزانییش رزگاری‮ ‬بوو‮.‬
هەر لەوساڵەدا جەنابی‮ ‬كاك‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬شاندی‮ ‬كورد و نوێنەری‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ گفتوگۆ لەسەر خاڵە ناكۆكەكان هاتە بەغدا و‮ ‬تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە جەنابی‮ ‬كاك ئیدریس لە ئۆتۆمبێلەكەدا نەبوو‮. ‬هەردوو بەرێزان عەریف حەمید و محەمەد عەزیز كە هاوەڵی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك ئیدریس بوون بریندار بوون‮.‬
رژێم لەو چوار ساڵەی‮ ‬ئارامیدا كە شەڕ‮ ‬وەستابوو گەلێ كێشەی‮ ‬خۆی‮ ‬چارەسەركرد لەرووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سەربازی،‮ ‬كە لە ساڵی‮ ‬1972ی‮ ‬زایینی‮ ‬نەوتی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬كردبوو،‮ ‬پێی‮ ‬وابوو دەتوانێ بەزەبری‮ ‬هێز شۆڕشی‮ ‬كورد لاواز بكات،‮ ‬بەڵام ئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان زۆر لە پیلانی‮ ‬دوژمنان بەهێزتربوو‮. ‬رژێم كەوتە پیلاندانان بۆئەوەی‮ ‬بیانوو بەشۆڕش بگرێ؛ لەساڵی‮ ‬1971ی‮ ‬زایینی‮ ‬كە ئەو پیلانە لە بارزانی‮ ‬كرا،‮ ‬زۆر لە سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬رایان وابوو بریاری‮ ‬وەستانی‮ ‬شەڕ‮ ‬لەگەڵ رژێم هەڵبوەشێتەوه،‮ ‬ بەڵام جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬فەرمووی‮ ‬نابێ،‮ ‬چونكە بەرژەوەندیی‮ ‬میللەت لەگیانی‮ ‬من گرنگترە‮ . ‬
رژێم لەرووی‮ ‬سەربازییەوە خۆی‮ ‬ئامادەكرد بۆ هێرشی‮ ‬سەر كوردستان بەشێوەیەكی‮ ‬بەربڵاو بۆ هەموو خاكی‮ ‬كوردستان و،‮ ‬هەموو هەوڵێكی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬رەت كردەوە بۆ ئاشتی؛ هێزی‮ ‬زۆریان رەوانەی‮ ‬سنووری‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و كەركوك و هەولێر و دهۆك كرد،‮ ‬بەشێك لەو هێزە رەوانەی‮ ‬شاری‮ ‬كۆیە كرا بەنیازی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە چیای‮ ‬هەیبەت سوڵتان‮ ‬بەرەو ناوچەی‮ ‬رانیە و پشدەر پێشڕەوی‮ ‬بكات‮. ‬
سەركردایەتی‮ ‬شۆرش بە وردی‮ ‬ئاگاداری‮ ‬ئەو پیلانە بوو،‮ ‬ئەوكات شۆرش دابەشكرابوو بەسەر چەند لەشكرێكدا؛ ملازم رەشید سندی‮ ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬هێزەكانی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر،‮ ‬سەفین،‮ ‬كاوە و بێتواتەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬لە رانیە ئەنجامدا لەگەڵ‮ ‬عەلی‮ ‬شەعبان‮ ‬ئامرهێزی‮ ‬بێتواتە و‮ ‬حسۆمێرخان‮ ‬ئامرهێزی‮ ‬كاوە و‮ ‬رەسوڵ فەقێ‮ ‬ئامرهێزی‮ ‬سەفین‮ . ‬بەرنامەی‮ ‬شەڕ‮ ‬و بەرگرییان دانا،‮ ‬بەڵام زیاتر ئەركەكە لەسەر هێزی‮ ‬بێتواتە بوو،‮ ‬چونكە سنوری‮ ‬ئەو هێزە دەبووە مەیدانی‮ ‬شەڕ‮ ‬بەم شێوەیە‮: ‬
أ‮- ‬بن چیای‮ ‬هەیبەت سوڵتان‮ ‬سپاردرا بە لقی‮ ‬شینە بۆڵی‮ ‬و لقی‮ ‬لێخۆشبوو كەمال بەگی‮ ‬وەرێ،‮ ‬تاوەكو مەفرەقی‮ ‬ڕێگای‮ ‬خەلەكان و‮ ‬ڕانیە و كۆیە لەبێستانە‮.‬
ب‮- ‬لەمەفرەقی‮ ‬بێستانەوە تاوەكو گوندی‮ ‬باداوا،‮ ‬بەلقی‮ ‬خوالێخۆشبوو‮ ‬تەییب بارزانی‮ ‬سپێردرا‮.‬
ج‮- ‬هێزێكی‮ ‬سەر بەهێزی‮ ‬كاوە بەچەند تۆپێكەوە چیاو كەڵكی‮ ‬كۆدەڵە‮ ‬یان پێسپێردرا و لەژێرچاودێری‮ ‬بەڕێزحسۆ میرخان‮ ‬ئامرهێزی‮ ‬كاوە دابوون‮. ‬هەموو هێزەكان لە شوێنی‮ ‬دیاریكراو دامەزران لەبن چیای‮ ‬هەیبەت سوڵتان‮ ‬كەهێزەكانی‮ ‬ڕژێم لەسەر چیابوون‮. ‬لەبەرەبەیانی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬29‮/‬6‮/‬1974‮ ‬كاتژمێر‮ ‬6‮‬ی‮ ‬بەیانی‮ ‬هێزی‮ ‬دوژمن بە پاڵپشتی‮ ‬چەندین دەبابەو زرێپۆشەوە بەرەو سەنگەری‮ ‬پێشمەرگە جووڵا؛ شەڕدەستیپێكرد،‮ ‬شەڕێك كە زۆر سەخت بوو،‮ ‬بەڵام هێزی‮ ‬پێشمەرگە شێرانە‮ ‬ڕووبەڕوی‮ ‬دوژمن بوونەوە و بۆماوەیەكی‮ ‬زۆر بەرگریان كرد،‮ ‬بۆردومانی‮ ‬فڕۆكەكانی‮ ‬ڕژێم بەردەوام بوو لەسەر پێگەو سەنگەری‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬بەو هۆیەوە فیشەك و تەقەمەنی‮ ‬نەگەیشتە دەستی‮ ‬پێشمەرگە‮. ‬لەكاتژمێر‮ ‬3‮‬ دوای‮ ‬نیوەڕۆ هێزی‮ ‬پێشمەرگە بڕیاری‮ ‬پاشەكشەیاندا و لەڕوباری‮ ‬هیزۆپ پەڕینەوە،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬لەنێوان پردی‮ ‬هیزۆپ و گوندی‮ ‬سكتان‮ ‬بۆ لوتكەچیای‮ ‬كۆدەڵە بڕۆن،‮ ‬بەڵام دوژمن دەیزانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە بەرەو كوێ دەڕوات،‮ ‬پێشڕەوی‮ ‬كرد و لەپردی‮ ‬هیزۆپ پەڕینەوە،‮ ‬پۆلێك دەبابە‮ ‬ڕۆیشتن بەرەو‮ ‬ڕێگای‮ ‬نێوان پردی‮ ‬هیزۆپ و گوندی‮ ‬سكتان‮ ‬لەراستی‮ ‬گوندی‮ ‬گردگۆران‮‬،‮ ‬كاتێ ئەوپۆلە پێشمەرگەیەی‮ ‬لەپێشەوە بوون دەكەونە ناو كەمینی‮ ‬دەبابەكان كەژمارەیان‮ ‬32‮‬ كەس بوو تەنها شەهید شینەبۆڵی‮ ‬كەسەر بە لق بوو خۆی‮ ‬لەناو خەرمانێكی‮ ‬دەغڵودان شاردبۆوە و‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بوو،‮ ‬ئەوانی‮ ‬دیكە‮ ‬31‮‬ پێشمەرگهكە بەدیل گیران وڕەوانەی‮ ‬دەزگای‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬كەركوك كران‮ . ‬
دادگای‮ ‬سەربازیی‮ ‬رژێم بڕیاری‮ ‬لەسێدارەدانی‮ ‬بۆدەركردن و،‮ ‬ماوەی‮ ‬18‮‬ مانگ لەبەندیخانەی‮ ‬مووسڵ دا بوون،‮ ‬تاكو بەلێبوردنی‮ ‬گشتی‮ ‬ئازاد كران،‮ ‬كە دوو‮ ‬ڕۆژیان مابوو فەرمانی‮ ‬لەسێدارەدانیان ئەنجام بدرێ‮.‬
لەم شەڕەدا‮ ‬6‮‬ شەش پێشمەرگەی‮ ‬ئازا و دلێر شەهید كران بەناوەكانی‮ 1-محەمەد فەتحوڵڵا‮ ‬2‮-‬ رەسول سەلیم‮ ‬3‮-‬ عەلی‮ ‬عوسمان‮ ‬4‮-‬ هەینی‮ ‬حەمەد عەبدوڵڵا‮ ‬5‮-‬ حەمەدەمین مەلا عەبابەكر‮ ‬6‮-‬ عوسمان حەمەد مستەفا‮ ‬هەروەها‮ ‬7‮ ‬حەوت هاووڵاتییش شەهیدكران كە خەریكی‮ ‬كاروباری‮ ‬جوتیاری‮ ‬بوون و،‮ ‬خەڵكی‮ ‬گوندی‮ ‬كۆدەڵه‮‬ بوون بەناوەكانی‮ ‬1‮-‬ فەقێ زوبێر‮ ‬2‮-‬ قادر حاجی‮ ‬رەش‮ ‬3‮-‬ تەها بەگ‮ ‬4‮-‬ حاجی‮ ‬مستەفا نێوەیی‮ ‬هەروەها‮ ‬3‮‬سێ هاوڵاتی‮ ‬تر كەناوەكانیان نەزانراوە گولەباران كران‮. ‬ئەم جۆرە‮ ‬یادكردنەوانە بۆ ئەوەیە و شاهێدحاڵی‮ ‬ئەوەن كە ئەم ئەزموونەی‮ ‬ئێستا بەدەستهاتووە،‮ ‬هەزاران قوربانیدان و سەدان داستانی‮ ‬لەوجۆرەی‮ ‬لەپێناو دراوە،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬نەوەكانمان ئەم راستییە بزانن كە نەیان دیوە و قەدری‮ ‬بزانن‮. ‬
هەزاران سڵاو لەگیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كورد و كوردستان،‮ ‬سەروەریان‮ ‬بارزانی‮ ‬سەركردەی‮ ‬رووحیی‮ ‬نەتەوەییمان‮ ‬و هەزاران سڵاو لە پێشمەرگە گیانبازەكانی‮ ‬كورد و كوردستان‮ . ‬
‮❊ ‬كارگێڕی‮ ‬لقی11ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان