ساسان دەروێش‮ -‬ لەندەن‮ ‬
دەستەی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬گەل‮ ‬لە‮ ‬ڕێوڕەسـمێكی‮ ‬شایستەدا،‮ ‬لە هۆڵی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬كینزیگتن تاون ۆڵ لە لەندەنی‮ ‬پایتەختی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬خەڵاتی‮ ‬ئاڵتونی‮ ‬گەل‮ ‬كەگوزارشت لە گەلی‮ ‬كورد دەكات بە ئامادەبوونی‮ ‬بەشێكی‮ ‬بەرچاو هاوڵاتیانی‮ ‬هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان لە كەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیران بەخشرایە پڕۆفیسیۆر كۆچەر بیركار كە توانی‮ ‬ئەو شانازییە بە گەلی‮ ‬كورد ببەخشێت وەك كوردێك ببێتە هەڵگری‮ ‬خەڵاتی‮ ‬فێڵدس لە ساڵی‮ ‬2018 دا،‮ ‬‮ ‬خەڵاتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ماتماتیك كە هاوتای‮ ‬خەڵاتی‮ ‬نۆبێڵە و بۆ‮ ‬یەكەم جارە دەبەخشرێتە كوردێك لەسەر ئاستی‮ ‬دونیا،‮ ‬بەم بۆنەوە دەستەی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬گەل كە دەستەیەكی‮ ‬خۆبەخش و سەربەخۆیە و ئەندامەكانی‮ ‬هەر‮ ‬یەكە و پیشەیەكی‮ ‬جیاوازیان هەیە و گوزارشت لە كوردوستانی‮ ‬گەورە دەكەن،‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬كولتووری‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬و پێزانین و پێكەوە ژیانە،‮ ‬هەروەكو خۆشیان دەڵێن تا ساڵانە بتوانین خەڵاتی‮ ‬گەل ببەخشینە ئەو كەسانەی‮ ‬داهێنان دەكەن لە بوارە جیاوازەكاندا،‮ ‬ئەندامانی‮ ‬دەستەی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬گەل بریتین لە بەڕێزان‮ ‬شێرزاد حەسەن،‮ ‬سیمین چایچی،‮ ‬‮ ‬دكتۆر چیا زەنگەنە،‮ ‬‮ ‬شەهێن سابیر،‮ ‬‮ ‬زیرەك میرە،‮ ‬‮ ‬ئاكۆ‮ ‬غەریب،‮ ‬مومتاز حەیدەری‮ ‬،‮ ‬‮ ‬هاوكات لەو‮ ‬ڕێگەیەوە ناوبانگێكی‮ ‬شایستە دەبەخشن بە میللەتی‮ ‬كورد و خزمەت بە بەرژەوەندیی‮ ‬باڵای‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد دەكەن لە هەر كوێی‮ ‬دوونیا بن،‮ ‬هەر بۆیە خەڵاتی‮ ‬ئاڵتونی‮ ‬گەل لەم ساڵدا كە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬كەمپینێكەوە ئەنجامدرا،‮ ‬بە بەشداری‮ ‬هاووڵاتیان و چین و توێژەكانی‮ ‬كۆمەڵگا بە شانازییەوە بەخشرایە پرۆفیسۆر‮ ‬كۆچەر بیركارتەمەن‮ ‬40 ‮ ‬ساڵ،‮ ‬خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬مەریوانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬2000 وەك پەنابەرێك رووی‮ ‬كردووەتە وڵاتی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬هەروها هەمان دەستەش سوپاسی‮ ‬گەرمی‮ ‬و پەرۆشێ بەشدار بووانی‮ ‬كەمپینەكە دەكەن بۆ خەڵات كردنێ زانا كوردەكەیان،‮ ‬هەروها ئاشكراكردنی‮ ‬ئەم پرۆژەیەش دەگەڕیتەوە بۆ ئەوكاتەی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬پەیكەرتاش زیرەك میرە،‮ ‬لە‮ ‬ڕێوڕەسمی‮ ‬پەردەلادان لەسەر تازەترین پەیكەریدا بەناوی‮ ‬كولتوور و خۆشەویستی‮ ‬بەڕێوە چوو لە سلێمانی‮ ‬لە‮ ‬11/8/2018 پرۆژەی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬گەل‮ ‬ی‮ ‬ڕاگەیاند و داوای‮ ‬لە خەڵكی‮ ‬هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬كە هەریەك بەپێی‮ ‬توانای‮ ‬خۆی‮ ‬ئەگەر بە بڕێكی‮ ‬كەمیش بێت،‮ ‬پێشكەش بە سندووقی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬گەل‮‬ی‮ ‬بكات،‮ ‬میرە بە دڵێكی‮ ‬پڕەوە بەردەوامیی‮ ‬پێ دا و گوتی‮: ‬توو ئەو خوایەتان ئەم بابەتە مەبەستنەوە بە حزبایەتیەوە،‮ ‬با ئێمە لەناو خۆماندا،‮ ‬بێ جیاوازی‮ ‬هاوكاریی‮ ‬كەسە لێهاتوو و شیاو و سەركەوتووەكانی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬خۆمان بكەین،‮ ‬زیرەك میرە گوتیشی‮: ‬یەكێك لەو هۆكارانەی‮ ‬كە بووە هۆی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئەم پڕۆژەیە،‮ ‬سەركەوتن و ەڵوێستی‮ ‬زانا و بلیمەتی‮ ‬كورد‮ ‬كۆچەر بیركار‮ ‬بوو،‮ ‬كە لە كاتی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬نۆبڵ بۆ ماتماتیك،‮ ‬دەڵێت‮: ‬هیوادارم ئەم خەڵاتە دڵی‮ ‬40 ملیۆن كوردی‮ ‬خۆش كردبێت‮ ‬كە ئەو بەڕاستی‮ ‬شایەنی‮ ‬ئەو خەڵاتەیە لەمساڵدا،‮ ‬شایەنی‮ ‬باسە،‮ ‬یەكەمین كەس كە دەستی‮ ‬بە بەخشین كرد بۆ سندووقی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬گەل‮ ‬زیرەك میرە خۆی‮ ‬بوو،‮ ‬كە ئەڵقەی‮ ‬هاوسەرگیریی‮ ‬هاوسەرە خۆشەویستەكەی‮ ‬خۆیی‮ ‬بەخشی،‮ ‬‮ ‬ئەمەو مەراسیمەكەی‮ ‬لەندەنیش بۆ بەخشینی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬ئاڵتونی‮ ‬گەل بە پرۆفیسۆر‮ ‬كۆچەر بیركار‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬یەك شەممە‮ ‬29ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬2019 بەڕیوەچوو،‮ ‬سەرەتا ووتاری‮ ‬بەشێك لە كەسایەتیەكانی‮ ‬كوردستانیانی‮ ‬هر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان‮ ‬پێشكەشكرا،‮ ‬پاشان چەند پارچە میوزیكێك پێشكەشكرا بەوبۆنەیەوە،‮ ‬‮ ‬پاشان لەلایەن دەستەیی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬گەل لە نێوچەپڵەڕێزانی‮ ‬ئامادەبوان‮ ‬خەڵاتی‮ ‬ئاڵتونی‮ ‬گەل بەخشرایە پرۆفیسۆر كۆچەر بیركار و دواتر بەرامبەر ئامادەبوان ووتەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێشكەشكرد و تێیدا سوپاسی‮ ‬هەموو ئامادەبووان و دەستەی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬خەڵاتەكەی‮ ‬كرد و گوتی‮ ‬بەشانازییەوە قبوڵم كرد و جێگایی‮ ‬شانازیمە كە ئەم خەڵاتە لە قوڵایی‮ ‬گەلەوە هەڵقوڵا وە و پێشكەشی‮ ‬من كرا‮.‬