ڕاپۆرت ــ سەید فاتیح بەرزنجی‮:‬
وەزارەتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەرێم هەمیشە لەخەمی‮ ‬زیادكردنی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتیمانییە بۆ هاووڵاتییان و هەموو كاتێكیش ئاگاداری‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬كردۆتەوە كە دەست بەكارەباوە بگرن و كارەبا زیاد لە پێویست بەكار نەهێنن بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن كارەبای‮ ‬زیاتر بە هاووڵاتییان بدەن،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ خواست لەسەر كارەبا زیاد دەكات،‮ ‬دەربارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبا وەك رءژنامەی‮ ‬خەبات ئەو راپۆرتەمان ئامادەكرد
هاووڵاتییان‮: ‬ئەمساڵ بڕی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبا زیادی‮ ‬كردووە
كارزان عەلی‮ ‬لە گەڕەكی‮ ‬زانیاری‮ ‬گوتی‮: ‬لەماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو بڕی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كەم بوو،‮ ‬بەڵام ئەمساڵ بە هەوڵ و كۆششی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبای‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬زیادی‮ ‬كردووە ئەگەرچی‮ ‬ئێستا وەرزی‮ ‬گەرما تینی‮ ‬زۆرە و ئەگەر كارەبا نەبێت خەڵكی‮ ‬بێزار دەبێت
كەمال سلێمان گوتی‮: ‬ماوەی‮ ‬چەند مانگێكە كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬زیادی‮ ‬كردووە و هاووڵاتییان بەو زیادبوونە زۆر بەختەوەرن و هیوادارین كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كەم نەبێتەوە
زرار كەریم گوتی‮: ‬بەو گەرمایە ئەگەر كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬نەبێت خەڵكی‮ ‬چۆن دەتوانن بەو گەرمایە بژین،‮ ‬شوكر بۆ خوا لەڵایەن وەزارەتی‮ ‬كارەباوە هەوڵ بۆ زیاد كارەبا دراوە و هەموو خەڵكی‮ ‬بەو زیادكردنە دڵخۆشن‮.‬
ئەمساڵ كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬زیادی‮ ‬كردووە
ئەندازیار ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەرێم گوتی‮: ‬رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ خواست لەسەر كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬زیاد دەبێت،‮ ‬پێویستە هاوبەشانی‮ ‬كارەباش دەست بە كارەباوە بگرن بە دڵنیایەوە كاتەكانی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبا زیاتر دەبێت‮. ‬ئێمە چەندین كۆبوونەوەمان لەسەر بارودۆخی‮ ‬كارەبا ئەنجامداوە تا بتوانیان زۆرترین كارەبا بە هاووڵاتییان بدەین،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەرێم هەموو كاتێك بە پێی‮ ‬خشتەیەكی‮ ‬تۆكمە و داڕێژراو كارەبای‮ ‬بە هاووڵاتییانداوە و داواشمان كردووە و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ دابینكردنی‮ ‬گازوایل و سووتەمەنی‮ ‬بۆ وێستگەكان و ئەنجامدانی‮ ‬كارەكانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬بۆ پێدانی‮ ‬كارەبای‮ ‬زیاتر بە هاووڵاتییان و دڵنیایی‮ ‬بە هاووڵاتییان دەدەین كە لە هاوینی‮ ‬ئەمساڵدا خشتەی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبا لە چاو هاوینی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو باشتر دەبێت هەرچەندە پلەكانی‮ ‬گەرما بەرز دەبێتەوە ئەگەر توانای‮ ‬زیادكردنی‮ ‬بەرهەمەكە هەبێت لە بەرامبەر خواستی‮ ‬هاووڵاتییان ئەوا كاتەكانی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبا وەك خۆی‮ ‬دەمێنێتەوە و بۆ مانگی‮ ‬شەش باسی‮ ‬18‮ ‬كاتژمێر كارەبامان كردووە،‮ ‬بەڵام كارەبای‮ ‬زیاتر بەخەڵكی‮ ‬دراوە‮.‬
دواتر ئەندازیار حەمە ئەمین هەورامی‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا گوتی‮: ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا بە شێوەیەكی‮ ‬پیشەییانە توانیویەتی‮ ‬بەشە كارەبای‮ ‬شارەكانی‮ ‬كوردستان دابەش بكات،‮ ‬ئەویش لە رێگەی‮ ‬بەدواداچوون و پێشنیازی‮ ‬تیمێكی‮ ‬راوێژكاری‮ ‬و شارەزا بە رەزامەندی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬پارێزگاكان بوو،‮ ‬لێرەوە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە،‮ ‬كە باس لە خراپی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كارەبای‮ ‬شارەكان دەكەن و ماوەیەك بوو هەندی‮ ‬كەناڵی‮ ‬راگەیاندن و كەسانی‮ ‬نابەرپرس دەنگۆی‮ ‬ئەوەیان بڵاو دەكرەوە كە دابەشكردنی‮ ‬كارەبا لە نێو شارەكاندا بە شێوەیەكی‮ ‬دادپەروەرانە نییە هەربۆیە وەزارەتی‮ ‬كارەبا بە پێویستی‮ ‬دەزانێت نا دروستی‮ ‬ئەو هەواڵانە رەت بكاتەوەو هەموو كاتێك وەزارەتی‮ ‬كارەبا بەشێوەیەكی‮ ‬پیشەییانەو بەو پەڕی‮ ‬دادپەروەرانە كارەبای‮ ‬بە هاووڵاتییان داوەو بەو شێوەیەش كارەبا بەسەر شارەكان دابەشكردووە‮:‬
‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ ‬1129‮ ‬مێگاوات كارەبا،‮ ‬لە كاتێكدا خواست لەسەر كارەبا‮ ‬1800‮ ‬مێگاوات بووە‮ ‬
پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬753‮ ‬مێگاوات و گەرمیان‮ ‬ 138مێگا وات و چەمچەماڵ‮ ‬50‮ ‬مێگا وات و كارگەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬200‮ ‬مێگاوات و كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەو كارەبایەی‮ ‬بە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬دراوە‮ ‬1141‮ ‬مێگاوات بووە،‮ ‬لە كاتێكدا خواست لەسەر كارەبا‮ ‬1200‮ ‬بووە‮.‬
‮ ‬پارێزگای‮ ‬دهۆك‮ ‬559‮ ‬مێگاوات،‮ ‬لە كاتێكدا خواست لەسەر كارەبا‮ ‬900‮ ‬مێگا وات بووە دیارە سەركەوتوویی‮ ‬ئەو بەرنامەیەش لە كاتی‮ ‬جێبەجێ كردن و وەرگرتنی‮ ‬داتاو ژمارەكان دەردەكەوێت بەوەی‮ ‬كە لەو مانگەدا بەپێی‮ ‬داتاكانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەرێم بەو شێوەیە كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بە هاووڵاتییان دراوە هەولێر بە تێكڕا‮ ‬18‮ ‬كاتژمێر كارەبا و شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بە تێكڕا‮ ‬19.46‮ ‬كاتژمێر و گەرمیان‮ ‬21‮ ‬كاتژمێر و شاری‮ ‬دهۆكیش‮ ‬14 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دراوە‮.‬
دواتریش ئەندازیار حوسێن حەمەد قادر بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬دیارە ئەو بەشە كارەبایەی‮ ‬كە دەدرێتە هەولێر هەزار و‮ ‬900‮ ‬مێگاواتە لەبەر بەرزی‮ ‬پلەكانی‮ ‬گەرما خواست لەسەر كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬زیاترە،‮ ‬هەر بۆیە بە گوێرەی‮ ‬خشتەیەك ئەو كارەبایەی‮ ‬هەیە بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ لیژنەی‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا دابەش دەكرێت و هەر كاتێكیش كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ببڕدرێت ئەوا موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا دەدەن بە هاووڵاتییان لەهەر كاتێكی‮ ‬شەویشدا بێت،‮ ‬هەر هاووڵاتییەكیش كێشەی‮ ‬هەبێت ئەوا دەتوانێ پەیوەندی‮ ‬بە لیژنەی‮ ‬بەدواداچوون‮ ‬بكات‮.‬