خه‌بات: ‬ڕۆشنا عەلی:-‮ ‬
قوتابخانەی‮ ‬گوندی‮ ‬حاجی‮ ‬وسووی‮ ‬سەروو بەدواداچوونی‮ ‬ئەم هەفتەیەی‮ ‬لاپەڕەی‮ ‬پەروەردەیە سی‮ ‬و پێنچ كیلۆمەترمان لە هەولێرەوە بڕی‮ ‬و بە‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬تەواو خراپ بوودا گەشتینە گوندەكە‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ گەشتنمان چوینە ئەو قوتابخانەیەی‮ ‬كە كۆرییەكان وەك هاوكاری‮ ‬و دیاری‮ ‬بۆحكومەتی‮ ‬هەرێم و خەڵكی‮ ‬گوندەكەو وەزارەتی‮ ‬پەروەردە دروستیان كردبوو،‮ ‬بەڵام تا گرتنی‮ ‬وێنەكانی‮ ‬ئێمە‮ ‬یەك قوتابی‮ ‬تێیدا نەیخوێندبوو،‮ ‬قوتابخانەكە لەساڵی‮ ‬2007 لەلایەن تیپی‮ ‬زەیتوونی‮ ‬كۆریای‮ ‬باشوورەوە دروستكراوە بە تەواوی‮ ‬پێداویستییەكانی‮ ‬خوێندنەوە وەك خەڵكەكە ئاماژەی‮ ‬پێدا تەنها لە قوتابی‮ ‬و مامۆستای‮ ‬كەم بوو تەنانەت هۆبەی‮ ‬كۆمبیوتەریشی‮ ‬تێدا ئامادەكرابوو‮ ‬،‮ ‬بەڵام لە ئێستادا جگە لە كۆمەڵێك فەردە كاو فەردە زبڵی‮ ‬ئاژەڵ هیچ شتێیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬تێدا نەماوەو قوتابیانی‮ ‬گوندیش لە دوای‮ ‬پۆلی‮ ‬شەش كچەكان بۆماڵەوەو كورەكانیش هەندێكییان بۆخوێندن دەچنە دێگەڵە ئەم‮ ‬ڕاپۆرتە بۆچوونی‮ ‬خەڵكەكە و داواكاری‮ ‬و هەوڵەكانییان بۆكردنەوەی‮ ‬قوتابخانە دەخاتە‮ ‬ڕوو‮.‬

شەش ساڵ هاتووچۆ‮ ‬
كەوسەر محەمەد دایكی‮ ‬چوار قوتابییە و هەموویان قوتابی‮ ‬قۆناغی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬بازنەی‮ ‬دووەمن‮ ‬ماوە‮ ‬ی‮ ‬شەش ساڵە هاتوو چۆی‮ ‬دێگەڵەیان پێدەكەن دوای‮ ‬تەواوكردنی‮ ‬قۆناغی‮ ‬پۆلی‮ ‬شەشی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬ئەو بۆ خەبات وتی‮ ‬‮” ‬چوار منداڵی‮ ‬ناوەندیم هەیەو باوكییان هەموو‮ ‬ڕۆژ دەیان بات و دەیانهێنێتەوە‮ ‬،‮ ‬ئێمە هەوڵماداو هیچ جێیەك نەما نەیكەین‮ ‬،‮ ‬بەڵام كەس بە دەنگ داواكاری‮ ‬ئێمەوە نایەت زۆریش هەوڵییان داوە كۆبوونەتەوە چوونەتە پەروەردە‮ ‬،‮ ‬بەڵام چارەسەری‮ ‬نییە‮. ‬

دەربارەی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬كە ئایا بۆكراوە بە گەوڕ‮ ‬و شوێنی‮ ‬حەواندنەوەی‮ ‬پەلەوەر كەوسەر محەمەد وتی‮ ‬ئیتر خەڵك لەدوای‮ ‬ئەو هەموو هاتوو چۆیە بێ هیوا بوو وایانلێكردوو بێ ساحێب بوو كچەكانمان كە شەشیان لێرە تەواكرد دەكەونە ماڵەوە‮ ‬،‮ ‬چونكە كەس كچ نانێرێ بۆ دێگەڵە بۆ خوێندن و هەمووی‮ ‬هەر سەیارەی‮ ‬نییە پارەی‮ ‬هاتووچۆش زۆرە‮.‬

تەنها دابینكردنی‮ ‬مامۆستای‮ ‬ئەوێت‮ ‬
محەمەد حاجی‮ ‬دانیشتووی‮ ‬گوندی‮ ‬حاجی‮ ‬وسووی‮ ‬سەروو بۆ خەبات وتی‮ “‬‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬پێشووی‮ ‬كۆیە سەردانی‮ ‬كردووین پێمان وتووە كە ئەم قوتابخانەكۆرییە دروستكراوە بۆیان دروستكردووین ئێوەش مامۆستامان بۆدابین بكەن و قوتابخانەی‮ ‬سەرەتاییمان هەیە دەیكەینە ناوەندی‮ ‬وتی‮ : ‬نابێت ئەوە هەر قوتابخانە نییە وتم مادام بۆمان بكەن بە بنكەیەكی‮ ‬تەندروستی‮ ‬وتی‮ ‬ئەوەش بە من ناكرێت‮ ‬،‮ ‬منیش وتم زەوییەكەی‮ ‬هی‮ ‬منە وەختی‮ ‬خۆی‮ ‬كە هاتن قوتابخانە دروست بكەن وتم ئەوە زەوی‮ ‬منە چەندی‮ ‬دائەبڕن دایبڕن با مندالی‮ ‬ئەم گوندە و ئەوانەی‮ ‬دەوروبەریش سوودی‮ ‬لێ وەربگرێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬12 ساڵ‮ ‬یەك منداڵ لێی‮ ‬سوود مەند نەبوو تا پۆلی‮ ‬شەش لێرە تەواو دەكات تا نۆ لە دێگەڵە ئەوەی‮ ‬تر ئەبێت بچێتە كۆیە هەر تەلەبەیەكیش هاتوو چۆكەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬40 هەزاری‮ ‬دەوێت خەڵكی‮ ‬ئێرەش فەقیرە و ئەو توانایەی‮ ‬نییە و مەسرەفی‮ ‬پێناكرێت بۆیە ناینێرێت خەڵكی‮ ‬ئێرە ئەگەر حەیوانێك شتێیەكی‮ ‬هەبێت ئەگەرنا بێ ئیشە مەكتەبەكەش هەر زەویەكەی‮ ‬داگیر كرد خەڵكی‮ ‬ئێرە خەڵكێكی‮ ‬شۆڕشگێڕو منداڵی‮ ‬شەهیدی‮ ‬لێیە ئەوجا دوو مامۆستامان بۆ دابین ناكەن‮. ‬

كەل و پەلی‮ ‬قوتابخانەكە‮ ‬
محەمەد حاجی‮ ‬دەربارەی‮ ‬كەل و پەلی‮ ‬ناو قوتابخانەكە ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە قوتابخانەكە لە هیچ شتێیەكی‮ ‬كەم نەبووە ئەو وتی‮ : ‬نۆ سبلیتی‮ ‬تێدا بوو موزەخەی‮ ‬ئاو،‮ ‬چەند تەنكییەكی‮ ‬گەورە و لەهیچی‮ ‬كەم نەبوو‮ ‬،‮ ‬هاوكات جەلیل حوسێن‮ ‬موختاری‮ ‬گوندی‮ ‬حاجی‮ ‬وسوو ئاماژەی‮ ‬بەوەدا‮ ‬چەندین ئامێری‮ ‬كۆپیكردن و چەندین كۆمبیوتەرو بە دەیان كورسی‮ ‬ژووری‮ ‬مامۆستایان و قوتابیانی‮ ‬تێدا بوو جگە لە مۆلیدەیەكی‮ ‬200 كەیڤی‮ ‬سفر كیلۆمەتر ئیشی‮ ‬نەكردبوو كاتێك كۆریەكان دروستییان كرد تەنها لە ئیدارەو چەند مامۆستایەكی‮ ‬كەم بوو بێن و وانەی‮ ‬تێدا بڵێنەوە‮ ‬،‮ ‬بەڵام تا ئێستا كەس نەهات و قوتابخانەكەش بەمجۆرەی‮ ‬لێهات‮.

پرسیمان ئەم شتانە كێ بردی؟‮ ‬ئەو موختارە ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە مۆلیدەكە لەلایەن كەسێكەوە براوە كە ناوی‮ ‬لای‮ ‬خەبات پارێزراوە شتەكانی‮ ‬تریش هەركەسەو ئەهات شتێیەكی‮ ‬ئەبرد و ئەو تەنها زانیاری‮ ‬لەسەر مۆلیدەكە هەبوو هەندێكیشییان بردە قوتابخانە سەرەتاییەكە‮.
‬
هەوڵاتییەكی‮ ‬ئەو گوندە ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە شەش ساڵە هاتوو چۆ بە منداڵەكانی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەو وتی‮ “‬شەش ساڵە هاتوو چۆ دەكەم‮ ‬بۆ دێگەڵە لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ڕێگای‮ ‬گوندەكە زۆر ناخۆشە و هەمووی‮ ‬تاسەو چاڵ و چۆڵییە تادەچیت و دێیتەوە بە تەمای‮ ‬خۆت نیت‮. ‬

هاوڵاتییەكی‮ ‬تر ئاماژە بەوەدەكات تەنها چوار كچی‮ ‬ئەم گوندە لەشەست ماڵ دەچێتە قوتابخانە و ئەوەی‮ ‬تر هەمووی‮ ‬هاتوونەتە دەرەوەو بوون بە كچی‮ ‬ماڵەوە هەندێك لە خەڵكی‮ ‬گوندەكەش لێرە باری‮ ‬كردووە و چۆنەتە هەولێرو كۆیە‮. ‬

ئاوڕ‮ ‬لە كچەكانمان بدەنەوە‮ ‬ئافرەتێكی‮ ‬گوندەكە بە ناوی‮ ‬حەلیمە بۆخەبات وتی‮:‬‮ ‬ئەمساڵ كچەكەم پۆلی‮ ‬شەشە ئەگەر ئەمساڵ قوتابخانەكە نەكرێتەوە ئەوا منیش ناچارم كچەكەی‮ ‬خۆم دەربێنم ئەو وتیشی‮ ‬با ئەوانەی‮ ‬خەمی‮ ‬مافی‮ ‬ژنییانە ئاوڕ‮ ‬لەم هەموو كچەی‮ ‬ئەم گوندە بدەنەوە كە لەبەر چەند مامۆستایەك هەموو لە ماڵەوە دانیشتوون‮.‬

هەوڵەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬گوند
جەلیل حوسێن موختاری‮ ‬گوندی‮ ‬حاجی‮ ‬وسووی‮ ‬سەروو وەك خەبات سەردانی‮ ‬ماڵی‮ ‬ئەومانكرد و تەلەفۆنییان بۆكردوو لە ئیش هێنایانەوە پرسیمان ؟ تا ئێستا وەك موختاری‮ ‬گوندەكە چ هەوڵێكتان داوە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم قوتابخانەیە بكرێتەوەو چیدی‮ ‬مندأڵان بێبەش نەبن؟‮ ‬

ئەو بۆخەبات ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە گوندەكە‮ ‬60 ماڵە و ئەو وتی‮ : ‬هەرچی‮ ‬پێمانكرابێت كردوومانە سەردانی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬كۆیەمان كردووە هەتا لیژنەشییان نارد و نوێنەریان نارد قسەیان لەگەڵ قوتابییەكان كرد و دواتریش هیچییان نەكرد‮ ‬،‮ ‬دوا هەوڵمان ئەوەبوو كە چوینە وەزارەت و لەوێش هیچییان بۆنەكردین ئەم قوتابخانەیە ئەگەر بكرایەتەوە چەند گوندێك سوودی‮ ‬لێوەردەگرت لەوانە هەردوو گوندی‮ ‬حاجی‮ ‬وسوو‮ ‬،‮ ‬تەروار‮ ‬،‮ ‬بانە قەڵات‮ ‬،‮ ‬پەلكە‮ ‬ڕەش‮ ‬،‮ ‬سماق شیرین كە بەهەمووی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬150 قوتابییە‮ ‬،‮ ‬بەڵام كە هیچ نەكەن ئێمەش وازمان هێناو قوتابخانەكەمان بووە بە شوێنی‮ ‬ئالیكی‮ ‬حەیوان‮ ‬،‮ ‬جارێكیش مامۆستایەك هات و دیار بوو پێی‮ ‬رازی‮ ‬نەبوو‮ ‬ڕۆشت‮. ‬

موختاری‮ ‬گوند هەمان قسەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬گوندی‮ ‬كردوو ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كاتێك قوتابییەكان و بە تایبەتی‮ ‬كچەكان پۆلی‮ ‬شەش تەواو دەكەن هیچی‮ ‬كە نایاننێرنەوە‮ ‬ڕەنگە تەنها‮ ‬یەك دوویەك بچن و ئەوانی‮ ‬تر ناچن بەگشتی‮ ‬كچەكان نانێرنەوە‮ ‬،‮ ‬تەنها داواكاریمان ئەوەیە ئەو قوتابخانەیەمان بۆبكرێتەوە و هیچی‮ ‬ترمان ناوێت‮ ‬،‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬سەرەتاییەكەمان حەوت مامۆستای‮ ‬هەیە و خانووی‮ ‬مامۆستاش لە گوندەكە هەیە كەكاتی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆیانكردوون و ئیچستاش چۆڵە‮. ‬

دانیشتوانی گوندی حاجی وسووی سه‌روو له‌باره‌ی قوتابخانه‌كه‌یان بۆ خه‌بات ده‌دوێن

وازهێنانی‮ ‬كچانی‮ ‬گوند‮ ‬
عایشە سەعدی‮ ‬كچێكی‮ ‬دانیشتووی‮ ‬گوندی‮ ‬حاجی‮ ‬وسوو وازی‮ ‬لە قوتابخانە هێناوەو باوكی‮ ‬شەهیدی‮ ‬تەقینەوە خۆكوژییەكەی‮ ‬بەردەم وەزارەتی‮ ‬ناوخۆیە‮ ‬،‮ ‬ئەو بۆ خەبات وتی‮ :‬‮ ‬شەشە ساڵە وازم لە مەكتەب هێناوە لەپۆلی‮ ‬شەش‮ ‬6كچ و‮ ‬7 كوڕ‮ ‬بووین‮ ‬كچەكان هەموو وازیان هێنا تەنها چەند قوتابییەك‮ ‬ڕۆشتن بۆ خوێندن بۆ دێگەڵە‮. ‬دەربارەی‮ ‬نمرەكانی‮ ‬پرسیم لەوانەكان زیرەك بوویت لە پۆلی‮ ‬شەشە؟‮ ‬ئەو وتی‮: ‬بۆ نمرەو وانەكانم باش بووم‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئێمە هەقییان نییە لەسەر زیرەكی‮ ‬و تەمبەڵی‮ ‬زیرەكیش بیت ناتنێرنە خوێندن هاتوو چۆ بكەیت،‮ ‬ئێستا پێم خۆشە ئەگەر ئەم قوتابخانەیەمان بۆبكرێتەوە ئامادەم بچمەوە و خوێندن تەواو بكەم‮.

‬