ئەمرۆ هەینی برایان هوك نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند” ئه‌مریكا سزای هەر وڵاتێك دەدات ، كە نەوت لە ئێران بكڕێت و هیچ لێخۆشبوونێكیش نیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد” سزا بەسەر سەرجەم هەناردەكانی نەوتی ئێراندا دەسەپێنین و لە ئێستاشدا سەبارەت بە نەوت هیچ لێخۆشبوونێك لە ئارادا نیە و هەر وڵاتێك بە شێوەیەكی نایاسایی بەرهەمی خاوی ئێرانی بكڕێت لە سزاكان رزگاری نابێت.

هوك راشیگەیاند ” ئەمریكا چاو بەو راپۆرتانەدا دەخشێنێتەوە، كە تایبەتە بەو رێژە نەوتەی ئێران كە لە ئێستادا بەرەو چین بەڕێكەوتووە.