یونس حەمەد‮/ ‬ئۆسلۆ
دوای‮ ‬سەركەوتنە مەزنەكەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیمۆكراتی‮ ‬كوردستان لە هەڵبژاردنە گشتیە پەرڵەمانییەكەی‮ ‬2018 كە تیایدا بە زۆرینەیەكی‮ ‬بێوێنە پارتی‮ ‬توانی‮ ‬ببێتە خاوەن زۆرترین كورسییەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان‮. ‬گومانی‮ ‬تێدا نییە بەوەی‮ ‬هەر كارێكی‮ ‬سەركەوتوو كەسانی‮ ‬بە ئەزموون و خاوەن ئەقڵێەتێكی‮ ‬كراوە لە پشتیەتی‮ ‬نەخاسمە بۆ ئێمەی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬نەوەتەكانەوە لە نێو پرۆسەیەكی‮ ‬ئازادی‮ ‬و پەرڵەمانیدا هەنگاوەكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬دەهاوژێن،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا بەهۆی‮ ‬رێڕەو و ئاڵۆزییەكانی‮ ‬ناوچەكە لە بنەما سەرەكییەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬و دیمۆكراتیداین‮. ‬ جا لێرەدا بە هۆی‮ ‬متمانە پێكردنی‮ ‬جەماوەر بە پارتی‮ ‬دیمۆكراتی‮ ‬كوردستان كە لەسەر رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر هەنگاوە سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و جەماوەرییەكانی‮ ‬دەهاوێژێت،‮ ‬كەسانی‮ ‬لێهاتوو و خاوەن ئیرادە و ئەزموون دێنێتە پێشەوە مەبەستیشی‮ ‬زیاتر شارەزایی‮ ‬و متمانەی‮ ‬جەماوەر بۆ خۆی‮ ‬ڕابكێشێت،‮ ‬بە تایبەت ئەگەر ئەو كەسایەتییانە لە رەگەزی‮ ‬ئافرەت بن‮. ‬پارتی‮ ‬هەر لە سەرەتای‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬بانگەشە گەرمووگوڕەكانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬دروشمی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كردە ئامانج و بەم درووشمە كورد و كوردستانیانە چووە نێو رەكابەری‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬ئەوەبوو بە دەنگێكی‮ ‬بێوێنە متمانەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬بەدەستهێنا‮. ‬لە رەوانگەیەكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسیانەدا دەبینین ئافرەت لەم پرۆسەیەدا دەنگێكی‮ ‬زوڵالی‮ ‬بوو‮. ‬د‮. ‬ڤاڵا فەرید كە لە خانەوادەیەكی‮ ‬خانەدانی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێرە نموونەیەكی‮ ‬بەهێز و بەرچاوی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كوردە لەم پرۆسە دیمۆكراتییەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا كە توانی‮ ‬بە لێهاتووییەوە متمانەی‮ ‬جەماوەر بەدەستبێنێت،‮ ‬دواتر لە ناو هۆڵی‮ ‬پەرڵەمانیشدا دەنگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هێنا و بووە‮ ‬یەكەم سەرۆكی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬پەرڵەمانی‮ ‬كوردستان لە مێژووی‮ ‬نەوەك بە تەنیا كوردستان،‮ ‬بەڵكو لە ناوچەكەشدا،‮ ‬بەمەش د.ڤاڵا بووە هێمایەكی‮ ‬تەندروست بۆ تەواوی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬ناوچەكە بەگشتی‮ ‬و كوردستان بەتایبەتی‮. ‬لە ماوەی‮ ‬دانیشتنی‮ ‬ئەم خولەی‮ ‬پەرڵەمان سەرۆكی‮ ‬پەرڵەمان زۆر زیرەك و لێهاتووانە ئیدارەدانی‮ ‬دانیشتنەكان دەكات،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬زانستی‮ ‬و‮ ‬یاساییانە چ لەگەڵ ئەوانەی‮ ‬دەیانەوێ حكومەت پێكبێنن و‮ ‬یان ئەو لایەنانەی‮ ‬لە ئێستاوە ئۆپۆزۆسیۆنیان هەڵبژاردووە مامەڵە دەكات،‮ ‬لە چوارچێوەیەكی‮ ‬پتەوی‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسیانە وێڕای‮ ‬پشت بەستن بە ناوەڕۆك و بنچینەكانی‮ ‬پەرڵەمانی‮ ‬هاوچەرخدا كارەكانی‮ ‬پیشەیانە‮ ‬ڕایی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەمەش وایكردووە ببێتە ئەستێرەیەكی‮ ‬پڕشنگدار و درەوشاوە لە مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا‮. ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بە توانای‮ ‬كەسانی‮ ‬بەهێز دێتە بنیاتنان‮. ‬لە ماوەی‮ ‬دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی‮ ‬هەر دوو سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و وەزیراندا،‮ ‬دواتر سوێندخواردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە رێوڕەسمێكی‮ ‬شایستە و مۆدێرندا سەرۆكی‮ ‬پەرڵەمان زۆر ژیرانە توانای‮ ‬ئیدارەدانی‮ ‬دانیشتنەكانی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بەمەش سەرنجێكی‮ ‬زۆری‮ ‬جەماوەری‮ ‬لەسەر بوو،‮ ‬تواناكەی‮ ‬وایكرد بە سەركەوتوویی‮ ‬لێی‮ ‬دەربچێت و ببێتە نموونەی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬بەهێز لە كوردستانێكی‮ ‬بەهێزدا‮.‬