خەبات: ساسان دەروێش: -
لە میهرەجانی نێو دەوڵەتی فیلمی عەرەبی لە وڵاتی مەغریب لە مەكناس پایتەختی سینەمایی عەرەبی ، دەرهێنەری كورد نەوزاد شێخانی لە نێو چەندین فیلمی بەشداربووی وڵاتانی عەرەبی و بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی ڕۆشنبیر و هونەرمەندی گەورە و بەرزی وڵاتانی عەرەبی باشترین خەڵاتی بە ناوی زەیتونی ئاڵتون بەدەستهێنا لە پێشكەشكردنی بەرهەمی دەرهێنانی فیلمی تورن ، كە هەر وەك دەرهێنەری كورد نەوزاد شێخانی بۆ خەبات گوتی ، خۆشحاڵ دەبم پەیامی سەركەوتنەكەمان لە خەباتەوە ڕابگەیەنم و سوپاسی نوسینگەی خەبات لە هۆڵەندا بكەین بۆ ئەم بەسەر كردنەوەیەمان ، جێگایی دڵخۆشیمە كە لەنێو ڕكابەرێكی زۆری چەندین فیلمی عەرەبی وڵاتان توانیمان خەڵاتی گەورەی میهرەجانەكە بەدەستبهێنم ، جێگایی خۆیەتی بڵێن نەوزاد شێخانی دەرهێنەری كورد ئەزمونێكی دەوڵەمەنی هەیە لە بواری سینەما و كاركردن تیدا كە ڕۆڵی گرنگی لە چەندین بەرهەمەدا هەیە وجێگا دەستی دیارە ولە دایك بووی دەڤەری شێخانی باشوری كوردستانە و ماوەی 23 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و لە كوردستان خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیاری مەدەنیە بووە و لە ئەڵمانیاش درێژەی بەخوێندن داوە لە بواری میدیا لە ئەكادیمیە میونشینی تەواوكردوە بۆ ئەم بەرهەمەشی نەوزاد شێخانی گوتی ، ئەمە یەكەم فیلمی سینەمایی درێژە كە ماوەكەی كاتژمێرێك و52 خولەكە لەسەر ژیانی ئیزیدی هاتۆتە بەرهەم كە خۆم خاوەنیم لە دەرهێنانی كە چیرۆكەكەی باس لە فرمان وهێرشەكان دەكات بەدرێژایی مێژووبۆ سەر ئیزیدیەكان كە دواترینیان لەلایەن تیرۆریستانی داعش بوو ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لە ژیان بەردەوامن و لەبەردەم جینۆساید و قڕكردنیاندا وەستاونەتەوە ، دیارە نەوزاد شیخانی چیرۆكی فیلمەكەی ئاراستەیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جیهانی دەكات لەبەردەم ئەم هەموو زوڵمەدا بێدەنگ مەبن ڕێگربن لە سڕینەوەیان لەسەر خاكی خۆیان و ئاوارەبوونیان بۆ ئەم بەرهەمەش دەرهێنەر كۆمەڵێك خەڵاتی تری وەرگرتوە ، و نەوزاد شێخانی گوتی ، زۆربەی زۆری وێنەكانی ئەم فیلمە لە نێوان ڕوسیا و ئەرمینیا و جۆرجیا و عێراق و كوردستانە ولە كۆتایشدا نەوزاد شێخانی گوتی ، دەمەوێت باسێكی ڕۆڵی ئەحمەد سلیڤانی بڵێم كە نزیكترین كەس بۆمن كە چەندین ساڵە پێكەوەین وەك هاورێ و دوو برا ، وێنەكانی فیلمەكە لە دووبەش پێكهاتووە كە لەسەدا نەوەتی لە جۆرجیا وشوێنەكان وێنەگیراوە و لەسەدا دەشی لە لالش وێنەیان گیراوە لەوێش بەسێ كامێراگیراوەكە یەكێكیان ئەحمەد سلیڤانی بوو كە بۆم ئەحمەد گەورەترین پاڵپشتە و هاوكارە لە زۆربەی زۆری كارەكانم لە پشتی كامێراوپەردە ، ئەوەی جێگایی خۆشحالیش بوو لەوێ نوێنەری كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی و كەناڵی عێراقیە بوو ئامادەبوانی ئاشنا كرد بە لۆگۆكانیان بەتایبەتی كوردستان تیڤی دووبارە سەركەوتووبن .









