چو سو هیۆن كاپتنی هەڵبژاردەی ئافرەتانی كۆریای باشوور دوای دەرچوونی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەبێ هیچ بردنەوە و بەرامبەربوونێك لە مۆندیالی ئافرەتانی 2019ی فرەنسا، دانی بەوەدانا كە تۆپی پێی ئافرەتان لە وڵاتەكەی زۆر بەلاوازی گەشە دەكات.
هەڵبژاردەی ئافرەتانی كۆریا لە گروپەكەی هیچ خاڵێكی بەدەست نەهێنا و هەرسێ یارییەكەیان دۆڕاند بەرامبەر فەرەنسا 0-4 گۆڵ، بەرامبەر نایجیریا 0-2 گۆڵ و دوا یاریشیان 1-2 گۆل بەرتمبەر نەرویژ دۆڕان، كە ئەمەش خراپترین بەشداری كۆریا بووە تا ئێستا لە مۆندیالەكانی ئافرەتاندا.
دوای گەڕانەوەشیان بۆ كۆریا، چو سو هیۆنی تەمەن 30 ساڵ بۆ رۆژنامەی چو سون ئیلبۆی كۆری گوتی: راستە ئێمە زۆر سوودمان لەو بەشدارییە وەرگرت، بەڵام هەست دەكەین كە تۆپی پێی ئافرەتان لە وڵاتەكەماندا زۆر بەلاوازی گەشە دەكات و ئەمەش لە مۆندیالی ئەمجارە بە ئاشكرا دەركەوت.









