خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین:-
‮”‬شایی‮” ‬نوێترین بەرهەمی‮ ‬هونەریی‮ ‬میرایە،‮ ‬كە ئاوازی‮ ‬لەلایەن هەڵكەوت زاهیرەوە بۆ دانراوە و لە تێكستی‮ ‬قادر ئەسعەدە.كاری‮ ‬ئەڕێنجمێنتی‮ ‬لەلایەن ئاریۆسەوە بۆ كراوە و لە دەرهێنانی‮ ‬بڕیار فەتاحە،‮ ‬وەكو دیاریی‮ ‬جەژن لە لەلاپەڕەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردۆتەوە.میرا‮ ‬یەكێكە لە گۆرانیبێژە لاوەكانی‮ ‬كوردستان،چەندین ئەلبوم و بەرهەمی‮ ‬هونەریی‮ ‬هەیە‮.‬