كتێبی مێژووی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق بە 242 لاپەڕە لە نووسینی كاكەمەد نەجمەدین عەلی كاروان شوانی كەوتە بەر دیدی خوێنەران، جەلال دەباغ پێشەكیی بۆ نووسیوە، كتێبەكە بەسەر 21 بەشدا دابەش كراوە بەم شێوەیە: بەشی یەكەم/ سەرەتای سەرهەڵدانی بیری سۆسیالیستی لە عێراقدا، بەشی دووەم / دامەزراندنی بازنە ماركسییەكان، بەشی سێیەم/ پاككردنەوەی حزبی حزب لە كەرتكاری، بەشی چوارەم/ بەستنی یەكەم كۆنگرەی حزبی شیوعی عێراق، بەشی پێنجەم/ گرتنی هاوڕێ فەهد و حاز و صارم، بەشی شەشەم/پەیمانی پۆرتسمۆس، بەشی حەوتەم/ رۆڵی حزبی شیوعی عێراق لەناو رێكخراوە پیشەییەكاندا، بەشی هەشتەم/ راپەڕینی تشرینی دووەمی 1952? بەشی نۆیەم/ ئیشكردنی حزبی شیوعی عێراق لەناو سوپادا، بەشی دەیەم/ سەركەوتنی شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 بەشی یانزەیەم/ هەڵوێستی حزبی شیوعی عێراق دوای سەركەوتنی شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958، بشی دوازدەیەم/ كودەتای شەواف، بەشی سێزدەیەم/ حزبی شیوعی عێراق و مەسەلەی دەسەڵاتی ساڵی 1959 بەشی چواردەیەم/ رۆڵی ئەفسەرە شیوعییەكان لەناو سوپادا، بەشی پازدەیەم/ كارەساتی كەركووك ساڵی 1959بەشی شازدەیەم/ سەرەتای دەركەوتنی رووخانی شۆڕشی 14ی تەموز، بەشی حەڤدەیەم/ حزبی شیوعی عێراق و مەسەلەی كورد، بەشی هەژدەیەم/ دەستپێكردنی كودەتا، بەشی نۆزدەیەم/ حزبی شیوعی عێراق و خەباتی چەكداری، بەشی بیستەم/ پێكهێنانی بەرەی نیشتمانی نێوان حزبی شیوعی عێراق و حكوومەتی عێراق، بەشی بیست و یەكەم/ تێكچوونی بەرەی نێوان حزبی شیوعی عێراق و حكوومەتی عێراق. دەست خۆشی لە نووسەر دەكەین و خەرمان بەرەكەت.









