‮شەوانە ژمارەیەك لە شێخ و موریدانی‮ ‬تەریقەتی‮ ‬نەقشبەندی‮ ‬لە خانەقای‮ ‬سیراجەدین لە دەربەندیخان كۆدەبنەوە،‮ ‬بەشێك ئەو كەسانەی‮ ‬لەو ئەڵقەی‮ ‬زیكرەدا بەشدارن لە شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراقەوە هاتون‮ ‬،‮ ‬زۆرجار موریدانی‮ ‬ئەم تەریقەتە لە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و جیهانیشەوە سەردانی‮ ‬خانەقاكە دەكەن و بەشدار دەبن لە ئەڵقەی‮ ‬زیكر و حاڵی‮ ‬خانەقاكەدا.مەجید سەعید پێنجوێنی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬دكتۆرای‮ ‬هەیە و‮ ‬یەكێكە لە مامۆستایانی‮ ‬ئاینی‮ ‬شوێنكەوتووی‮ ‬تەریقەتی‮ ‬نەقشبەندی،‮ ‬ئەو كە لە كۆڕی‮ ‬ئەڵقەی‮ ‬زیكری‮ ‬خانەقاكەدا ئامادەیی‮ ‬هەیە گوتی‮: “‬شەوانە بە بەردەوام لە خانەقای‮ ‬حەزرەتی‮ ‬شێخی‮ ‬سیراجەدین لە دەربەندیخان بە سەرپەرشتی‮ ‬مامۆستا شێخ حسەین كە وەكیلی‮ ‬شێخ عوسمانی‮ ‬سیراجەدینە زیكر و‮ ‬یادی‮ ‬خودای‮ ‬تێدا دەكرێت لەسەر رێگای‮ ‬تەریقەتی‮ ‬نەقشبەندی،‮ ‬لە هەمووشار و شارۆچكەكان خانەقا و حوجرە و مەدرەسە هەیە و لەو شوێنانە سەدان فەقێ پێگەیشتوون و ئێستا لە مزگەوتەكان خزمەت دەكەن‮”.

‬ئەو گوتی‮: “‬مرۆڤ لە سیمایدا هەرچۆن بێت ئەوا خودای‮ ‬گەورە بۆ سیمای‮ ‬ناڕوانێت و سەیری‮ ‬ناخی‮ ‬دەكات،‮ ‬بۆیە ئەهلی‮ ‬تەسەوف ئەهلی‮ ‬تەزكییەیە‮”.‬مەجید سەعید پێنجوێنی‮ ‬هەروەها گوتی‮: “‬ئیستانبوڵ سەنتەر و شوێنی‮ ‬نیشتەجێبونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬شێخ عوسمان سیراجەدینە و ئارامگای‮ ‬ئەوە،‮ ‬ئەو شارە سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬خەلافەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بووە،‮ ‬ئارامگا و جێگا و شوێنی‮ ‬تەریقەتەكانە بەتایبەت تەریقەتی‮ ‬نەقشبەندی‮ ‬كە حەزرەتی‮ ‬شێخ عوسمانی‮ ‬سیراجەدین لەوێ دانیشتووە و مورید و شوێنكەوتوویەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەبووە و تائێستاش هەماهەنگیمان هەیە پێكەوە‮”. ‬ئەو ئاماژەی‮ ‬بەوەش كرد،‮ “‬لە هەموو شار و شارۆچكەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق سەردانی‮ ‬ئەم خانەقایە دەكەن و بەبۆنەی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬مامۆستا شێخ حسەینەوە،‮ ‬تەنانەت لە توركیا و ئێران و وڵاتانی‮ ‬ئەورووپاش میوانمان هەیە و شەوانە بە بەردەوامی‮ ‬زیكر و ئەوراد لەم خانەقایە هەیە و بەشداری‮ ‬تێدا دەكەن‮”.‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬شوێنكەوتووانی‮ ‬تەریقەتی‮ ‬نەقشبەندی‮ ‬هەیە و لە شارو شارۆچكەكانی‮ ‬هەرێم خانەقا و كۆڕی‮ ‬زیكر و حاڵیان‮.