خهبات: وریشە عومەر –
ـ هەمووئازارێك وەك سەرئێشە ، ئازاری پشت ، سك ئێشە دەبێتە هۆی بێزار كردنی مرۆڤ و پێویستە بە شێوازێكی زانستی هەوڵ بدەین ئازارەكەمان نەمێنێت : بێگومان دەرمانی ئازارشكێن یەكێكە لە ڕێگا سەرەكیەكان ،بەڵام كۆمەڵێك هەڵەی باو هەیە كە بەردەوام لە لایەن هەندێ لە هاوڵاتیانەوە دووبارە دەكرێتەوە و زیانی بۆ تەندروستی و ژیانی ئەو كەسانە هەیە ،لەبارەیەوە د .هەڤین كەمال شاه محمد پسپۆڕ ی بێهۆشكاری و ئازار شكاندنلەلاپەڕەی ی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەم شێویە چەند هەڵەیەكی دیاری بەكارهێنانی دەرمانی ئازارشكانی خستۆتە بەرچاو:
هەڵە باوەكان لە كاتی بەرهێنانی دەرمانە ئازار شكێنەكان
ـ ئەگەربە یەك دەنك باش نەبم ئەوا بە دوو یان سێ دەنك زۆر باشتر دەبم، زیاتر كردنی بڕی دەرمان گەرەنتی نەمانی ئازار یا خێراتر چارەسەری ناكات بگرە بە پێچەوانەوە ئەگەری ڕوودانی زیانە لاوەكیەكانی دەرمانەكە زیاد دەكات و ڕەنگە دەنكی دووەم یان سێەم كاریگەریە باشەكانی دەنكی یەكەم نەهێڵێت ؟
خواردنی دوو دەرمانی ئازار شكێن بە یەكەوە لە هەمان كات
هەموو دەرمانێك میكانیزامی كاركردنی تایبەت بە خۆی هەیە كە جیاوازە لە دەرمان دیكە، بەسەریەكەوە خواردنی دوو جۆر دەرمانی ئازارشكێن ڕەنگە هیچ سوودی نەبێت و زۆربەی جار زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەێنێت؟
ــ بەكارهێنانی دەرمانێك كە پزیشك بۆ كەسێكی تری نووسی بێت ، ئەگەری هەیە ئەو دەرمانە بۆ تۆ گونجاو نەبێت ؛ هەرچەندە نیشانەكانی نەخۆشیەكەی لە تۆ بچێت ،تۆش بە هەمان شێوە دەرمانی تایبەت بە خۆت مەدە بە كەسانی تر؟
ـ لێخوڕینی ئوتۆمبیل پاش خواردنی هەندێ جۆری دەرمانی ئازارشكێن : چونكە ئەگەری ئەوە هەیە گێژ بوون و لێڵی لە بینین و دابەزینی شەكرە و دابەزینی فشاری خوێن یان بەرزبووەنەوە یان كاریگەری لاوەكی لێ بكەوێتەوە كە توانای لێخورینی ئوتۆمبیلت نەبێت؟
ـ خواردنی دەرمانی ئازار شكێن لەگەڵ دەرمانی نەخۆشی دیكە بە یەكەوە لە هەمان كات دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەری هەر دوو دەرمانەكە و زیاد بوونی كاریگەری لاوەكی و مەترسی بۆ سەر تەندروستی؟









