غازی‮ ‬حەسەن
ڕۆژ بەڕۆژ قەیرانی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و ئێران بەرەو ئاڵۆزی‮ ‬پتر دەچێت،‮ ‬كردەی‮ ‬تەقاندنەوەی‮ ‬چەند كەشتییەك گومانی‮ ‬دروستكرد،‮ ‬كە ئێران دەستی‮ ‬لە كردەوەكەدا هەبێت،‮ ‬بەڵام خستنەخوارەوەی‮ ‬فڕۆكەیەكی‮ ‬بێ فڕۆكەوانی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لەلایەن ئێران هیچ گومانێكی‮ ‬نەهێشت و دۆخەكەی‮ ‬خستە بەردەم چەندین ئەگەری‮ ‬ترسناك و گومانەكانی‮ ‬كردە هەقیقەت‮. ‬یەكێك لەو ئەگەرانە گورزی‮ ‬سەربازی‮ ‬و هێرشە بۆ لێدانی‮ ‬ئێران و سنوورداركردنی‮ ‬هەڕەشە و دەسەڵاتیەتی‮ ‬لە ناوچەكەدا‮.‬

پرسیاری‮ ‬هەرە گرینگ ئەوەیە ئایا ئێران پاروێكی‮ ‬هێندە چەورە بە ئاسانی‮ ‬هێرشی‮ ‬بكرێتە سەر،‮ ‬یان ئێران هێندە گەورە و بەهێزە بتوانێت بەرگەی‮ ‬جەنگێكی‮ ‬ئەلەكترۆنی‮ ‬و پێشكەوتووی‮ ‬سەربازی‮ ‬بگرێت؟‮. ‬گەلێك شرۆڤەكار ئێرانییەكان بە زیرەك دادەنێن،‮ ‬لەكاتێكدا خستنەخوارەوەی‮ ‬فڕۆكە ئەمەریكییەكە بەكارێكی‮ ‬ژیرانە و هەنگاوێكی‮ ‬سەركەتوو دانانرێت.بەرپرسانی‮ ‬ئێران‮ ‬ڕایانگەیاند ئەوان فڕۆكە ئەمەریكییەكەیان خستۆتە خوارەوە،‮ ‬ئەم‮ ‬ڕاگەیاندنە ئەمەریكای‮ ‬تووشی‮ ‬دۆخێكی‮ ‬دەروونی‮ ‬ئاڵۆز كردووە،‮ ‬چونكە ئەم‮ ‬ڕاگەیاندن و هێرشە بە واتای‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئێران و لاوازی‮ ‬ئەمەریكا دێت و گوشارەكان پێچەوانە دەكاتەوە،‮ ‬لەهەمان كاتدا لوتشكانی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ترەمپ و هەڕەشەكانی‮ ‬دەگەیەنێت،‮ ‬بۆیە ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی‮ ‬ئەمەریكایە،‮ ‬دەبێت بڕیار بدات چۆن مامەڵە لەگەڵ كار و كردەوەی‮ ‬ئێران بكات،‮ ‬خستنەخوارەوەی‮ ‬فڕۆكەكە سنووری‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬بەزاند.ترەمپ‮ ‬ڕایگەیاند دە خولەك پێش جێبەجێكردنی‮ ‬هێرشكردنە سەر چەند بنكەیەكی‮ ‬ئێران،‮ ‬بڕیاری‮ ‬هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬هەڵوەشاندۆتەوە،‮ ‬ئەم قسەیە بەواتای‮ ‬بڕیاری‮ ‬جەنگ دێت،‮ ‬بەڵام بڕیارەكەی‮ ‬ترەمپ ناوچەكەی‮ ‬لە گڕگرتنی‮ ‬ڕۆژهەڵات پاراست،‮ ‬واتە ئەمەریكا لەهەر چركەیەك بیەوێت بڕیاری‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬هەیە‮. ‬بەمەش گریمانەی‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬جەنگ لەهەموو كاتێكدا وەكو كارتێك و ئەگەرێكی‮ ‬كراوە دەمێنێتەوە‮. ‬لەهەمان كاتدا ئەم كردارەی‮ ‬ئێران هانی‮ ‬ئەمەریكا دەدات،‮ ‬سزای‮ ‬ئابووری‮ ‬پتر لەدژی‮ ‬ئێران بچەسپێنێت و خێراتر هزر لەپێكهێنانی‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ سنوورداركردنی‮ ‬ئێران بكاتەوە.ئەمەریكا بڕیاری‮ ‬گۆڕینی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئێرانی‮ ‬نییە،‮ ‬تاكو ئێستا دەیەوێت خووڕەوشتی‮ ‬ئێران بگۆڕێت،‮ ‬هاوبەش و گرووپە چەكدارەكان سنووردار بكات،‮ ‬بەڵام ئەمانە هیچیان بەتەنیا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬سزای‮ ‬ئابووری‮ ‬و گوشاری‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬بەدی‮ ‬نایەت ئەگەر هێز بۆ سنوورداركردنی‮ ‬سەرچاوەكانی‮ ‬هەڕەشە لەلایەن ئێرانەوە بەكار نەهێنرێت‮.‬

سیناریۆكانی‮ ‬ئەم ناكۆكی‮ ‬و ململانێیانە زۆرن،‮ ‬هیچ مەرج نییە ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬گوشارەكان جەنگ بێت،‮ ‬بەڵام نابێت لەبیری‮ ‬بكەین هەندێكجار مەسەلە بچووك و كارتە كاتی‮ ‬و گوشارە لاوەكییەكان بۆ شتی‮ ‬جددی‮ ‬و گەورە دەگۆڕێن لەناكاوێكدا لەدەست دەردەچن و دەبنە مایەی‮ ‬تەقاندنەوەی‮ ‬دۆخەكە‮. ‬ترەمپ لەیەك كاتدا زمانێكی‮ ‬توند و هێرش ئامێز و هەروەها گفتوگۆ و چارەسەری‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬بەكاردەهێنێت،‮ ‬ئەمە ئێرانی‮ ‬تووشی‮ ‬دۆخێكی‮ ‬ئاڵۆز و ناجێگیر لەبیركردنەوە كردووە،‮ ‬لەبیری‮ ‬نەكەین كاردانەوەكانی‮ ‬ئێرانیش بۆ ئەمەریكا چاوەڕوان نەكراوە‮. ‬دوور نییە ئەم شتە بچووكانە كۆنترۆڵ و دان بەخۆداگرتن لەدەست بدات و دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی‮ ‬و تەقینەوە ببات‮.‬

بەدووری‮ ‬مەزانن ئەمەریكا بۆ ترساندن و شكاندنی‮ ‬شكۆی‮ ‬ئێران ژمارەیەك بنكە و ناوەندی‮ ‬هەستیاری‮ ‬سوپای‮ ‬ئێران موشەك باران بكات‮. ‬گورزێك لەمیلیشیا و هێزە توندڕەوەكانی‮ ‬سەر بەئێران لەناوچەكە بدرێت،‮ ‬سزا ئابوورییەكان بۆ داڕمانی‮ ‬ناوەخۆی‮ ‬تاران و پەرەپێدانی‮ ‬بێزاری‮ ‬خەڵك توندتر بكرێت،‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬لەدژی‮ ‬ئێران پێكبهێنرێت‮. ‬عێراق‮ ‬یەكێكە لەخاڵەكانی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و ئێران،‮ ‬بۆیە دوور نییە ئێران بەرەی‮ ‬ڕووبەرووبوونەوەی‮ ‬ئەمەریكا بەكردەوە بۆ نێو عێراق بگوازێتەوە‮. ‬گروپێك لەنێو ئەمەریكا و گرووپێكی‮ ‬دیكەش لەنێو ئێران هەن لەگەڵ بەكارهێنانی‮ ‬هێزن،‮ ‬ئەمانە هەر‮ ‬یەكەیان لەپێناو ئامانجێك بڕیار دەدەن‮. ‬ترەمپ بەرەو هەڵبژاردنە دۆخی‮ ‬ئێران دەقۆزێتەوە بۆ بەدیهێنانی‮ ‬دەنگی‮ ‬پتر،‮ ‬ئێرانیش دەیەوێت ترەمپ و دیاردەی‮ ‬ترەمپ بشكێنێت،‮ ‬لەبیری‮ ‬نەكەین گرووپێكی‮ ‬ئێرانی‮ ‬هەن،‮ ‬پێیان وایە ئەم ناكۆكیانە دەرفەتێكە بۆ دەربازبوون لەدەسەڵاتی‮ ‬ئێستای‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬بۆیە برەو بەپەرەسەندنی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬لەدژی‮ ‬ئەمەریكا دەدەن‮. ‬واتە بەرە ناوەخۆییەكانی‮ ‬هەردوو وڵات بەئامانجی‮ ‬جیاواز كار لەسەر ناكۆكییەكان دەكەن‮.‬

دۆخەكە لەكوڵانە،‮ ‬بۆنی‮ ‬دووكەڵێكی‮ ‬چڕی‮ ‬پەرەسەندنی‮ ‬ململانێكان دێت،‮ ‬سات بەسات ئاڵۆزی‮ ‬و مەترسی‮ ‬تەقینەوەی‮ ‬گرفتەكان هەست پێ دەكرێت،‮ ‬هەرچەندە هەڵگیرسانی‮ ‬شەڕ‮ ‬بەرپرسیارەتییەكی‮ ‬گەورە و چارەنووسسازە،‮ ‬بەڵام هیچ مەرج نییە ئەوانەی‮ ‬دۆخەكە گڕ‮ ‬دەدەن بەرپرس بن‮. ‬دۆخەكە وەكو بەرمیلێكی‮ ‬پڕ‮ ‬بارووت وایە،‮ ‬تەنیا گڕدانی‮ ‬دنكە شقاتەیەكی‮ ‬پێویستە‮. ‬