سەگڤان هالو
دوای ئەنجامەكانی پڕۆسەی دەنگدانی ئەم دواییەی پەرلەمانی كوردستان كە تیایدا پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەیێكی بێ ڕەكابەر لە گوڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا 45 كورسی بەدەستهێنا بە جیاوازییەكی زۆر لە گەڵ لایەنە سیاسییەكانی تر، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان مافی ڕەوای خۆیەتی پۆستە سیادیەكان وەربگرێت وەك براوەی یەكەم ببێتە لایەنێكی سەرەكی بۆحكومڕانی كردنی هەرێمی
شایانی باسە ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی كە بە ئەندازیاری ئاوەدانی و سەركردەی خۆبەخاوەن زانی گەل و وڵات ناسراوە، لە هەمان كاتیشدا سیاسەتمەتدارو دیپلۆماتێكی سەركەوتووە و دەتوانێت گەلەكەی لە قەیرانە سەخت و دژوارەكان ڕزگار بكات و خاوەن ئەزمونێكی دەوڵەمەندە لە ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان.
بۆیە هەڵبژاردنی بەڕێزیان بۆ سەرۆكایەتی كردنی هەرێمی كوردستان خوی لەم پڕنسیپە دیموكراسییەدا دەبینێتەوە، ئەویش پرنسیپی دانانی كەسی شیاو لە شوێنی گونجاودا كە بێگومان سەركردەیێكی شارەزا و لێهاتوو و بەئەزمون و شیاوە بو شوێنێكی وەها هەستیار.
ڕێزدار مەسڕور بارزانیش كە ڕاسپێردراوە بو پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەك سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڕێزیان كەسایەتییەكی سیاسی، كارگێڕی، دیپلۆماسی، ئەمنی سەركەوتووە و ئەوەی سەلماندووە بۆ ناوخۆ و دەرەوە كە خاوەن نوانایێكی زۆرە و كەسایەتیەكی زور شیاوە بو ئەم پۆستە جەنابی مەسروو بارزانی كە دەیان ساڵە قوڕسترین ئەركی پێ سپێدرابوو بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستاوە و توانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بپارێزێت و سەركەوێت بە سەر ناحەزان و نەیارانی كورد كوردستاندا و مایەی شانازی هاونیشتمانیانی كوردستانە.
بویە بە دڵنیاییەوە ئەم دوو سەركردە مەزن و لێهاتووە دەتوانن لە چوار ساڵی ئایندەدا كوردستانێكی بە هێز و گەشەسەندوو بونیادبنێن و هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە ببەن.









