د. هۆشیار مزەفەر عەلی ئەمین
پارتی لە خۆیدا بزوێنەری بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كوردە، هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا و لە دوا رۆژیشدا هەر وا دەمێنێتەوە. بەوپێیەش، كە پارتی لەوەتەی لەسەر دەستی مستەفا بارزانی و هاوەڵانی دامەزراوە تا ئەمڕۆش خۆی بە خاوەنی كوردستان دەزانێت، تێدەكۆشێت لەپێناو هێنانەدی خەونە لەمێژینەكەی.
هەروەها لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی بۆ كورد و كوردستان تێكۆشاوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە هیچ یەك لە سەردەمە جیاجیاكانی عێراق درێخی نەكردووە. پارتی بەسەركردایەتی بارزانی هەنگاوێكی زۆری سیاسیی و كۆمەڵایەتی ناوە و بە كردەوەكانی زۆربەی كوردستانیانی لە دەوری خۆی كۆكردۆتەوە و لێی رازیبوونە.
هەر لە سەرەتای 1991 و 2003 و 2014 و 2017 واتە لە قەیرانەكان و بەتایبەتی كۆچڕەوە مەزنەكەی دوای جەنگی كەنداوی دووەم و رووخانی رژێم و هاتنی داعش و لەناوچوونییەوە. پارتی بەپێی دۆسیە رەسمییەكانی: حزبێكی دیموكراتی نیشتمانپەروەرە و بڕوای بە مافی مرۆڤ و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و ئازادیی تاك و مافی میللەتی كورد و نەتەوەكانی دیكەی هەیە.پارتی بەپێی ئەو بنەمایانە خەبات دەكات، كە مسعود بارزانی لەپێناوهێناندییان خەباتی نەپساوەی كردووە. بێگومان بنەمایەكانیش زانستین، شێوازی ئاشتیانە و دیموكراسی پیادە دەكات، كە لەتەجرەبەكانی بزاڤی رزگاریخوازیی میللەتی كورد و كولتووری نیشتمانی و تێكۆشانی بارزانی بۆی بەجێماوە. ئەمڕۆ سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی وەزیران لەلایەن رێزداران نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بنیاتدەنرێنەوە و بەم جۆرە دەبینین پارتی خۆی نوێدەكاتەوە و حزبێكی نوێخوازە و ئەمانە نەك هەر سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران نوێ دەكەنەوە، بەڵكو پارتیش نوێدەكەنەوە، ئەمەش لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش روویداوە و روودەدات. پارتی لە رووی سیاسییەوە ئامانجێكی هەیە، كە سەرۆك مسعود بارزانی لە یەك لە هەڤپەیڤینەكانی لەگەڵ كەناڵی عەرەبییە گوزارشتی لێ كردووه:
ئامانجی سیاسیم لە ساڵی 1962 ەوە هێنانەدی سەربەخۆییە بۆ میللەتەكەم.
هەروەها ئامانجی پارتی پێشتر و دواتریش ئەمە بووە. هەروەها حكوومەت بەپێی تێڕوانینی نێیرڤان بارزانی پاش ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، كە لە ماوەی ساڵانی داهاتوو كار دەكەین لەپێناو دووبارە بنیاتنانەوەی هەیكەلی پێشمەرگە و زیادكردنی رێكخستنەكانی و پاڵپشتیكردنی بزووتنەوەی چاكسازی لەناو داوودەزگەكانی وەك بەشێك لە رێكخستنی بەرگری عێراقی.
هەروەها جەختی لە قوربانییەكانی پێشمەرگە كردووەتەوە و هەروەك بەڵینیشی داوە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا بەهێز بكات و تێبكۆشێت لەپێناو نەهێشتنی ناكۆكییەكان و پارێزگاریكردن لە پەیوەندییەكانی دراوسێیەتییەكی باش لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و لەسەر بنچینەی بەرژەوەندیی هاوبەش دا. لەبارەی دیاریكردنی تێڕوانینی حكوومەت و حزب و كۆمەڵگەوە دەڵێ: ” ئەلتەرناتیڤێكی دیكە نییە جگە لە رێزگرتنی دەستوور و جێبەجێكردنی مادەكانی بۆ ئەوەی نەهامەتییەكانی شنگاڵ و موسڵ دووبارە نەبێتەوە”. لەبارەی تێڕوانینی حكوومەت جەخت لەوە دەكاتەوە، كە زەروورە پارێزگاری لە رۆشنبیری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی هاوبەش بكرێت لەنێوان تەواوی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان و جەختیش لەوە دەكاتەوە، كە حكوومەت هەوڵی پتەوكردنی خزمەتگوزارییەكانی تەواوی هاونیشتمانیانی هەرێم دەدات. سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەڵێ:” داهاتی هەرێمی كوردستان بەوە دەوڵەمەندە پێویستە زیاتر وەبەربهێنرێت لەپێناو خزمەتكردنی گەلی كوردستان”. ئەمەش كۆكە لەگەڵ تێڕوانینی مسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە پێی وایە پێویستە دەزگەیەكی سەرۆكایەتی وەزیرانی پیشەگەرانە دابمەزرێت بۆ دابینكردنی دواڕۆژی هەرێم. بۆ ئەم مەبەستەش پشت بە تێڕوانینی كۆن و نوێی پارتیمان دەبەستین بۆ حكوومەتی هەرێم و دامودەزگەكانی سەرۆكایەتی وەزیران. ئەویش ئەوەیە، كە سەرۆك مسعود بارزانی پلانی بۆ داڕشتووە لە كۆی تێڕوانینەكانی بۆ حكوومەت و كارگێڕییەكەی.
بەم جۆرە ئەمڕۆ خەریكە پارتی هەردوو رێكخراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی وەزیران بنیاتدەنێتەوە و ئەم ئەركەش یەكێكە لە ئەركە فرەكانی ئەو خەونەی، كە هەیەتی بۆ كوردستان، كە ئێمەش لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان خەونی پێوە دەبینین.
❊ سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن، كۆلیژی ئاداب زانكۆی سەلاحەدین.
– بە زمانی عەرەبی تایبەت بۆ (خەبات) نووسراوە و شوان سەرابی وەرگێڕاوهتهوه بۆ كوردی









