خەبات: تریفە ئازاد –
پاش ئەوەی‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەڵبژێراوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سوێندی‮ ‬یاسایی‮ ‬خوارد‮. ‬لە‮ ‬12ی6ی2019 نێچیرڤان بارزانی‮ ‬یەكەم فەرمانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬دەركرد بە راسپاردنی،‮ ‬بەرێز مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬هەڵبەت نێچیرڤان بارزانی‮ ‬وەكو قوتابییەكی‮ ‬چالاك و دڵسۆزی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬و خەباتگێرێكی‮ ‬بە ئەزموون لە بواری‮ ‬سیاسەت و دەوڵەتداری‮ ‬و حوكمڕانیدا،لەتوانایدایە سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكاتە چەترێكی‮ ‬كۆكەرەوەی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كوردستان بۆ هەموو لایەنە سیاسییەكان و هەموو نەتەوە و ئایین و ئاینزا كانی‮ ‬كوردستان بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان بە دەستەجەمعی‮ ‬و ئاراستەیەكی‮ ‬هاوبەش،‮ ‬بەهێزەوە بەرەو ئایندەیەكی‮ ‬گەش هەنگاوبنێت‮. ‬هەروەها بە راسپاردنی‮ ‬بەرێز مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دڵنیادەكرێنەوە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەخوازێ كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بونیاد بنێت بۆ ئەوەی‮ ‬هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬لە كوردستاندا بەرجەستە ببێت‮. ‬بەم شێوەیە پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حكومڕانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكەم هەنگاوی‮ ‬خۆی‮ ‬نا‮. ‬لەم رووەوە رۆژنامەی‮ ‬خەبات لەم تەوەرەدا راو بۆچوون و خواست و داواكاریی‮ ‬شارەزایان و پسپۆران و هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان بۆ حكوومەت و كوردستانیان دەخاتەڕوو‮.‬

دەبێت حكومەت پایەی‮ ‬پەروەردە و فێركردن لە كۆمەڵگا بەبەرزی‮ ‬بهێڵێتەوە
لە سەرەتا دا مامۆستا‮ ‬ڕەسوڵ محمدامین بەڕێوبەری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬مەخمور لە بارەی‮ ‬گرینگیدان لە حكوومەتی‮ ‬داهاتوو بە بواری‮ ‬پەروەردە لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬بێگومان ژێرخانی‮ ‬زانستی‮ ‬هەر گەل و وڵاتێك لەسەر بناغەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬خوێندن بونیادنراوە ئەگەر سیستەمی‮ ‬خوێندن سیستەمێكی‮ ‬نوێ و زانستی‮ ‬و بابەتی‮ ‬و واقیعی‮ ‬بێت و دەرهاویشتەی‮ ‬واقیعی‮ ‬كۆمەڵگە و پێداویستییەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئەو سەردەمە بێت‮ ‬،‮ ‬بێگومان زەمینەیەكی‮ ‬لەبار و گونجاو بۆ تێگەیاندن و پێگەیاندنی‮ ‬كەسانێكی‮ ‬زانا و دانا و شارەزا و بلیمەت دەرەخسێنێ و دەبێتە هۆی‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬كۆمەڵگە لەجەقبەستوویی‮ ‬و بەستەڵەكی‮ ‬هزری‮ ‬و مەعریفی‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەگەر سیستەم‮ ‬،‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬سەقەت و ناتەواو بێ و كەم و كوڕی‮ ‬و خەوشی‮ ‬تێدابێت و لەسەر بنەمای‮ ‬زانستی‮ ‬دانەڕێژڕابێت‮ ‬،‮ ‬ناتوانێ ببێتە خاڵی‮ ‬وەچەرخان بۆ بەرەو پێشبردنی‮ ‬كۆمەڵگە،‮ ‬پەندێكی‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە دەڵێت‮: ‬هاوێشتنی‮ ‬بەردی‮ ‬گەورە نیشانەی‮ ‬نەپێكانە‮ ‬ئەم پەندە ئەو وانەیەمان پێ دەدات كەمرۆڤ هەرگیز پەنا بۆكارێك نەبات كە لەدەرەوەی‮ ‬تواناكانی‮ ‬دابێت‮ ‬،‮ ‬واتە جۆری‮ ‬كارەكە لەگەڵ ئاست و تواناهزری‮ ‬و جەستەیی‮ ‬و زانستییەكانی‮ ‬قوتابی‮ ‬تێكنەكاتەوە و نەتوانێ لە بیاڤی‮ ‬كاركردندا پراكتیزەیان بكات و بەگشتی‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬پاشكەوتنی‮ ‬ئاستی‮ ‬پەروەردە و فێركردن دەگەرێتەوە بۆ ئەم كێشەو گرفتە سیاسییانەی‮ ‬لەم چەندساڵەی‮ ‬ڕابردوودا باڵی‮ ‬كێشاوە بەسەر‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە تایبەت عێراق و تا ئاستێك هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك بوونی‮ ‬چەندین‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و پەرەسەندنی‮ ‬مادەهۆشبەرەكان كە بەشێوەیەكی‮ ‬ڕاستەوخۆ كاریگەری‮ ‬نێگەتیڤی‮ ‬لەسەر سێكتەری‮ ‬پەروەردە و لایەنی‮ ‬دەروونی‮ ‬مامۆستاو قوتابیان هەبوو لەپاڵ ئەمەشدا نەبوونی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬گونجاو و دروست كە لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا چەندین سیستەم گۆرانكاری‮ ‬پێكراوە و نەبوونی‮ ‬ژینگەیەكی‮ ‬تەندروست و چاودێری‮ ‬نەكردنی‮ ‬قوتابی‮ ‬لەلایەن خێزان و قوتابخانەوە و هەبوونی‮ ‬كەمتەرخەمی‮ ‬لەپێداویستی‮ ‬و كەل و پەلی‮ ‬پێویست لەقوتابخانەكان و نەبوونی‮ ‬پلانی‮ ‬تایبەت لەلایەن خودی‮ ‬قوتابیەوە‮ ‬كەس ناتوانێ رۆلی‮ ‬زانكۆكان لەپرۆسەی‮ ‬خوێندندا نادیدە بگرێت‮ ‬،‮ ‬چونكە ئاستی‮ ‬وشیاری‮ ‬و هزری‮ ‬و مەعریفی‮ ‬و زانستیی‮ ‬خەڵك و بەها ئەخلاقیی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و كەلتووریی‮ ‬و فەرهەنگییەكانی‮ ‬زانكۆكان‮ ‬،‮ ‬كارییگەریان لەسەر بونیادنانی‮ ‬كەسایەتیی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە هەیە‮.

‬هەربۆیەش لەم‮ ‬ڕووەوە جیاوازییەكی‮ ‬زۆر لەنێوان زانكۆكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت و زانكۆحكومیەكان بەدی‮ ‬دەكرێت‮ ‬،‮ ‬زانكۆ حكومییەكان لەڕووی‮ ‬زانستی‮ ‬و مەعریفییەوە دواكەوتوون و سیستەمی‮ ‬خوێندن تیایدا كۆنباو‮ ‬تقلیدی‮ ‬یەو بەشێوەیەكی‮ ‬كلاسیكی‮ ‬بەرێوە دەجێت بەڵام خوێندن لەزانكۆكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت‮ ‬،‮ ‬لەئاستێكی‮ ‬هەرە بەرز و مۆدێرن دایە و رۆژانە بەدەیان داهێنانی‮ ‬زانستی‮ ‬و نوێ بەهۆی‮ ‬ئەو سیستەمەوە دێننە ئاراوە و سیستەم لەسەر بنەما زانستییەكان دارێژراوە و ساڵانە گۆڕانی‮ ‬ڕیشەیی‮ ‬بەسەر پرۆگرامەكان دێت‮ ‬،‮ ‬ئالێرە دا بۆمان دەردەكەوێت بەهۆی‮ ‬پشتگوێ خستنی‮ ‬زانكۆ حكومییەكان و بوونی‮ ‬چەند زانكۆیەكی‮ ‬تازە دەركەوتووی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت هۆكاری‮ ‬سەرەكییە بۆ پاشكەوتنی‮ ‬زانكۆكانی‮ ‬كوردستان لەلیستی‮ ‬زانكۆ جیهانییەكان‮ ‬،‮ ‬لەداڕشتنی‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬بەزانستی‮ ‬كردنی‮ ‬كۆمەڵگە‮ ‬،‮ ‬بەرپرسیارەتییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەئەستۆ دایە‮ ‬،‮ ‬بۆیە چەندە حكومەت بەتەنگ زانست و مەعریفە و خوێندنەوە بێت،‮ ‬ئەوەندە كاروانی‮ ‬زانست و زانیاری‮ ‬بەئاراستەیەكی‮ ‬ڕاست و دروستدا دەڕوات و خوێندن‮ ‬ڕێچكەی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خۆی‮ ‬وەردەگرێ و توانا هزری‮ ‬و جەستەیەكانی‮ ‬چین و توێژەكانی‮ ‬كۆمەڵگە دەخاتە گەڕ‮ ‬بۆ جوانكردنی‮ ‬دیمەنەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬شارستانی‮ . ‬بەڵام ئەگەر حكومەت بەجددی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر زیندووكردنەوەو پایەداركردن و چەسپاندنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬خوێندن نەكات‮ ‬،‮ ‬ناتوانێ هەنگاوی‮ ‬كڕداری‮ ‬بۆ بنەبركڕدن و نەهێشتنی‮ ‬نەفامی‮ ‬و نەزانی‮ ‬و پاشاگەردانی‮ ‬و دواكەوتوویی‮ ‬بهاوێژێ و‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬وشیار بكات و سەروەریی‮ ‬و شكۆمەندیی‮ ‬یاساكان و زانست بپارێزێ‮ ‬،‮ ‬بۆیە دەبێت حكومەت پایەی‮ ‬پەروەردە و فێركردن لە كۆمەڵگا بەبەرزی‮ ‬بهێڵێتەوە‮.‬

زۆربەی‮ ‬زانكۆكانمان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬باڵەخانە و پێداویستییەكانی‮ ‬خوێندنەوە وێرانن
دكتۆر شوان محەمەد ئەمین خۆشناو مامۆستا لە زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین كۆلێژی‮ ‬ئاداب بەشی‮ ‬مێژوو لە بارەی‮ ‬گرنگی‮ ‬دانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتوو بە زانكۆكان لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮: ‬گۆڕانكاریی‮ ‬و پەرەسەندنە زانستییەكان و پرۆسێسی‮ ‬پەروەردە و خوێندنی‮ ‬باڵا لە جیهاندا هەنگاوی‮ ‬گەورەیان بڕیوە و خودی‮ ‬ئەم دوو بوارە هۆكاری‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬وڵاتەكانن خوێندنی‮ ‬باڵا هەوێنی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و ئابوریی‮ ‬و كۆمەڵایەتیی‮ ‬هەر وڵاتێكە‭?‬‮ ‬توێژینەوە ئەكادیمییەكان‮ ‬ڕێگایەكن بۆ چارەسەری‮ ‬پرسگەلی‮ ‬سەرەكی‮ ‬باندۆری‮ ‬قەیران و نەهامەتی‮ ‬و نشووستییەكان،‮ ‬هەر بۆیە ئەگەر بە هەرێمی‮ ‬خۆمان بەراورد بكەین جیاوازییەكی‮ ‬گەورە دەبینین،‮ ‬هەرچەندە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬توانای‮ ‬مرۆیی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬سەرمایەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئاوەزی‮ ‬زانستییە و هیچی‮ ‬لە توانای‮ ‬ڕۆژئاواییەكان كەمتر نییە،‮ ‬بەڵام ئاریشەی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬لە پڕۆسێس و دامەزراوەكەدایە،‮ ‬خودی‮ ‬سیستێمەكە لەبار و گونجاو نییە،‮ ‬كامە پرۆژەی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬زانستی‮ ‬لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانی‮ ‬حكوومییەوە كاری‮ ‬پێدەكرێت؟ جێگەی‮ ‬داخە ساڵانە بە دەیان و سەدان توێژینەوەی‮ ‬نایاب و گونجاو هەر لە پرۆژەكانی‮ ‬دەرچوونی‮ ‬بەكالۆریۆس و نامەكانی‮ ‬ماستەر و تێزەكانی‮ ‬دكتۆرا بگرە كە‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬لە هەموو زانكۆكانی‮ ‬كوردستان ئەنجام دەدرێت و‮ ‬ڕاسپاردە و رێگە چارەی‮ ‬زانستی‮ ‬گونجاویشی‮ ‬تێدایە بۆ كێماسی‮ ‬و هەڵە و ئەو كێشە و گرفتانەی‮ ‬كە كوردستان لە بواری‮ ‬ئابوری‮ ‬و سیاسیی‮ ‬و مێژوویی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و بیناسازی‮ ‬و پزیشكی‮ ‬و كشتوكاڵی‮ ‬و وزە و‮ ‬ڕۆشنبیریی‮ ‬و هەموو سێكتەرەكانی‮ ‬ترەوە بە دەستییەوە دەناڵێنێ،‮ ‬لە كاتێكدا لە وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتوو بە ملیاران دۆلار لە توێژینەوەكان خەرج دەكرێت و دەیان سەنتەری‮ ‬لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەم بابەتە تەرخان كردووە،‮ ‬بەداخەوە لای‮ ‬خۆمان لەسەر رەفەی‮ ‬كتێبخانەكان تۆزیان لێنیشتووە و حكومەت لاییان لێ ناكاتەوە،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە زۆربەی‮ ‬زانكۆكانمان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬باڵەخانە و پێداویستییەكانی‮ ‬خوێندنەوە وێرانن،‮ ‬هاوكات خودی‮ ‬ئەو سیستەمە كۆنەی‮ ‬خوێندن كە دەیان ساڵە هەیە و پەیڕەو كراوە و بە كزی‮ ‬لەگەڵ گۆڕانكارییە ئەرێنییەكان رۆیشتووین ئەوەش سیستمێكی‮ ‬كۆن و كلاسیكی‮ ‬و پڕ‮ ‬رۆتینە و بەكەڵكی‮ ‬دونیا و سەردەمی‮ ‬ئەمڕۆ نایێت و كاری‮ ‬جدی‮ ‬و هەوڵی‮ ‬بەردەوام و فەراهەمكردنی‮ ‬زەمینەسازی‮ ‬پێویستە بۆ دەستپێكردن و درووستكردنی‮ ‬ستافی‮ ‬كارا و رێنمایی‮ ‬و جێبەجێكردنی‮ ‬پرۆژەكە،‮ ‬بۆیە پێمان وایە كوردستان توانایەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئاوەزی‮ ‬زانستی‮ ‬هەیە و حكومەتی‮ ‬نوێ دەبێت گوێیان لێبگرێت و دەستگیرۆییان بكات بۆ پرۆسەی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬ئەرێنی‮ ‬و پێشكەوتنی‮ ‬زانستی‮ ‬و چوونە پێشی‮ ‬ریزبەندی‮‬رانكینگ‮‬ی‮ ‬زانكۆكانمان و نزیكبوونەوە لە ئاستی‮ ‬زانكۆ گرنگەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬سەبارەت بە كەرتی‮ ‬تایبەت بەداخەوە چەند قوتابخانە و زانكۆیەكی‮ ‬لێ دەربچێت ئەوانەی‮ ‬تر هێندەی‮ ‬لە شێوەی‮ ‬كۆمپانیایەكدان‮ ‬و مەبەستی‮ ‬بازرگانییان لە دواوەیە ئامانجی‮ ‬زانستییان پێوە دیارنییە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬درووستكردنی‮ ‬جیاوازی‮ ‬چینایەتی‮ ‬قورسكردنی‮ ‬بارە خێزان و بێزاركردنی‮ ‬گەنجان و بێ هیوا كردنی‮ ‬قوتابیان‮.‬

پێویستە كار بكرێت بۆ بەرەوپێشچوونی‮ ‬بواری‮ ‬خوێندن
نێچیرڤان حوسێن كەلاری‮ ‬سكرتێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان كە ئەوان وەك‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬دایك هەمیشە خۆیان بە بەرگریكاری‮ ‬قوتابیان و بەرەو پێش بردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬خۆێندن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات پێشنیاریان بۆ حكوومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستان دەخەنە‮ ‬ڕوو‮ ‬پەروەردە و خوێندن دوو‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬تاك و بنیاتنانی‮ ‬وڵاتە،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬هەموو ئەو كۆمەڵگا و وڵاتانەی‮ ‬كە بەهێز و باڵادەست بوون لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و خوێندەواری‮ ‬و ئاستی‮ ‬زانستییەوە تاكەكانیان لە پێگەیەكی‮ ‬بەرزتر بوون بەراورد بەو وڵاتانەی‮ ‬كە هەمیشە ژێردەست و داگیركراوبوون و خاوەنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆیان نەبوون‮. ‬هەر لەو‮ ‬ڕوانگەیەوە لە سەدەی‮ ‬ڕابردوو بەشێكی‮ ‬زۆر لە وڵاتان لە دوای‮ ‬هەردوو جەنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬یەكەم و دووەم،‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬دراماتیكی‮ ‬لە پێگەی‮ ‬بەشێك لە وڵاتان هاتە كایەوە ئەویش بە گرنگیدان بە بوارە جیاوازەكان و لە پێشینەی‮ ‬ئەو بوارانە زیاتر گرنگیدان بە پەروەردە و فێركرن وەك بناغەی‮ ‬دووبارە بنیاتنانەوەی‮ ‬وڵاتەكانیان‮. ‬كوردستان بە هۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬سەربەخۆ تا‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991،‮ ‬هەمیشە وڵاتانی‮ ‬داگیركەر‮ ‬ڕێگرییان كردووە لە بوونی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬پتەوی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬چونكە ئەوەیان بە مەترسی‮ ‬زانیوە لەسەر داهاتووی‮ ‬وڵاتەكانیان،‮ ‬بەڵام لە دوای‮ ‬ڕاپەڕین و دامەزراندنی‮ ‬دامودەزگا فەرمی‮ ‬و‮ ‬یاساییەكان لە هەرێم،‮ ‬هەوڵ دراوە بایەخ بەم بوارە بدرێت و لەو‮ ‬ڕووەوە هەنگاوی‮ ‬زۆر باش نراون‮.

ئەوەی‮ ‬ئەم بوارە لە زۆر بواری‮ ‬تر جیادەكاتەوە،‮ ‬پێویستی‮ ‬بوونی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬بەردەوام و پەرەپێدانی‮ ‬زیاترە بە بوارەكە،‮ ‬بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی‮ ‬ڕەگەزەكانی‮ ‬ئەم بوارە و گونجاندنی‮ ‬لەگەڵ بەرەوپێشچوونەكانی‮ ‬سەردەم و ئاشناكردنی‮ ‬تاكەكان بەو چەمك و دەستەواژانەی‮ ‬كە بنەمای‮ ‬بەهێزی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتوون لە بوارە جیاوازەكان‮. ‬پەروەردە پرۆسەیەكی‮ ‬فرەڕەهەندە،‮ ‬گرنگیدان بە بیروباوەڕ‮ ‬و بەهاكانی‮ ‬مرۆڤایەتی،‮ ‬ئاستی‮ ‬زانستی‮ ‬و هوشیاری‮ ‬و مەعریفی‮ ‬تاك و پشتیوانیكردن لە توانا و بەهرەكانی‮ ‬تاك لە خۆدەگرێت،‮ ‬ئەمە وا دەكات بۆ پەرەپێدانی‮ ‬زیاتر بەو بوارە،‮ ‬فراوانتر لێی‮ ‬بڕوانرێ و بە پلانی‮ ‬ورد و هەڵسەنگێندراو و بە پشوودرێژییەوە كاری‮ ‬بۆ بكرێت‮. ‬خاڵێكی‮ ‬زۆر گرنگ كە پێویستە كاری‮ ‬بۆ بكرێت بۆ بەرەوپێشچوونی‮ ‬ئەم بوارە،‮ ‬بە سەنتەربوونی‮ ‬قوتابییە لە ناوەندەكانی‮ ‬خوێندن چونكە تا قوتابی‮ ‬نەبێتە ناوەندی‮ ‬گرنگیپێدان لە ناوەندەكانی‮ ‬خوێندن لە ئاستە جیاوازەكان،‮ ‬گوێ لە ویست و داخوازییەكانی‮ ‬نەگیرێت،‮ ‬سەركەوتوو نابین لە بنیاتنانی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬تۆكمە بۆ پێگەیاندنی‮ ‬نەوەیەكی‮ ‬تەندروست‮.

‬لە‮ ‬ڕابردوودا ئەگەرچی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬باش لەم بوارە نراون ب،ەڵام بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬پلانی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬یان پوخت نەبوونی‮ ‬پلانەكان،‮ ‬لەخۆنەگرتنی‮ ‬سەرجەم رەگەزە جیاوازەكانی‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و زانستی،‮ ‬وەك پێویست گرنگینەدان بە ویست و داخوازیی‮ ‬تاكی‮ ‬قوتابی‮ ‬كە گرنگترین‮ ‬ڕەگەزە لەو پرۆسەیەدا و تێكەڵكردنی‮ ‬ململانێ سیاسییەكان لەگەڵ ئەم بوارە وەك ئەوەی‮ ‬لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوو لە هەوڵدان بۆ بایكۆتكردن و پەكخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬خوێندن لە پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬بە ئاشكرا بینرا،‮ ‬هۆكاربوون كە بەرەوپێشچوونەكان لە ئاستی‮ ‬چاوەڕوانییەكان نەبن‮. ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان زانكۆیەكانیش بەدەرنەبوون لەم كەموكوڕییانە و لە هەمان كاتدا بە هۆی‮ ‬ڕەچاونەكردنی‮ ‬ئەو بنەما و ستانداردە جیهانییانەی‮ ‬كە بۆ هەڵسەنگاندنی‮ ‬ئاستی‮ ‬زانكۆكان پشتی‮ ‬پێدەبەسترێت و كێشەی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا و نەبوونی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬زانستی‮ ‬و كارگێڕی‮ ‬وەك پێویست لە زانكۆكان،‮ ‬ئاستی‮ ‬زانكۆ و‮ ‬ڕیزبەندییەكانیان لەسەر ئاستی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە دۆخێكی‮ ‬خراپ و نەخوازراودایە و ئەمە بووەتە هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬زانكۆكان نەتوانن هاوشانی‮ ‬بازاڕی‮ ‬كار لە ئاستێكدا بن و بەشێكی‮ ‬زۆر لە دەرچووانیان بێكار دەمێننەوە و ئەمەش وا دەكات بۆ دەستی‮ ‬كار پشت بە هێزی‮ ‬كاری‮ ‬دەرەكی‮ ‬ببەسترێت كە ئەمە لە دوور مەودادا زیانی‮ ‬زۆری‮ ‬ئابووری‮ ‬لێدەكەوێتەوە،‮ ‬لە هەمان كاتدا بە هۆی‮ ‬ریزبەندی‮ ‬زانكۆكانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئاستەنگی‮ ‬زۆر دێتە پێش دەرچووانیان بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانكۆ ئاست بەرزەكانی‮ ‬جیهان‮. ‬بۆ باشتربوونی‮ ‬ئاستی‮ ‬زانكۆكان،‮ ‬پێویستە حكومەتی‮ ‬هەرێم بە وردی‮ ‬كاربكات بۆ دەستنیشانكردنی‮ ‬هەموو كەموكوڕییە كارگێڕی‮ ‬و زانستی‮ ‬و ئەكادیمییەكان كە لە وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا و توێژینەوەی‮ ‬زانستی‮ ‬و دامەزراوەكانی‮ ‬سەر بەو وەزارەتە بوونیان هەیە،‮ ‬دوورخستنەوەی‮ ‬هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬رابردوودا هێندە خەریكی‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندییە حزبی‮ ‬و كەسییەكانیانن بوون،‮ ‬هێندە لە خەم بەرەوپێشبردنی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا نەبوون،‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬بۆ زانكۆكان و گەڕانەوە بۆ بنەما و ستانداردە جیهانییەكان و پیادەكردنیان لە زانكۆ و پەیمانگا حكومی‮ ‬و ناحكومییەكان بە جۆرێك دەرچووانی‮ ‬ئەو زانكۆ و پەیمانگایانە لێهاتوویی‮ ‬و كارامەیی‮ ‬ئەوتۆیان تێدابێت كە بتوانن رۆڵی‮ ‬كاریگەرانە ببینن لە زیاتر بەرەوپێشبردنی‮ ‬كوردستان لە بوارە جیاوازەكان‮.‬