خەبات:- بڕیار بوو دوێنی شەممە 22/6/2019 كابینەی حكوومەتی عێراق تەواو بكرێت، بەڵام پەرلەمانی عێراق ئەو بڕگەیەی لە بەرنامەی كاری دانیشتنی خۆی لادا كە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ماوەی 10 رۆژی وەك مۆڵەت خستە بەردەم عەبدولمەهدی بۆ تەواوكردنی كابینەكەی، بەڵام لەو ماوەیەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق نەیتوانی كابینەكەی تەواو بكات، وێڕای مۆڵەتەكە هاوكات رەوتی سەدر داواشی لە سەرجەم حزب و لایەنەكان كردبوو گوشار بخەنە سەر سەرۆكوەزیران بۆ تەواوكردنی كابینەكەی.
سەبارەت بە هۆكاری دواخستنی دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی عێراق، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەیادە نەجاڕ، لە لێدوانێكی تایبەت بە رۆژنامەی خەبات، رایگەیاند: ئەو بڕگەیەی تایبەت بوو بۆ دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی دەرهێندرا، سەبارەت بە هۆكاری لادانی ئەو بڕگەیەش، مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتیشی: بەهۆی ئەوەی تەوافوق لەسەر كاندیدەكان نەبوو، دەنگدانەكە لە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمان دەرهێندرا و بەهۆیەوە نەتواندرا كابینەی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بكرێت.
هێشتا چەند وەزارەتێك لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی ماون كە متمانەی پەرلەمانیان وەرنەگرتووە، شیعە و سوننە و لایەنی كوردیش، سەرنجیان لەسەر ناوی كاندیدەكان هەیە بۆیە كابینەكە تەواو نەبووە، بڕیار بوو دوێنێ شەممە دوای ماوەیەك چاوەڕوانی پەرلەمان دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەكە بدات، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر ناوی كاندیدەكان ئەو بڕگەیە لە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمان دەرهێندرا كە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەكە و بەهۆیەوە عادل عەبدولمەهدی نەیتوانی كابینەكەی تەواو بكات، ئەمەش لە كاتێكدایە رەوتی سەدر هەڕەشەی خۆپیشاندان لە دەكات.
سهرهتا چاوپێكهوتن مەیادە نەجاڕ: بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەكە نەدرا









