شاخەوان عەبدوڵڵا،‮ ‬ئەندامی‮ ‬پێشووی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق،‮ ‬كە هاوكات ئەندامی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووكە،‮ ‬رایدەگەیەنێت بۆ كۆتاییهێنان بە داعش لە كەركووك،‮ ‬پێویستە لەناو باڵەخانەی‮ ‬پارێزگاوە دەستپێبكرێت،‮ ‬ئێستا داعش لەنێو پارێزگای‮ ‬كەركووكدایە و دەستیان بەسەر هەندێك جومگەی‮ ‬ئەمنیی‮ ‬ناو پارێزگاكەدا گرتووە‮. ‬گوتیشی‮: ‬دەرگای‮ ‬كەركووك بە‮ ‬ڕووی‮ ‬توندئاژۆكان كراوەتەوە،‮ ‬كە بووەتە هۆی‮ ‬زیادبوونی‮ ‬كردەوەی‮ ‬توندوتیژی‮. ‬

شاخەوان عەبدوڵڵا لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ باس لەبارەی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك،‮ ‬رایگەیاند‮: ‬هەوڵەكان بەردەوامن؟ لەو چوارچێوەدا پارتی‮ ‬لە كۆمەڵێك لاوە هەوڵی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك دەدات و هەوڵەكانیش هەنگاوی‮ ‬باشیان بڕیوە‮. ‬سەبارەت بە هۆكاری‮ ‬زۆریی‮ ‬جموجۆڵەكانی‮ ‬داعش لە دەوروبەری‮ ‬كەركووك،‮ ‬ئەو ئەندامەی‮ ‬پێشووی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق،‮ ‬گوتی‮: ‬هەمان ئەو هێزەی‮ ‬داعشی‮ ‬هێنا و ناوچە سوننییەكانی‮ ‬ڕادەستی‮ ‬ئەو تیرۆریستانە كرد بۆ وێرانكردنی،‮ ‬هەمان ئەو هێزە ئێستا لە ناوچەكەدان و ئەو كاتە بە كەسانی‮ ‬خۆفرۆشەوە كردەوەكانیان دژ بە هاووڵاتییان دەكرد،‮ ‬بەڵام ئێستا خۆیان لەناو كەركووكن،‮ ‬جاران داعشی‮ ‬دەهێنا و ئێستا سەروەتی‮ ‬ئەو ناوچانە بە سووتاندنی‮ ‬ماڵ و موڵك و زەویی‮ ‬خەڵكەكە لەناو دەبات‮.
‬
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬خستەڕوو،‮ ‬ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنداین،‮ ‬بەڵام هەڵبژاردنێك بەو شێوەیەی‮ ‬ئێستا نا،‮ ‬كە كەركووك بە بارودۆخێكی‮ ‬نائاساییدا تێدەپەڕێ،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬هەندێ رێكار لە ژمارە‮ ‬12ی‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬بۆ ساڵی‮ ‬2018‮ ‬هەندێك بابەتی‮ ‬تردا هەیە،‮ ‬كە پێویستە بكرێ،‮ ‬ئەویش ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك و گەڕانەوەی‮ ‬ئاوارەكان و كردنەوەی‮ ‬بارەگاكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و گەڕانەوەی‮ ‬شكۆیە بۆ تاكی‮ ‬كورد لە كەركووك،‮ ‬ئەوكاتە هەڵبژاردن بكرێت،‮ ‬ئێمە وەكو كورد بێ منەتین لە هەڵبژاردن،‮ ‬پێمانوایە هەر كاتێك هەڵبژاردنێكی‮ ‬ئازاد لەو شارە بكرێ،‮ ‬زۆرینەی‮ ‬ئەو شارە هەر كوردە و دەنگ دەدات‮. ‬

شاخەوان عەبدوڵڵا،‮ ‬باسی‮ ‬لەوەشكرد كە تەعریبكردنەوەی‮ ‬كەركووك بەردەوامە و گوتی‮: ‬تەعریب بە كۆمەڵێك قۆناخ كراوە و دەكرێت،‮ ‬رێگەیان بە كۆمەڵێك عەرەب داوە و بە فەرمی‮ ‬لە بەغداوە نفووسیان بگۆڕن بۆ كەركووك،‮ ‬بە نموونە لە ناوچەی‮ ‬سەقڵاوییەی‮ ‬سەر بە بابل،‮ ‬خەڵك هاتووە بۆ كەركووك و نفووسی‮ ‬گواستووەتەوە بۆ كەركووك،‮ ‬كە ئەوەش ئامانجی‮ ‬تائیفیی‮ ‬لەپشتە و سەقڵاوییەیان لە سوننە پاك كردەوە و رێگەیان نەدا بگەڕێنەوە زێدی‮ ‬خۆیان،‮ ‬كەچی‮ ‬ئەوانیان هێناوە بۆ كەركووك،‮ ‬كە دوو ئامانج دەپێكێ،‮ ‬یەكەمیان بۆ زیادكردنی‮ ‬رێژەی‮ ‬عەرەبە و دووەمیان پاككردنەوەی‮ ‬بابلە لە سوننە،‮ ‬لایەكی‮ ‬ترەوە كارتی‮ ‬زانیاریی‮ ‬بۆ عەرەبە هاوردەكان دەردەكرێت،‮ ‬كە ئەوەش دەبێ هاووڵاتیی‮ ‬ئەو شارە بێت تا كارتی‮ ‬زانیاریی‮ ‬بۆ دەربكرێت،‮ ‬بەڵام ئێستا ئەوەی‮ ‬لە كەركووك دەكرێت نایاساییە،‮ ‬جگە لەوەش مۆڵەتیان بە هەندێك خێزانی‮ ‬عەرەب داوە فۆرمی‮ ‬خۆراكیان بگوازنەوە بۆ كەركووك،‮ ‬ئەمانە هەمووی‮ ‬بەشێكن لە تەعریب،‮ ‬هەروەها عەرەبە هاوردەكان دەگەڕێنەوە سەر زەویی‮ ‬كشتوكاڵیی‮ ‬كوردان لە سنووری‮ ‬كەركووك و كێشە بۆ جووتیارانی‮ ‬كورد دروست دەكەن‮. ‬